به‌ته‌مه‌نترین پیاو له‌جیهاندا یادی (130) ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه
(علی بن محمد عامری) كه له‌دایك بووی ساڵی (1880) و نیشته‌جێی شاری (مارس) له‌پارێزگای (قابس) له‌باشوری تونسه، مانگی داهاتوو یادی له‌دایك بوونی(130) ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م پیاوه به‌ساڵاچووه ته‌ندروستی زۆرباشه‌و تا ئه‌م ته‌مه‌نه هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی نییه ته‌نیا ددانه‌كانی گۆڕیوه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وته‌مه‌نه درێژه خێزانه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه ڕازی بكه‌ن كه‌له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا به‌ڕۆژوونه‌بێت.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الملاحز) تونسی (علی) ڕایگه‌یاندبوو كه‌نهێنی پارێزگاریكردن له‌ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆیشتنی به‌پێی به‌به‌رده‌وامی بۆماوه‌یه‌كی درێژ هه‌روه‌ها بۆپه‌یڕه‌وكردنی سستمێكی خۆراكی هاوسه‌نگ وته‌ندروست.
ئا: شادان مسته‌فا
سه‌رچاوه: farfash.com
عه‌زییه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ مۆبایل
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 20:19
عه‌زییه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ مۆبایل
كۆمپانیای (كیوت سیركویت) بۆ جلوبه‌رگ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، به‌مزووانه عه‌زییه‌ك دروستده‌كات، كه ده‌توانرێت وه‌ك مۆبایل به‌كاربهێنرێت.
ئه‌م پۆشاكه له‌ئه‌نجامی یه‌كگرتنی كۆمپانیای (كیوت سیركویت) بۆدیزاینی جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایلدا هات.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گرافی) به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌م پۆشاكه نوێیه ده‌توانێت میوزیكی تایبه‌ت بۆهه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك دابنێت، باس له‌وه‌شكراوه، كاتێك ویستت ته‌له‌فون بكه‌ی، ده‌توانیت ده‌ست به‌رزكه‌یته‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی مۆبایلت پێبێت بینێت به‌گوێته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستیشت كۆتایی به‌په‌یوه‌ندییه‌كه بێنیت ده‌ستت داگره‌وه خواره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كه كۆتایی دێت‌و قوفڵیش ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ش ڕاگه‌یاندووه، له‌ساڵی داهاتوودا ئه‌م پۆشاكه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
ئا: شادان مسته‌فا
سه‌رچاوه: farfash.com
كۆنترین پیتی چاپكراوی كانزایی ده‌دۆزرێته‌وه
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 19:30
كۆنترین پیتی چاپكراوی كانزایی ده‌دۆزرێته‌وه
كۆرییه‌كان له‌وباوه‌ڕدابوون كه پیتی چاپكراوی (جیكجی سیمتشیوجول) كۆنترین پیتی چاپكراوه له‌جیهاندا، به‌ڵام له‌مدواییه‌دا ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵه‌بوون، كاتێك له‌كۆریای باشوور پیتی چاپكراوی كانزایان دۆزییه‌وه، كه (138) سه‌دو سی‌و هه‌شت ساڵ كۆنتره له‌وپیته چاپكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی (یونهاب)ی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پیته چاپكراوه كانزاییه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1247 پ.ز).
به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پیته، پێده‌چێت گۆڕان له‌مێژووی پیتی چاپكراوی كانزایی له‌جیهاندا بێت، ئه‌ویش دوای دڵنیابوونه‌وه له‌ڕاستی ساڵی دروستكردنه‌كه‌ی.
(نام كوا) مامۆستا له‌زانكۆی (كیونغ بوك) ئاشكرایكرد، دوای پشكنین بۆ پیته چاپكراوه‌كه له‌پێشانگه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی (ئه‌نسا) له‌پایته‌ختی سیئۆل پارێزراوه.
ناوبراو ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌م پیته پیتی (جونغ جو غازا)یه كه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی سیانزه‌دا دروستكراوه، یاخود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی (1377ز)، كه پیتی (جیكجی سیمتشیوجول)ی تێدا دروستكراوه.