هه‌ریا د صا لح سه رپه‌رشتیاری یانه
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79 به يامه كان : 101 2010-11-19 ته‌مه‌ن : 35
| Subject: تاقی كردنه‌وه‌ی خودا‌و تاقی كردنه‌وه‌ی دوونیا جیاوازییان چیه Sun Jul 03, 2011 11:45 am | |
| به‌ریزان هیوادارم ئه‌م بابه‌ته بخوینه‌وه سودی لی وه‌رگرن
فه‌رموون
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : له كۆمه‌ڵێك په‌رتووكى قورسه كه پێویستى به توانا و تێكۆشانێكى زۆرى قوتابیه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ته‌نها له په‌رتووكێكى ئاسانه ….كه قوڕئانى پیرۆزه. تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : پرسیاره‌كانى نادیارن تا ساتى ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : پرسیاره‌كانى دیار و ئاشكرا و ڕوونن پێش تاقیكردنه‌وه خوات كێیه ؟ ئایننت چیه ؟ پێغه‌مبه‌رت كێیه ؟ گه‌نجیت چۆن به‌سه‌ر برد ؟ ته‌مه‌نت له‌چى سه‌رف كرد ؟ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ت چۆن په‌یدا كرد وه له چیت سه‌رف كرد ؟ ئه‌و زانسته‌ى هه‌تبوو تا چه‌ند كارت پێكرد ؟
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : وه‌ڵامه‌كه‌ت پێ ناوترێت پێش تاقیكردنه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : وەڵامه‌كه‌ت پێ ده‌ووترێت پێش تاقیكردنه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ئه‌و مامۆستا هه‌ڵبژێردراوانه‌ى كه دانراون بۆ شیكردنه‌وه و گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان هه‌ڵه و كه‌م و كورتى ده‌كه‌ن. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ئه‌و مامۆستا هه‌ڵبژێردراوانه ، له‌لایه‌ن خواى گه‌وره دانراون پاكن و بێ هه‌ڵه و كه‌م و كورتین.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ماوه‌ى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه كه كورته و له چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕ ناكات. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ماوه‌ى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه كه زۆره و درێژه ده‌كێشێت بۆ ٧٠ ساڵ ، كه ته‌مه‌نى مرۆڤه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : خولى دووه‌م ته‌نها یه‌ك جاره و ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامن نیه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : خولى دووه‌مى كراوه‌یه تا ساتى مردن ، ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامنه به فه‌رمانى خوا.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : زۆرترین نمره‌ى ( ١٠٠). تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : زۆرترین نمره‌ى (٧٠٠)، زیاریش له‌مه ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بیه‌وێ بۆى.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ئه‌نجامه‌كه‌ى ته‌نها بۆ دونیایه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ دونیا و دواڕۆژه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : له‌بیر ده‌كرێت دواى ڕه‌تبوونى تاقیكردنه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : له‌بیرناكرێت …..پارێزرا و ده‌نوسرێت له په‌رتووكێكى ڕوون.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ى له حوبر و وه‌ڕه‌قه پێكهاتووه. تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ى به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌یه. عه‌جیب بۆ ئه‌وانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌رده‌چن و له تاقیكردنه‌وه‌ى خوایى ده‌كه‌ون | |
|
هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: Re: تاقی كردنه‌وه‌ی خودا‌و تاقی كردنه‌وه‌ی دوونیا جیاوازییان چیه Sun Jul 03, 2011 7:18 pm | |
| | |
|