یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

 گرنگترین مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حوكمرِانی؛ په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفییه‌

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 27

PostSubject: گرنگترین مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حوكمرِانی؛ په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفییه‌   Sat Jul 02, 2011 3:25 pm

[center]

سلاو هاورییان


فه‌رمون ئیوه‌و بابه‌تیكی تری به‌سود


هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌ته‌كانی ولاَتانی روَژهه‌لاَتی ئاسیاو ئه‌مه‌ریكای لاتینی موَدێلێكی جیاوازی په‌ره‌پێدانیان گرته‌به‌ر، له‌ولاَتانی روَژهه‌لاَتی ئاسیا گرنگییان به‌ په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌دا ، تاوه‌كو ببنه‌ خاوه‌نی خه‌ڵكێكی هوَشیارو روَشنبیر، له‌م پێناوه‌شدا سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یان خسته‌گه‌رِ، له‌ئه‌مه‌ریكای لاتینی ئه‌ركی پارته‌ سیاسییه‌كان به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو تاوه‌كو له‌و رِێگایه‌وه‌ تاك خزمه‌ت به‌ ئابووری ولاَته‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ناویشیدا به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و شه‌خسی خوَی و خێزانه‌كه‌شی بووێت. به‌لاَم له‌هه‌ردوو مودێله‌كه‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی تاكیان پشتگوێ نه‌خستوو له‌م پێناوه‌دا سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بوَ ته‌رخان كرد، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه‌ هاتووه‌ كاربه‌ده‌ستانی بالاَی ئه‌و ولاَتانه‌ ئه‌و راستییه‌یان ده‌زانی بوَ گه‌یشتن به‌ئاستی خوَشگوزه‌رانی و گه‌شه‌ی ئابووری، هه‌روه‌كو چوَن حكومه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێویسته‌ بوونی هه‌بێت، هه‌رواش ئاماده‌كردنی گه‌لێكی هوَشیارو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی روَشنبیری ئابووری تاكیش زه‌رووره‌.. په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفه‌ له‌گرنگترین مه‌رجه‌كانی حوكمرِانی سه‌ركه‌وتووه‌، به‌بێ په‌ره‌پێدانی مروَیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایی روَشنبیری ئابووری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئاستێكی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی به‌رزدا بن شانسی حوكمرِانه‌كان كه‌مه‌، بوَ گه‌یشتن به‌ئابووری بازارِو ئه‌نجامدانی په‌ره‌پێدانی سه‌رتاسه‌ری ئابووری.. ئه‌مه‌ ئه‌و خاڵه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌و پلانی بوَ دارِێژرێت و بودجه‌و سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌شی بوَ ته‌رخان بكات، چونكه‌ بوَ گه‌یشتن به‌ ئابووری بازارِ هه‌روه‌كو چوَن پێویستیمان به‌ دامه‌زراوه‌ی ئابووری و چینی ناوه‌راست و یاساو شه‌فافییه‌تی ئابووری و به‌رِێوه‌بردنێكی ستراتیژی و ده‌یان پێداویستی تری گرنگ هه‌یه‌، هه‌رواش پێویستیمان به‌ كوَمه‌ڵگایه‌كی هوَشیار هه‌یه‌ كه‌ تێیدا تاكه‌كان له‌ ئاستێكی به‌رزی روَشنبیریدا بن به‌تایبه‌تی روَشنبیری ئابووری و هوَشیاری تاك به‌رامبه‌ر ئابووری و گوَرِانكارییه‌كانی سه‌رده‌م . په‌ره‌پێدانی مروَیی نایه‌ته‌دی گه‌ر شانبه‌شانی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌نگاوی بوَنه‌نرێت و، خوَشگوزه‌رانی بوَتاكه‌كانی ناو كوَمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ زامن نه‌كرێت، واته‌ مروَڤ بكرێته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدان، ئه‌وه‌تا په‌ره‌پێدانی مروَیی بوَته‌ پێوه‌رێكی سه‌ره‌كی بوَ هه‌ڵسه‌نگاندنی حوكمرِانی باش و ئاستی پێشكه‌وتنی ئابووری ولاَتان. هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی توانایه‌كی ئابووری گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی ده‌رامه‌تی سروشتی و بوونی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بوَچوونه‌ ناو ئابووری بازارِ، به‌لاَم له‌ پروَسه‌ی دیموكراسی ئابووریدا به‌بێ خوَئاماده‌كردن و دابینكردنی ژینگه‌یه‌ك كه‌ پێشوازی له‌و گه‌شه‌كردنه‌ بكات ، هه‌لی سه‌ركه‌وتن لاوازه‌ بوَچوونه‌ ناو ئابووری بازارِو دابینكردنی خوَشگوزه‌رانی كوَمه‌ڵگا، گه‌ر بێتوو هاوكاری نه‌بێت له‌نێوان هاوولاَتییان و حكومه‌ت یان تاك و ئابووری، به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانرێت به‌رنامه‌و پلانه‌ ئابوورییه‌كان له‌رووی براكتیكییه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت. ئاستی پێگه‌یشتنی روَشنبیری كوَمه‌ڵگا كه‌ له‌ئاستی شاره‌زایی بوون و روَشنبیری تاكه‌وه‌ دێت به‌رامبه‌ر ئابووری و ئه‌و گوَرِانكارییانه‌ی له‌ گوَرِه‌پانی ئابووری روویانداوه‌، زوَر پێویسته‌ له‌ ئاست واقیعی گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی بێت و هوَشیارییه‌كی ته‌واوی به‌ بنه‌ما ئابوورییه‌كان و روَشنبیری ئابووری هه‌بێت .
سه‌رمایه‌ی مروَیی و چوَنیه‌تی بایه‌خدان پێی به‌تایبه‌ت ئه‌كتیڤكردنی له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و پسپوَرایه‌تی و به‌رپرسیارێتییه‌وه‌، به‌بێ پێشخستنی ئاستی روَشنبیری ئابووری لای تاك و ئه‌كتیڤكردنی ئاستی هوَشیاری كوَمه‌ڵگا كه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ئابووری و بازارِدا بگونجێت ، ناكرێت پروَسه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باسه‌دا پسپوَران و شاره‌زایانی زانكوَ تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی و چوَنیه‌تی پێشخستنی له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی روَشنبیری ئابووری تاك له‌ناو كوَمه‌ڵگادا ، بوَ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و هاوولاَتی دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی بن له‌هاوكێشه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری و مروَیی..


ناكرێت له‌پروَسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری به‌شدارنه‌بین و داوای خوَشگوزه‌رانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان بكه‌ین
په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی له‌لایه‌ن رێكخراوو ناوه‌نده‌ ئابوورییه‌ جیهانییه‌كان به‌به‌رده‌وام ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و رێكخراوو ناوه‌نده‌ زانستی و ئابوورییه‌ جیهانییانه‌ی وه‌كو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی بازرگانی جیهانی و بانك و سندووقی نێوده‌وڵه‌تی.. ئاستی گه‌شه‌ی مروَییان كردوَته‌ پێوه‌رێك بوَ دیاریكردنی رێژه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌ناوخوَی ولاَت و هه‌رێمه‌كانی جیهاندا، ئه‌و راستییه‌ش ده‌زانن به‌بێ په‌ره‌پێدانی مروَیی شانسی حوكمرِانه‌كان نییه‌ بوَ گه‌یشتن به‌ئابووری بازارِو ئه‌نجامدانی په‌ره‌پێدانی سه‌رتاسه‌ری ئابووری. كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر مافه‌كانمان بزانین، تاچه‌ند ده‌توانین به‌م توانایانه‌وه‌ پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ین كه‌ بوَ باشتركردنی بارودوَخه‌كه‌و گه‌یشتن به‌ خوَشگوزه‌رانی ده‌ینێت، ناكرێت له‌پروَسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری به‌شدارنه‌بین و داوای خوَشگوزه‌رانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌ڵئاوسان و بێكاری و هه‌ژاری و خراپی سیسته‌می ته‌ندروستی و نزمی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌یان خواست و پێداویستی تر بكه‌ین، یان نزمی ئاستی روَشنبیری ئابووری تاك بگاته‌ ئاستێك ته‌نیا پشتگیری ئه‌و گوَرِانكاری و چاكسازییه‌ بكات كه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه‌و دژی ئه‌وه‌ش بێته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نییه‌.. كاتێك پرسیار ده‌كه‌ین و ده‌پرسین ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم چییه‌؟ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ش له‌خوَمان بكه‌ین ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی ئێمه‌ش چییه‌ له‌م ئه‌زموونه‌دا؟
سه‌ره‌تای رِێگای په‌ره‌پێدانی ئابووری و مروَیی له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و دواتر له‌چاره‌سه‌ركردنی گێشه‌و گرفته‌ ئابوورییه‌كانه‌وه‌ كه‌ یه‌خه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مانی گرتووه‌و ، پاشان هه‌نگاو به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی مروَیی ده‌نرێت و شانبه‌شانی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌نگاوی بوێرانه‌ی بوَ ده‌نرێت نه‌ك ته‌نیا بۆبه‌گه‌رِخستنی هه‌وڵ و تواناكان، به‌ڵكو به‌پێشخستن و روَشنبیركردنی تواناكانیش كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشخستنی ئاستی خوێندن و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێویسته‌ حكومه‌ت له‌بودجه‌ی گشتی په‌ره‌پێدانی مروَیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی تاك برِه‌ پاره‌یه‌كی باش ته‌رخان بكات. سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ندی نێوان هاوولاَتی و ئابووری و چوَنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی و بلاَوكردنه‌وه‌ی كولتووری روَشنبیری ئابووری راو بوَچوونی كوَمه‌ڵێك شاره‌زاو پسپوَری ئابووریمان وه‌رگرتووه‌ به‌رِێز دكتوَر ئاراس حوسێن دارتاش ماموَستا له‌زانكوَی سلێمانی و پسپوَرو شاره‌زا له‌بواری ئابووری سه‌باره‌ت به‌كێشه‌و گرفتی لاوازی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی و كاریگه‌ری نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر پاراستنی ماف و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی هاولاَتییان، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هوَی گه‌شه‌كردن به‌به‌هره‌و تواناكانی تاك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كولتووری دواكه‌وتوو به‌مجوَره‌ رای خوَی بوَ ئه‌م راپوَرته‌ ده‌ربرِی:
لاوازی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ یه‌كێك له‌كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابووری داده‌نرێت، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت هاوولاَتییان و بیزنسكارو بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانی خاوه‌نی ئه‌م سه‌رمایه‌ گرنگه‌ی مه‌عریفه‌ی ئابووری نین، له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی تاكی كوردستانی و زوَر له‌چین و توێژه‌ پێوه‌نداره‌كانی تر به‌ ئابوورییه‌وه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی ئابووری و كولتوورێك بوَ رێكخستنی ژیانی ئابووری سه‌رِه‌رای بوونی كه‌موكورتی و گرفت ، ئه‌مه‌ دیوێكی كێشه‌كه‌یه‌ كه‌ خوَی له‌كزی و لاوازی كولتوورو روَشنبیری ئابووری ده‌بینێته‌وه‌، دیوه‌كه‌ی تریان پێوه‌ندی به‌خودی په‌یكه‌ربه‌ندی ئابووری و رێكخستنی ئه‌م ئابوورییه‌وه‌ هه‌یه‌، ناكرێت له‌ئابوورییه‌كدا كه‌ كه‌رتی تایبه‌ت تێیدا لاواز بێت و كه‌رتی گشتی به‌و قه‌به‌یی و بێ به‌رهه‌مه‌ییه‌ بێت و به‌كوَمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتدا تێپه‌رِ بووبێت بڵێین : "هاوولاَتییانی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی تووندو توَڵیان به‌ئابووری و هاوكێشه‌ی ماف و ئه‌رك هه‌یه‌!"، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی یان لاوازی و كه‌می دامه‌زراوه‌كان، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت له‌ناو چوارچێوه‌ی یاسایی و رێنمایی رێكوپێك و توندوتوَڵ به‌سیسته‌م كاری خوَیان بكه‌ن و تاكێكی به‌رهه‌مهێن و چالاكیان لێ به‌رهه‌م بهێنرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاكی كورد له‌هه‌موو ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خوَی ئاشنا بێت. ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌رامه‌ت و سامانی گه‌وره‌ین ، به‌لاَم پێویستمان به‌ده‌رامه‌تی مروَیی و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ده‌رامه‌ته‌ هه‌یه‌، ئێستاكه‌ له‌سه‌ره‌تای رِێگاداین بوَ په‌ره‌پێدانی ئابووری و ده‌ربازبوون له‌كێشه‌ ته‌قلیدیه‌كانی نزمی ئاستی خزمه‌تگوزاری و نائارامی و ناسه‌قامگیری سیاسی ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو لایه‌ك كار بوَ پروَژه‌و سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی بكه‌ن و بتوانین به‌كه‌مترین تێچوون و خێراترین كات ده‌ستكه‌وته‌ ئابوورییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین، چونكه‌ وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا پشێوی ئابووری و شوێنه‌واره‌كانی سالاَنی رابردوو فه‌راموَشكردنی هه‌رێمی كوردستان میراتییه‌كی خراپی بوَ به‌جێهێشتووین.
گرنگ نییه‌ له‌ بوَچوون و تێرِوانینه‌كانمان جیاواز بین، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئامانجه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئابووری كوردستاندا بێت. نابێت له‌ زانستی ئابووری ئه‌و برِگه‌یه‌
له‌یاد بكه‌ین ، كه‌ پروَسه‌ی ئابووری له‌پێناو گه‌شه‌كردنی ئابوورییه‌و، دوا ئامانجیش له‌م گه‌شه‌یه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكی كوردستانییه‌، واته‌ ئابووری له‌پێناو تاكی كوردستانییه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌ركی سه‌رشانی تاكیشه‌ گه‌شه‌ به‌به‌هره‌و تواناكانی خوَی بدات ، خووره‌وشتی ئابوورییانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی( به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنان و ئاڵووێرو پسپوَرایه‌تی ) گه‌شه‌ پێ بكات. كولتووری كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان كولتوورێكی دواكه‌وتووه‌، ئه‌م كولتووره‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی ئاستی توانایی و مه‌عریفی ده‌كات، چونكه‌ ئه‌م كولتووره‌ رِێگره‌ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمه‌كه‌، كولتووری گشتی حكومه‌ت لاوازه‌ كه‌ بورژوازی ئیداری به‌رِێوه‌ی ده‌بات و كولتووری گشتی كوَمه‌ڵگاش گیروَده‌ی كوَمه‌ڵێك دابونه‌ریت و هزری دواكه‌وتوو بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تری بارودوَخه‌كه‌ ئاڵوَزتر كردووه‌ .
بوونی تواناو لێهاتوویی بوَ باشكردنی به‌رِێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان به‌ زه‌رووره‌تێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ داده‌نرێت ، پێویسته‌ له‌ رِێگای زیادكردن و فراوانبوونی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانه‌وه‌ ، به‌پاڵپشت به‌پلانی كورتخایه‌ن و مامناوه‌ندو و درێژخایه‌ن درێژه‌ به‌و كاروانه‌ بدرێت و، چیتر ئابووری كوردستان بێ ناسنامه‌ نه‌بێت و كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی رێكخستنێكی سه‌رتاسه‌ری بوَ بكرێت ، به‌تایبه‌ت له‌خاڵی گرنگیدان به‌دامه‌زراوه‌ییه‌كان كه‌ تێیدا هاوولاَتییان ئه‌رك و مافه‌كانیان تێیدا رێك ده‌خرێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین لایه‌ن و دیوی ئیجابیش هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا كه‌ تێیدا تاكی كوردستانی بووه‌ خاوه‌نی داهاتێكی تاكه‌كه‌سی باش و زوَر له‌خێزانه‌كان له‌ هێڵی خوار هه‌ژاری و هه‌ژاری ده‌ربازیان بوو تاراده‌یه‌كیش چینی ناوه‌راست ده‌ركه‌وت، ئه‌و چینه‌ی كه‌ هه‌ڵگری زانستی مه‌عریفی و روَشنبیری ئابووری و خاوه‌نی بیرو هوَشمه‌ندێتی ئابوورین، خاڵێكی زوَر گرنگ كه‌ دكتوَر ئاراس تیشكی خسته‌ سه‌ری ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو"له‌پێناو هاوولاَتیبوون و پێدانی روَڵێكی زیاتر له‌پروَسه‌ی ئابووری پێویسته‌ حكومه‌ت به‌هێز بكرێت نه‌ك به‌ره‌خنه‌ی بێ بنه‌ماو مه‌به‌ست و مه‌رامی سیاسی هه‌وڵی لاوازكردنی حكومه‌ته‌كه‌ بدرێت، له‌هیچ كونجێكی دنیادا نییه‌ خه‌ڵكی خوَت دژی حكومه‌ت هانبده‌ی حكومه‌ت خزمه‌تگوزارو جێبه‌جێكاری ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ ئابوورییانه‌یه‌ كه‌ خوَشگوزه‌رانی بوَ هاوولاَتییان زامن ده‌كات و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئابووری ده‌دات، به‌په‌ره‌پێدانی ئابووری مروَییشه‌وه‌ .
ده‌رباره‌ی ئه‌و هوَكارانه‌ی كه‌بوونه‌ته‌ هوَی لاوازی ئاستی مه‌عریفه‌ی ئابووری و روَشنبیری تاك له‌ كوَمه‌ڵگاو چوَنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ دكتوَر كاوه‌ محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی ماموَستای كوَلێژی كارگێرِی و ئابووری له‌زانكوَی سلێمانی وتی: ره‌نگه‌ ئاماژه‌پێدان به‌رێژه‌ی ئاستی هوَشیاری و روَشنبیری ئابووری له‌كوردستان كارێكی ئاسان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ روو به‌پشت به‌ستنه‌ به‌ ژیانی روَژانه‌و ئابوورییانه‌و كاروچالاكی بازارِ، كه‌ هاوولاَتی ئاسایی خاوه‌نی شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتوَی نییه‌ له‌فه‌رهه‌نگی ئابووری ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت پێوه‌ندی به‌كاری روَژانه‌و پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، واته‌ مه‌عریفه‌ی ئابووری لای تاكی كوردستانی زوَر ساده‌و لاوازه‌، واته‌ ئه‌و مه‌عریفه‌و شاره‌زاییه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ نییه‌ كه‌ شیبكاته‌وه‌و برِیاری له‌سه‌ر بدات، ئه‌مه‌ش هوَكارێكه‌ كه‌ له‌ژیانی ئابوورییانه‌ی خوَی دا برِیاره‌ ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی نییه‌ .
ئه‌مه‌ هوَكارێكی لاوازی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی تاكه‌كه‌سی و لایه‌نی زانستی و مه‌عریفی تاكی كوردستانی هه‌یه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یی ئابووری و نه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌و پلانی ئابووری هه‌مووی كوَمه‌ڵێك هوَكاری ترن كه‌ وایكردووه‌ له‌داموده‌زگا كارگێرِی و ئابوورییه‌كانی كه‌رتی گشتی و حكومی سه‌یری كارگێرِی و ئابووری نه‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی به‌ڵكو وه‌كو كارو ئیشێكی روَتینی روَژانه‌ سه‌یر كراوه‌و هاوكێشه‌ی قازانج و زیانیش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ دارِێژراوه‌. تاكو ئێستا رێكخراوو په‌یمانگا و زانكوَو دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابووریمان نییه‌ له‌ هه‌رێم پێوه‌ندی نێوان زانستی ئابووری و زانستی ژیانی ئابووری بازارِ بكات، زوَربه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌و باسانه‌ی له‌داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی تر ده‌كرێت زیاتر پرِكردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی راگه‌یاندنه‌ نه‌ك پێدانی هوَشیاری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی.
هه‌ر ئه‌زموون و موَدێلێكی ئابووری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یان له‌ ناوخوَدا بوَ دامه‌زراوه‌كان یان بوَ سوود وه‌رگرتن له‌ په‌ره‌پێدانی ئابووری وه‌ربگیرێت ، پێویسته‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و دواتر بهێنرێته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی گوَرِانكاری و واقیعه‌كه‌ پێویسته‌ گوَرِانكاری تێدا بكرێت و بیگونجێنرێت له‌گه‌ڵ واقیعه‌ ئابووری و سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌ی كوردستان دا .
سه‌باره‌ت به‌مافی خاوه‌ندارێتی و گرنگی بوَ به‌شداریكردنی هاوولاَتییان له‌ پروَسه‌ی سیاسی كه‌ بوَ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی روَشنبیری ئابووری گرنگه‌ دكتوَر كاوه‌ قه‌ره‌داخی وتی : ((بوونی مافی خاوه‌ندارێتی وه‌كو دیوێكی ژمێریاری و كارگێرِی بوَ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای تاك و به‌شداریكردنی له‌ پروَسه‌ی ئابووری هه‌رێم گرنگه‌، مه‌به‌ستیش لێی به‌شداری سه‌رمایه‌ی تاكه‌كه‌سییه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت، دروستكردنی كوَمپانیا به‌تایبه‌ت كوَمپانیای هاوبه‌ش بوَ ئه‌م به‌شداریكردنه‌ چێی بایه‌خه‌، ئه‌مرِوَ مافی خاوه‌ندارێتی له‌ كوردستاندا نییه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ یارمه‌تی و كوَمه‌ك بداته‌ ئه‌و كوَمپانیانه‌ی هاوولاَتی ده‌توانن له‌رِێگای پشكه‌وه‌ به‌شدار بكه‌ن له‌پروَسه‌ی ئابووری ..
نه‌بوونی مه‌عریفه‌ی ئابووری و لاوازی فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئابووریمان بوَ كوَمه‌ڵێك هوَكاری مێژوویی و پێوه‌ندار به‌نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی هه‌یه‌و دواتر ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروستی لێكه‌وتوَته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنی كولتووری دواكه‌وتووییه‌ نه‌ك كولتوورێك بوَ روَشنبیری و مه‌عریفه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی تاك و به‌شداریپێكردنیان له‌پروَسه‌ی ئابووری دا سه‌باره‌ت به‌م هوَكارانه‌و تێرِوانینه‌ دكتوَر ئازاد محه‌مه‌د سه‌عید پسپوَرو شاره‌زا له‌بواری كوردستانی و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌زانكوَی سه‌لاحه‌دین له‌و برِوایه‌دا بوو: له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد كیانی نه‌بووه‌و هه‌ر به‌به‌رده‌وام داگیركراوه‌و له‌ شه‌رِدا بووه‌، بوَیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌وروپاو ده‌ركه‌وتنی شوَرِشی پیشه‌سازی كورد به‌هاوشێوه‌ی زوَر له‌گه‌لانی جیهان گه‌شه‌ی ئابووری و كوَمه‌لاَیه‌تیی به‌خوَوه‌ نه‌بینیوه‌، بووه‌ته‌ قوربانی پیلانی داگیركه‌ران و دوژمنان، له‌م دوَخه‌ نائارام و ناسه‌قامگیرییه‌شدا هزرو مه‌عریفه‌ت به‌پێی پێویست نه‌بووه‌ ، مه‌عریفه‌ی ئابووری بێ قه‌واره‌ی سیاسی نابێت، ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ی به‌ ئه‌زموون هاوولاَتی فێری بووه‌، لاوازو بێ قاعیده‌یه‌..
مه‌عریفه‌ی ئابووری تازه‌ له‌ كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هوَی گوَرِانكارییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه‌ گه‌یشتوَته‌ هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی دوای رووخان و به‌ره‌و لاوازی و كزبوونی رژێمه‌ شموولییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی مه‌عریفه‌تداین ، گوَرِانكاری و بارودوَخی گشتی ئابووری و به‌جیهانیبوون ئه‌و واقیعه‌ی بوَ دروست كردووین ، كه‌ هه‌وڵی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی لایه‌نی مه‌عریفه‌ بده‌ین ، كورد سوودی له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ سیاسییه‌كانی عه‌وله‌مه‌ وه‌رگرتووه‌ نه‌ك له‌بارودوَخی ئابووری .
من ناڵێم هیچمان نییه‌ و هیچ نه‌كراوه‌، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی قوَچی قوربانی مێژووین و له‌دوای میلله‌تانی پێشكه‌وتووداین ، بوَیه‌ ئه‌مرِوَ له‌سه‌ره‌تای رِێگاداین .
سه‌باره‌ت به‌چوَنیه‌تی رێكخستن و هه‌نگاونان به‌ره‌و مه‌عریفه‌ت دكتوَر ئازاد حوسێن پێی وابوو: هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویسته‌ له‌سه‌قامگیری سیاسییه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات و دواتر به‌پروَسه‌یه‌كی دیموكراتی پته‌و و فراوان بكرێت، كاتێك دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و مه‌عریفه‌ به‌گشتی و مه‌عریفه‌ی ئابووری به‌تایبه‌تی ده‌نێت ئه‌و كاته‌ی ژینگه‌یه‌كی سیاسی و دیموكراتی و ئابووری له‌بار هه‌بێت.
نه‌بوونی شاره‌زایی روَشنبیری ئابووری و بوونی فه‌رهه‌نگێكی به‌هێز له‌مبواره‌دا بوَ كوَمه‌ڵێك هوَكاری سیاسی و مێژوویی ده‌گه‌رِێته‌وه‌، كه‌ وایانكردووه‌ تاكی عێراقی و كوردستانی به‌جێ بمێنێت له‌ پێشكه‌وتنی ئابووری و كوَمه‌لاَیه‌تیی جیهان ، ئه‌مه‌ش هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ بوونی حكومه‌ته‌ ناوه‌ندییه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكرِه‌ویی حوكمرِانییان كردووه‌و ، رِێگایان به‌كرانه‌وه‌ی ئابووری نه‌داوه‌و له‌مه‌شدا وه‌به‌رهێنان و بیزنسكاران نه‌یانتوانیوه‌ له‌كه‌رته‌ جوَراوجوَره‌كانی ئابووری كارو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ بیانییه‌كانیش به‌هوَی ئه‌و حكومه‌ته‌ شمولییانه‌وه‌ روویان له‌ عێراق و كوردستان نه‌كردووه‌، ئه‌مرِوَش ناتوانرێت به‌خێرایی بێ خوَئاماده‌كردن و په‌ره‌پێدانی سه‌رجه‌م بواره‌كان روو بكه‌ینه‌ ئابووری بازارِ ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت ئابووری بازارِ نییه‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی تاكو ئێستا خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یی ئابووری نییه‌.. دكتوَر عه‌لی عوبێدی شاره‌زا له‌بواری ئابووری له‌ زانكوَی دهوَك پێی وایه‌ بوَ گه‌یشتن و به‌رِێوه‌بردنی ئابووری و بازارِ شاره‌زایی و روَشنبیری و مه‌عریفه‌ی تاك پێویسته‌، نه‌بوونی شاره‌زاییه‌كی روَشنبیری لای تاكی عێراقی و كوردستانی بوَ ئه‌و بارودوَخه‌ ناسروشتییه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێیدا تێپه‌رِبووه‌و ، كولتووری توندوتیژی لێكه‌وتوَته‌وه‌، بوَیه‌ پێم وایه‌ نه‌بوونی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی به‌گشتی و ئابووری به‌تایبه‌تی مێژوویه‌كی كوَنی هه‌یه‌و پێوه‌ندی به‌بارودوَخه‌ سیاسییه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ ، كه‌ كاریگه‌ری تووندی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری به‌جێهێشتووه‌ ، به‌مه‌ش هاولاَتی ماف و ئه‌ركه‌كانی شاره‌زا نییه‌ و ئاگاداری له‌واقیعی ئابووری جیهانی كه‌مه‌ و نه‌یتوانیوه‌ به‌پێی گوَرِانكارییه‌كانی سه‌رده‌م ئاستی مه‌عریفه‌ی خوَی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات ، راسته‌ شاره‌زاییه‌كی ئابووری له‌لای بازرگان یان بیزنسكارو وه‌به‌رهێن هه‌یه‌ یا لێره‌و له‌وێ نوخبه‌یه‌كی ئابووری چه‌ند شاره‌زاییه‌كیان له‌ گوَرِانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا هه‌یه‌ به‌لاَم نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێكی ئابووری فراوانی ده‌وڵه‌مه‌ند لای زوَرینه‌ی هاوولاَتییان گرنگترین كێشه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابوورییه‌، دكتوَر عه‌لی عوبێدی پێی وایه‌ بوَ ده‌ربازبوون له‌و واقیعه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشكه‌وتنی ئابووری له‌ رِێگای په‌ره‌پێدانێكی سه‌رتاسه‌رییه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ په‌ره‌پێدانی مروَیی له‌ پێشه‌نگی پلان و به‌رنامه‌كاندا بێت و بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن گوَرِانكاری بنه‌رِه‌تی به‌سه‌ردا بێت و ئابووری بازارِیش تێكه‌ڵ به‌ ئه‌زموونی ئابووری ولاَتانی پێشكه‌وتوو بكرێت.
په‌ره‌پێدانی كوَمه‌ڵگاو گه‌یشتن به‌ئابووری بازارِله‌تاكه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و بوَ خزمه‌تی تاكه‌ له‌ناو كوَمه‌ڵگادا، بوَیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی ئابووری له‌خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی كوَمه‌ڵگاو ئابوورییه‌كه‌ی بێت ، له‌مه‌شدا كه‌سانی ته‌كنوَكراتی ئابووری روَڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان جێبه‌جێكاری ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ن كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ قوَناغێكی پێشكه‌وتووی ئابووری . كاتێك به‌ره‌و ئابووری بازارِ هه‌نگاو ده‌نێین، نابێت به‌خێرایی هه‌نگاو بنێین ، خێراییه‌ك وامان لێبكات له‌ واقیعی كوَمه‌لاَیه‌تی و ئابووری خوَمان له‌بیر بكه‌ین، بوَنموونه‌ تا بیروَكه‌و هزره‌كانی ئابووری ناوه‌ندی و سوَشیالیستی و كه‌رتی گشتی له‌سه‌رمان زاڵ بێت و خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یی ئابووری نه‌بین ، مومكین نییه‌ بتوانین له‌ هه‌ڵه‌و نه‌زانینی ئابووری ده‌ربازمان بێت، ئابووری عێراق به‌گشتی و كوردستانیش له‌گه‌ڵیدا نه‌گه‌یشتوَته‌ ئه‌و ئابوورییه‌و زوَرجار ئابووری كه‌رتی گشتیشی له‌ده‌ست داوه‌ واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناعه‌قلاَنی میكانیزمه‌كانی بازارِ ئابوورییه‌كه‌مان به‌رِێوه‌ ده‌بات.
له‌پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ ئوستادی یاریده‌ده‌ر محه‌مه‌د سومیدعی شاره‌زا له‌بواری په‌ره‌پێدانی مروَیی و كارگێرِی ستراتیژی له‌ زانكوَی دهوَك سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ پێی وابوو: بێ په‌ره‌پێدانی ده‌رامه‌تی مروَیی و گه‌شه‌كردنی روَشنبیری ئابووری تواناكانی تاك زه‌حمه‌ته‌ له‌ئابوورییه‌كی كلاسیكی كوَن ده‌ربازمان بێت ، راسته‌ خاوه‌نی ده‌رامه‌تێكی مروَیی باشین به‌لاَم ئه‌م ده‌رامه‌ته‌ نه‌خراوه‌ته‌ ناو چوارچێوه‌یه‌كی راست و دروستی په‌ره‌پێدانه‌وه‌ ، سومێدعی له‌و برِوایه‌دایه‌ په‌ره‌پێدانی مروَیی كه‌ بوَ رێكخستنی پێوه‌ندی نێوان ئابووری و هاولاَتیبوون له‌ناو كوَمه‌ڵگا چێی بایه‌خه‌ ، له‌م پێناوه‌ش دا دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بوَ په‌ره‌پێدانه‌كه‌ پێویسته‌ كه‌سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی ریفوَرمخوازی كوَمه‌لاَیه‌تی و دابونه‌ریت و روَشنبیری و فه‌رهه‌نگی له‌خوَی گرتبێت له‌مباره‌یه‌وه‌ پێی وایه‌: ده‌كرێت ده‌سه‌لاَتی سیاسی ئه‌ركی به‌رپرسیاری وه‌رگرێت له‌ ئه‌نجامدانی كوَمه‌ڵێك ریفوَرمی كوَمه‌لاَیه‌تی و ئابووری تاوه‌كو تاك و كوَمه‌ڵگا به‌ره‌و قوَناغێكی پێشكه‌وتوو هه‌نگاو بنێت ، كه‌له‌گه‌ڵ گوَرِانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێت، بێبوونی ژینگه‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی و ئابووری له‌بار ناكرێت سوود له‌ پروَسه‌ی په‌ره‌پێدانی مروَیی و گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی وه‌ربگرین.
گه‌لانی پێشكه‌وتوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا به‌به‌رده‌وام بیر له‌و رِێگاو شێوازانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هوَی پێشكه‌وتنی بواری به‌رِێوه‌بردنی ولاَت به‌تایبه‌ت به‌رِێوه‌بردنی ستراتیژی، بوَیه‌ به‌به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن روَڵ و پێگه‌ی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی له‌ بواری ستراتیژییه‌تی ئابووری زیاتر بكه‌ن، تاوه‌كو ئابووری له‌ قه‌یران و كێشه‌و مه‌ترسییه‌كان به‌دوور بێت، له‌مه‌ش دا سوودیان له‌ چینی ناوه‌راست و روَشنبیران و رێكخه‌رانی ئابووری وه‌رگرتووه‌ ئه‌وان ده‌توانن به‌پلان و ریفوَرم رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كان ببنه‌وه‌ و توانای ریفوَرمیان هه‌یه‌.
ناكرێت ئامانجه‌كان به‌ده‌ست بهێنین بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایمان له‌ واقیعی ئابووری هه‌بێت و ئه‌و گوَرِانكارییانه‌ی كه‌ ده‌كرێت ئه‌نجامی بده‌ین، ئابووری به‌بێ ده‌رامه‌تی مروَیی گه‌شه‌ ناكات و ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش پێویستی به‌ په‌ره‌پێدانی مروَیی هه‌یه‌ .
له‌ئابووری نوێدا كه‌رته‌ ئابوورییه‌كان ته‌نیا به‌ په‌ره‌پێدانی ئابووری پێش ناكه‌وێت به‌ڵكو به‌سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی پێش ده‌كه‌وێت، سه‌رمایه‌ی مه‌عریفیش پێویستی به‌سه‌رمایه‌ی هزری هه‌یه‌ كه‌ له‌رِێگای كوَمه‌ڵێك بیرو بوَچوونه‌وه‌ ئاستی بیركردنه‌وه‌ و تێرِوانینمان به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی و نوێخوازی ئاراسته‌ی ئابووری و شێوازی تێرِوانینمان بوَ داهاتوو ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێكی ئابووری و لاوازی ئاستی روَشنبیری ئابووری لای بیزنسكارو گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كه‌ مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات به‌رِێز نه‌وزاد كامیل سه‌روَكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستان پێی وایه‌ هوَشیاری و روَشنبیری ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌په‌ره‌پێدان هه‌یه‌ ، مه‌ترسییه‌كانی نه‌بوونی روَشنبیری و هوَشیاری ئابووری كێشه‌ی لاوازی فه‌رهه‌نگی ئابووریشی له‌گه‌ڵ خوَیدا هێناوه‌ ، نه‌بوونی ئه‌م سه‌رمایه‌ مه‌عریفه‌یه‌ ته‌نیا لای هاوولاَتییان نه‌كه‌وتوَته‌وه‌ به‌ڵكو بیزنسكارو وه‌به‌رهێنیش ئه‌و شاره‌زاییه‌یان له‌مبواره‌دا نزم و لاوازه‌ و، یه‌كێك له‌هوَكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خراپی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌یان بوَ ئه‌م هوَكاره‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌، كاتێك بیزنسكاران و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و روَشنبیرییه‌ ئابوورییه‌یان كزو لاواز بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپی فه‌رهه‌نگی ئابووریشمان ده‌بێت كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خراپی كولتوورو دابونه‌ریتی ئابووری كوَمه‌لاَیه‌تیش.
به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا مه‌عریفییه‌كانی تاك و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ هوَكارێكه‌ بوَ پێگه‌یاندنی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و گه‌یشتن به‌ خوَشگوزه‌رانی، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كولتووری روَشنبیری و یه‌كترقبوڵكردن و خوَشه‌ویستی له‌ناو هزرو بیروباوه‌رِی تاكی كورد جێگای دواكه‌وتوویی و توندوتیژی و له‌خشته‌بردنی گه‌نج بگرێته‌وه‌و چیتر هه‌ندێك له‌ هاوولاَتییان له‌خشته‌نه‌برێن و دوای قسه‌و دروشمی بێ ناوه‌رِوَكی دژایه‌تیكردنی حكومه‌ته‌كه‌یان و ئابووری و كوَمه‌ڵگاكه‌یان نه‌كه‌ون، دوای ئه‌و كولتوورو واقیعه‌ بكه‌ون كه‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یی و خوَی و خێزانه‌كه‌یانی تێدایه‌.
كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چیتر حكومه‌ت بێده‌نگ نه‌بێت به‌رامبه‌ر كه‌سانێك به‌ناوی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئابووری هاوولاَتییان و هه‌رێمه‌كه‌ خوَیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و كوَمه‌ڵگایه‌كی بێبه‌رهه‌م و ناته‌ندروستی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مرِوَ له‌كه‌رتی بازرگانی ده‌بینرێت به‌فیرِوَدان و له‌ناوبردنی ئابوورییه‌ به‌ناوی بازرگانییه‌وه‌.. نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی ئابووری ته‌نیا هوَكاره‌كه‌ی ناكه‌وێته‌ سه‌ر خودی هاوولاَتی و ده‌سته‌بژێری چین و توێژه‌كانی ناو كوَمه‌ڵگا به‌ڵكو به‌شێكی بوَ لاوازی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ده‌گه‌رِێته‌وه‌، كه‌نه‌یانتوانیوه‌ به‌پێی ستراتیژییه‌تێكی رێكوپێك روو له‌په‌ره‌پێدانی مروَیی و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بكه‌ن بوَ گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی و روَشنبیری ئابووری. سه‌روَكی لقی سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستان ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی گرنگ كرد ئه‌ویش روَڵی ده‌سه‌لاَت و ئوَپوَزسیوَن له‌چوَنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌ ئابوورییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌موكورتییه‌ ئابوورییه‌كان ئه‌و پێی وایه‌ له‌بواری پێگه‌یاندنی تواناكان و گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سه‌لاَت و ئوَپوَزسیوَن ئه‌ركی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ هاوولاَتییان ئاشنا بكه‌ن به‌دوَخه‌ ئابوورییه‌كان و بلاَوكردنه‌وه‌ی روَشنبیری ئابووری ، بوَنموونه‌ له‌هیچ ولاَتێكی دیموكراسی دنیادا نییه‌ ئوَپوَزسیوَن هانی خه‌ڵكی بدات له‌دژی حكومه‌ت، چونكه‌ حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری هاوولاَتییانه‌و كورسی ده‌سه‌لاَتیش له‌پروَسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌لاَت گوَرِانكاری به‌سه‌ردا دێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ دوارِوَژدا شانسی به‌شداریكردنی كارایان ده‌بێت له‌و حكومه‌ته‌. بوَیه‌ ئوَپوَزسیوَن و ده‌سه‌لاَت هه‌ردوو لا به‌رپرسیارن له‌ گه‌شه‌كردنی ئابووری ، ره‌نگه‌ شێوازو میكانیزم و ئاستی به‌شداریكرنه‌كه‌ جیاواز بێت ، زوَرجار له‌رِێگای به‌رزكردنه‌وه‌ی پروَژه‌ی ته‌ندروست و زانستییه‌وه‌ روَڵی ئوَپوَزسیوَن له‌ ژیانی ئابووری فراوانترو كاریگه‌رتر ده‌بێت.
راسته‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی برِگه‌و بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری بازارِی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و خاوه‌نی پلانێكی ئابووری سه‌رتاسه‌ری نییه‌ ، به‌لاَم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت به‌رنامه‌و كاری ئابووری نییه‌ ، هه‌نگاوی باش نراوه‌ بوَ پێشكه‌وتنی ئابووری و به‌ده‌یان خولی مه‌شق و راهێنان بوَ فه‌رمانبه‌ران كراوه‌ته‌وه‌و پتر له‌ 10200 كوَمپانیای جوَراوجوَر دامه‌زراون و ده‌یان كوَمپانیای تری بیانی روویان له‌هه‌رێمه‌كه‌ كردووه‌.. تاد ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاری له‌سه‌ر كراوه‌و بوَ پێشه‌وه‌ چووه‌، له‌م دوَخه‌دا ره‌نگه‌ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری بازارِ بچین باشه‌ تاوه‌كو هه‌موو ژینگه‌و دوَخه‌ ئابووری و كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كانی گه‌یشت به‌ ئابووری بازارِ دابمه‌زرێت ، واته‌ كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی له‌پاڵ ئوَپوَزسیوَنیش ئه‌ركی بلاَوكردنه‌وه‌ی هوَشیاری ئابووری و كولتووری روَشنبیری ئابوورییان ده‌كه‌وێته‌ ، كه‌ بوَ ته‌واوكردنی پروَسه‌ی ئابووری زه‌رووره‌.
بوونی بازارِه‌كانی بوَرسه‌و كوَمپانیاكانی هاوبه‌ش كه‌هاوولاَتی له‌ رِێگایه‌وه‌ ده‌توانن به‌شداری له‌ بازارِی دارایی و ئابووری بكه‌ن ، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ هوَكاره‌ گرنگه‌كانی زیادبوونی شاره‌زایی و هوَشیاری به‌په‌ره‌پێدانی ئابووری ، بوونی مافی موڵكدارێتی فیكری هاوولاَتی ئاشنا ده‌كات به‌بارودوَخی ئابووری و وه‌رگرتنی ته‌واوی مافه‌كانیه‌تی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانێتی.


[/center]
Back to top Go down
 
گرنگترین مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حوكمرِانی؛ په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفییه‌
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری ئابووری-
Jump to: