سلاو ئازیزان
فه‌رموون بو بابه‌تیكی سه‌رنج راكیش
له‌دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یر و نامۆدا خێزانێكی سـوریایی له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته ئاهه‌نگی ماره بڕینی ( خـالـد / 5 ساڵ ) و ( هـالـه / 3 ساڵ ) یان به‌ڕێوه برد .
ئه‌مه‌و وابڕیاره كه‌له‌پـاش ( 10 ) ساڵی تر ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بووكـه نازدار و منداڵه به‌ڕێوه بچـێت و به‌وه‌ش ئه‌و دوو منداڵه سوریاییه بوونه بچووكترین و منداڵترین بووك و زاوای جیهان و ناویان چوونه نێو كتێبی كینسی پێوانه جیهانیه‌كانه‌وه .
دایكی خالد كه‌هه‌ستابوو به‌ڕێكخستن و ئاماده‌كاریی ئه‌و ئاهه‌نگه توانیی سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت, هه‌روه‌ك هه‌مووان به‌ڕه‌فتار ومامه‌ڵه‌ی سه‌یر و سه‌رنج ڕاكێشی بووك و زاوا منداڵه‌كه‌ش سه‌رسام بوون, كه‌هه‌روه‌ك بووك و زاوایه‌كی تێر و ته‌واو و كامڵ مامه‌ڵه و ڕه‌فتاریان ده‌كرد .
دایكی خالد له‌و باره‌یه‌وه ووتی : من ئه‌وه ده‌زانم كه‌ڕه‌نگه له‌داهاتوودا ئه‌و دوو منداڵه بۆچوونیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری بگۆڕدرێت, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا و له‌م قۆناغه‌دا ئێمه ده‌یبینین و ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه‌ده‌یانبینین له‌وپه‌ڕی دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ریدان و هه‌موو ڕۆژێك به‌خه‌نده‌وه پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و دێن و ده‌چن بۆ لای یه‌كتری .
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه – خـالـد – له‌پاش ( 20 ) بیست سـاڵ چاوه‌ڕوانیی دایك و باوكی له‌دایك بووه و باوكیشی به‌ڵێنیداوه كه‌هه‌ر ده‌بێت له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا ژنی بۆ بهێنێت و هه‌ر كه‌سێكیش كه‌بۆخۆی دیاریی بكات ئه‌وی بۆ بێنێت و دوای ( 10 ) ساڵیش له‌و ماره بڕینه‌ی ژنه‌كه‌ی بۆ بگوازێته‌وه .
له‌لای خۆشیانه‌وه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئیدانه‌ی ئه‌و زوو به‌شوودان و ژن بۆ هێنانه‌یانكرد, به‌تایبه‌تی كه‌به‌ر له‌ته‌مه‌نی " 18 " ساڵی ڕوویداوه .
ئاماده‌كردنی _هه‌ریا د صالح