بسم الله الرحمن الرحیم
سلاو هاورێیان
سه ره تای په روه رده كردنی منداڵ
ساڵه به‌را ییه كانی ژیان منداڵ بنه‌مای پێشبینیكردنی ده‌ستكه وتی مه‌زنن له خوێندنگه و ژیاندا . توێژینه‌وه نوێیه كان ئاماژه به گرنگی كاریگه‌ریه په‌روه‌رده‌ییه به‌هێزه‌كانی سێ ساڵی یه‌كه‌م له گه‌شه كردنی مێشكی منداڵدا ده‌كه‌ن ، فێربوونی ئه‌م زانسته سه‌ره‌تاییانه له گه‌شه كردنی باری سۆزداری و هزری دا فاكته‌ری دیاریكراو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و كاریگه‌ری گه‌وره له سه‌ر چۆنیه تی جێبه جێكردنی كاره‌كانی له خوێندنگه جێده هێڵن .
ئه‌م را پۆرته تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی جۆری په‌روه‌رده‌كردنی سه‌ره تای منداڵ له گه‌ڵ جه‌خت كردنه سه‌ر منداڵی خێزانه هه‌ژاره‌كان منداڵی ئه‌م جۆره خێزا نانه مه‌ترسی گه‌وره ی برسێتی خراپ به كارهێنان و په‌راوێز كردنیان له سه‌ره‌و رووبه رووی كه‌می یان نه‌بوونی چاوه‌دێریكردن و پرۆگرامه سه‌ره‌تاییه كان فێربوون ده‌بنه‌وه ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییه كانی منداڵ له ماڵ و له گه‌ڵ دراوسێ و له شوێنی چاوه‌دێریكردن و له ناو پرۆگرامه سه‌ره تاییه كانی فێركردن وه‌ك قۆناغی دایه‌نگه و باخچه ی ساوایان هه‌موو له چونێتی سه‌ر كه‌وتنیان له ژیانی ئایینده‌دا كارگه‌رن.
-گرنگی ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ژیان:
به شێوه یه‌كی گشتی گه‌شه كردنی مێشك له ئه‌نجامی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ده سپێكی له دایك بوون وساله كانی سه‌رتای ژیاندا رووده‌دا ت ئێستا زاناكان له‌وبڕوایه‌دان گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵی بچووك به شێوه یه‌كی دروست پیویستی به هاند ا نی تا یبه تی هه یه به بێ ئه و ها ندا جۆری زا نسته تا یبه تیه‌كان به‌ر جه‌سته نا بن كا تێك منداڵ په یوندی به خویند نگه‌وه ده كا ت. هه روه ها هاندا نی گونجاو ده توانێت گه شه به ئاراسته كا نی مێشك بدات توانا سۆزداری و كۆمه‌لاَیه تی و هزریه‌كا نی منداڵ په‌ره پێ‌بدا ت . له سه‌ره‌تای ئه‌م ساته زێرینه دا هاندانی زیاتر هۆكاره ده‌ماخیه‌كان به هێزتر ده كا ت زۆر پێویسته كه‌سانی په‌یوه‌ست به منداڵی بچووكه‌وه له نێوانیاندا باوك و دایك و نه‌ك و باپیر‌و
ئاپه‌روه‌ردكاران خۆشه‌ویستی و گفتوگۆ و گۆرانی یارمه‌تی زۆر به‌و مندالاَنه بدن تا به ته‌واوی له ناخه‌وه گه‌شه بكه‌ن . پێویستی پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده كردنی به‌رایی و چۆنیه‌تی گرنگی دان به منداڵ – له ئه‌نجامی زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و مندالاَنه‌ی باوك و دا یكیان فه‌رمانبه‌رن پێویست به‌جۆرێك له گرنگیدان به‌و مندالاَنه و پرۆگرامی په‌روه‌رده كردنیان ده‌دات رێژه‌ی منداڵی ژێر ته‌مه‌ن 6 ساڵ كه دایكیان فه‌رمانبه‌رن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م سالاَنه‌ی دوایدا به‌رزبۆته‌وه له ئه‌نجامی زیادبوونی تێكرای به‌شداری ژنان له هێزی كاردا كه هه‌میشه په‌روه‌رده كاری به‌رایی منداڵی بچووكن ، جگه‌له زیاد بوونی پێداویستیه‌كانی خێزان و دابینكردنی ژیانێكی ئاسوده كه‌ده‌خوازێت هه‌ردوو باوك و دایك پێكه‌وه كاربكه‌ن جگه‌له هۆكاری هۆشیاری كه‌هانده‌ری گه‌وره‌ی كاركردنی ژنه و هه‌ست به‌شا یسته‌ی خۆی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات له‌هه‌موو بواره‌كانی ژ یاندا ئه‌مه‌ش فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندێتی ژنه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا . به واتایه‌كی دی زۆربه‌ی ئه‌و مندالاَنه به‌تایبه‌تی منداڵه هه‌ره بچووكه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دییه‌وه جگه‌له باوك و دایك چاو دێری ده‌كرێن به‌هۆی كاری ئه‌وانه‌وه . به‌چونه‌ناوندی زیاتری ژن و ژماره‌یه‌كی زۆری تاكه‌كان بۆناو هێزی كار له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆگرامی كاركردن ژماره‌یه‌كی زیاتری منداڵ ده‌سپێكی ساڵه ناسكه‌كانی ته‌مه‌ن له‌دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان به‌سه‌رده‌به‌ن زۆر پێویسته له‌م سالاَنه‌دا جۆرێك له بایه‌خدان به زانیاری منداڵ هه‌بێت ئاراسته‌ی نیشاندانی پێداویستیه‌كانی بكات . كێشه‌ی هه‌ژاری كاریگه‌رییه‌كی مه‌زن له‌سه‌ر خێزان به گشتی و منداڵ به‌تایبه‌تی جێده هێڵێت و ، كه‌له دوا ییدا منداڵ ناچارده‌كات بۆ چاككردنی باری ئابوری خێزان هه‌ندێك كاری سه‌خت و دژ وار ئه‌نجام بدات كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و توانای جه‌سته‌یی ئه‌ودا ناگونجێت ئه‌و مندالاَنه‌ی له خێزانی هه‌ژار دا په‌روه‌رده ده‌كرێن رووبه رووی مه‌ترسی زیاتری وه‌ك (برسێتی و شكستی ئه‌كادیمی و تێكچونی ته‌ندروستی و دابران له خوێندنگه و توند‌و تیژی تاوان و خراپ به‌كارهێنان ده بنه‌وه . ئه‌م مندالاَنه شا یسته‌ی سه‌ره‌تایه‌كی په‌روه‌رده‌یین له ئاماده كردنیان و چوونیان بۆ خوێند نگه كه له دوایدا یارمه‌تیان بدات له ژ یانیاندا . سوده‌كانی پرۆگرامی په‌روه‌رده كردنی پێش خوێندنگه و چاوه دێری كردنی سه‌ره‌تای منداڵ – ئه‌و مندالاَنه‌ی له ته‌مه‌نه‌كانی پێش خوێندنگه ده‌خرێنه به‌ر ئه‌زمونی پۆزه‌تیڤی هاندانی زیره‌كییان وه‌ك له دایه‌نگه وباخچه‌ی ساوایان و شوێنه‌كانی دی ، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان توانای فێربوونیان زیاتر ده‌بێت كه تایبه‌تمه‌ندی سه‌ركه‌وتنیان له خوێندنگه چاكتر ده‌كات ئه‌و مندالاَنه‌ی كه په‌روه‌رده كردنی سه‌ره‌تایی پێش خوێندنگه وه‌رده‌گرن : زانیاری زاره‌كی و كۆمه‌لاَیه‌تی به‌رفراوان و پێش كه‌ووتویان هه‌یه كه‌له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندندا له هه‌مان ئاستدا ده‌مێنێته‌وه . به به‌ردوامی ئاستی زیره كییان به‌رزتر ده‌بێت باشتر سازدراوان بۆ فێربون له كاتی په‌یوه‌ندی كردنیان به‌خوێندنگه‌وه . چاوه‌روان ناكرێت كه‌مته‌رخه‌می و رفتاری نا كۆمه‌لاَیه‌تی نیشانبده ن . ئاره‌زووی نیشاندانی ئاستێكی به‌رز له خوێندنگه و ره فتاری كۆمه‌لاَیه‌تی گونجاو ده‌كه‌ن . چاوه‌روان ناكرێت پێویست به دووباره‌كردنه‌وه‌ی قۆناغێكی خوێندن یان دانانیان له پۆلێكی خوێندنی تایبه‌تدا بكات . ئه‌گه‌ر زیاتری ته‌واو كردنی خوێندنی به‌رزتریان هه‌یه به راستی ، ده‌كرێت سوودی درێژخایه‌ن له په‌روه‌رده كردنی به‌رایی منداڵ به‌رجه سته بكرێت به‌رای یه‌كێك له توێژه ره‌وه‌كان ده‌شێت پرۆگرامه‌كانی پێش خوێندنگه واتای جیاوازی نێوان شكست و سه‌ركه‌وتن و فێركردنی ئاسایی یان تا یبه‌تی و دووره په‌رێزی له كێشه و گرفت یان تێوه گلاَن له تاوان و كه‌م ته‌رخه‌می و دابران له خوێندن یان ته‌واو كردنی خوێندنی بالاَ له‌خۆبگرێت منداڵی
ژ ینگه نه‌داره‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن زۆرترین سوودی دراماتیكی له پرۆگرامه به‌را ییه كانی منداڵ وه‌ربگرن . په‌روه‌ده كردنی به‌رایی ده‌توانێت پێشبینییه‌كانی باوك و دایك و مامۆستا سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌و ته‌كانی منداڵ زیاتر بكات . ئه‌و مندالاَنه‌ی بارودۆخێكی هه‌ژ اری یان نیمچه هه‌ژاریدا گه‌سه ده‌كه‌ن رووبه رووی مه‌ترسی ته‌ندروستی و ژ ینگه‌یی زۆر ده‌بنه‌وه . به تایبه‌تی ئه‌و مندالاَنه پێویسته ژ یانیان به ئاراسته‌یه‌كی سه‌ره‌تایی باشداببرێت و ته‌نها رێگه‌ش بۆ هاریكاریكردنیان دانانیانه له جۆرێك له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی سه‌ره‌تایی . فێركردنی به‌رایی نموونه‌یی له چی پێك دێت - پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌ده كردنی به‌رایی له نێویاندا چاوه دێریكردنی منداڵ له قۆناغی دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان ، ده‌رفه‌ت به منداڵ ده‌ده‌ن كه‌به ته‌واوی ناخیان گه‌شه بكات . چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌و مندالاَنه‌ی له دوایدا ئاماده‌ی پرۆگرامی ئاست به‌رزی نموونه‌ی ده‌بن زیاتر سوودی درێژخایه‌ن وه‌ربگرن . بۆ نموونه ئه‌و مندالاَنه‌ی چاوه د ێری ته‌واو و كاریگه‌ر ده‌كرێن زیاتر بروابه خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له خوێندنگه ئاماده ده‌بن و په‌رۆشی فێربوونن و له گه‌ڵ مندالاَنی دی‌دا ده‌گونجێن، له نێو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه پێشبینی په‌روه‌ده‌كردنی به‌رایی باشیان لێده‌كرێت ئه‌مانه‌ن : بونیان له نێوگروپه قه‌باره بچوكه‌كاندا . بۆنی مامۆستای كارامه و تا یبه‌ت به منداڵی بچوك . راهێنانی كارمه‌ندان . پرۆگرامی گونجاو تا یبه‌ت به منداڵی بچووك . به‌شداریكردنی باوك و دایك . به‌شداری كاریگه‌ری هه‌ندێك باوك و دایك له پرۆگرامه‌كاندا چاكسازی ئه‌نجامه‌كانی منداڵ به چه‌ند رێگه‌یه‌ك نیشان ده دات :
1 – هاتنه خواره‌وه‌ی باوك و دایك بۆ ئه‌و ئاستانه‌ی كه ده توانن خۆیان تێدابكه‌ن به هاورێی منداڵه‌كه ئه‌ویش كاریگه‌ریه‌كی پۆزه تیڤانه‌ی ده‌بێت له ژ یانی منداڵه‌كه‌دا .
2- ئه‌و باوك و دایكانه‌ی كه ووته‌كانیان ده‌خه‌نه بواری كرداریه‌وه و دوور ده‌كه‌ونه‌وه له ووته‌ی تیۆری ووشك كاریگه‌ریان له سه‌ر منداڵ زۆرتر ده بێت .
3- هه‌ندێك پرۆگرام هاریكاری خزمه‌تگوزاری دی پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك كاری راهێنان و رێنمای ده گه‌یه‌نن ، ده‌شێت دابینكردنی جۆرێك له په‌روه‌رده كردنی به‌راییش و دابینكردنی
ژینگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له ماڵدا و له لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه به گشتی سوودی درێژخایه‌نی بۆ منداڵ هه‌بێت . به‌رجه‌سته‌كردنی په‌روه‌رده كردنی به‌رایی منداڵ - ژ ماره یه‌كی زۆری منداڵ توانای به‌شداریكردنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده كردنی به‌راییدا نییه جونكه رانه‌هاتون یان زۆر گرانن .
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی سه‌باره‌ت به چاودێری كردنی منداڵ روونیده‌كه‌نه‌وه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی چاوه دێریكردنی منداڵ جۆرێك له چاودێری شایسه بۆ منداڵه‌كانمان فه‌راهه‌م ناكه‌ن . منداڵ به تایبه‌تی له ناو خێزانه هه‌ژ اره‌كاندا له ژ ێر مه‌ترسی وه‌رنه‌گرتنی چاوه‌دێری ته واودان به پێ ی توێژ ینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ، په‌یمانگای پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و مندالاَنه‌ی له بارودۆخی هه‌ژاریدا ده ژین ئه‌وه‌نده چاودێری ده‌كرێن كه‌له باشترین ره‌وشتدا هاریكاری پێشكه‌وتنی زیاتریان ناكات و له وانه‌شه له دژوارترین ره‌وشدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ته‌ندر وستی و سه‌لاَمه‌تیان نه‌كات . هه‌تا ئه‌و پرۆگرامه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌ك پرۆگرامێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه نه‌داره كان بۆ په‌ره‌پێدانی توانستی كۆمه‌لاَیه‌تی و سازدانیان بۆ خوێندنگه په‌سه‌ند كراوه ، كێشه‌ی په‌یوه ست زۆری ژماره‌ی منداڵه‌كان و كه‌می مووچه‌ی مامۆستا و به درێژایی ساڵ هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م پرۆگرامی به پێ ی جۆری منداڵه‌كان له گۆرانی جیا واز جیا وازدایه . منداڵی بچووك پێیوستی به په‌روه‌رده كردنێكی به‌رایی پێشكه‌وتوو و پرۆگرامه‌كانی چاودێریكردن هه‌یه كه له گه‌ڵ پێداویستیه تا یبه‌تیه كانی خۆییدا بگۆنجێت بۆ دڵنیابوون له په‌ره‌پێدانی چاكسازیه هه‌میشه ییه‌كان .
-ده‌رئه نجامه‌كان –
به‌رهه‌می خوێندكار له خوێندنگه و له ژ یاندا له ژ ێر كاریگه‌ری ئه‌زموونه‌كانی په‌روه‌رده كردنی به‌راییدایه توێژینه‌وه ن‌و ێیه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی مێشك روونی ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته چۆنێتی چاودێری كردن و په‌روه‌رده كردنی به‌رایی له ژ یانی هه‌ره منداڵێكدا به شێكی گرنگ بێت له په‌روه‌رده دا و پێویسته زانیارییه‌نوێیه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی منداڵ له به‌رنامه‌ی منداڵی بچووك و په‌روه‌رده كردنی باوك و دایك یه‌ك بخرێن ، و به‌رده‌وام بوونی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌كردنی مێشك و فێربوونی به‌رایی پێویسته . ده‌بێت سیاسه‌تمه‌داره‌كان له پێشبینی ئه‌و كارانه تێبگه‌ن كه منداڵ ده‌توانێت له كاتی چوونی بۆ خوێندنگه ئه‌نجامیان بدات بۆ رێكخستنی په‌روه‌رده كردنی سه‌ره‌تایی به ئاراسته‌ی ئامانجه مه‌زنه دیاری كراوه‌كان و رێكخستنی زیاتر ته‌واوی پرۆگرامه به‌راییه‌كانی منداڵ و راهێنانی مامۆستایان و پێشخستنی به‌رنامه‌كان پرۆگرامه‌كانی خوێندن پێویستن . هه‌روه‌ها پێویسته بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پرۆگرامه به‌را ییه‌كانی په‌روه‌ده كردن و پرۆگرامی هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه ته‌رخانبكرێت جگه له باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگه و خوێندنگاكان بۆ فه‌راهه‌م كردنی شوێنی له بار و گونجاو له رووی ته‌مه‌ن و سایكۆلوژ یه‌تی منداڵ و پێگه‌یاندنی كادری پسپۆری په‌روه‌ده یی و گه‌یاندنی زانیاری نوێ له میانه‌ی خولی راهێنان به ئامانجی هاندانی توانای زیره‌كی منداڵ له كۆتا ییدا رێنمایی و تێبینی ته‌واو به هه‌موو ئه‌و مندالاَنه بدرێت و ئاماده‌ی ته‌واو بكرێن بۆ فێربوون ، كاتێك بۆ خوێندنگه ده‌چن . هه‌روه ها پێویسته منداڵ له شوێنی چا ود ێریكردن بواری وه‌رگرتنی جۆرێك له چاو دێریكردنێكی گونجاو له گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا هه‌بێت . جۆری په‌روه‌رده كردنی به‌رایی ده‌توانێت چاكسازی هزری به‌رده‌وام و پێشكه‌و تنی كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ ئه‌و مندالاَنه‌ی بێبه‌شن به‌رجه‌سته بكات هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خێزانه‌كان ، به تایبه‌تی خێزانه هه‌ژاره كان ناتوانن چاو دێری كردنی منداڵ و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده كردنی به‌رایی دابین بكه‌ن .
پێویسته وه‌به‌رهێنانی زیاتر له چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی چاودێریكردنی به‌رایی په‌روه‌ده كردن‌دا به كاربهێنرێت و بواری ده‌سكه‌وته مه‌عنه‌ویه‌كانی منداڵ نه‌ك هه‌ر له‌نێو نه‌چن ، به‌ڵكو تا ده‌توانرێت په‌ره‌یان پێ بدرێت له پێناوی په‌یدا كردنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و كارامه كه‌له هه‌نگاوه‌كانی ژ یانیاندا سه‌ركوتووبن و توشی هیچ شكستێك نه‌بن .
هیوادارم سوودی هه‌بێت
بلاوی بكه‌نه‌وه بۆ سوودی گشتی