گریان وسودهكانی
خوینهری بهریز سهرهتا دهمهوی باسی جوری گریان بكهین
ئیمه زور بهههله لهگریان گهیشتین وهك ئهوهی ئهگهر كهسیك زور بگریت دهلین مروفیكی خهموكییه یان دهلین دوست داره یان شیته نهخیر گرییان جوری زورهو وهگرییان لهكاتیكهوه بو كاتیهی تر جیاوازه بویه هیوادارم ئهم بابهتهبهسود بیت بوتان
فهرموون بو ناوهروكی بابهتهكه
گریان بارودۆخێكە كە مرۆڤ لە هەموو بونەوەرەكانی تر جیا دەكاتەوە، گریان تەنها پەیوەندی بە خەمەوە نیە
گریان بارودۆخێكە كە مرۆڤ لە هەموو بونەوەرەكانی تر جیا دەكاتەوە، گریان تەنها پەیوەندی بە خەمەوە نیە بەڵكو هەندێ جار پەیوەستیشە بە خۆشی یەوە، بەڵام گاریگەری گریان چیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ ؟ ئایا سوودی هەیە یان زیان، ئەو فرمێسكانەی كە لەچاوی مرۆڤدا گلدەبێتەوە وا لە مرۆڤ دەكات كە تووشی شەقیقە بێت چونگە دەماغی مرۆڤ كارلێك دەكات لەگەڵ خەلەلی هاوسەنگی لەشی مرۆڤ،لە لێكۆڵینەوەكان وا دەركەوتووە كە 85% ی ژنان و 73%ی پیاوان هەست بە
ئاسوودەیی دەكەن دوای گریان .
فرمێسك لەشی مرۆڤ پاك دەكاتەوە لە پێكهاتەی كیمیاوی كە بەستراوەتەوە بە پەستانی دەروونی، و ئەو لێكۆڵینەوەیە وای دەرخستتوە كە هۆكاری گریان لەلایەن ئافرەتان زیاترە لە پیاوان بە پێنج ئەوەندە، خەم بەرپرسە لە دروست بوونی نیوەی فرمێسك بەڵام خۆشی بەرپرسە لە 20%ی هاتنی فرمێسك بەڵام تووڕەبوون لە پلەی سێیەم دێت .
ئەگەر كەسێك بە هیچ شێوەیەك نەگریێ ئەوا لەوانەیە جۆرێك لە نەخۆشی هەبێت، لەلایەكی ترەوە كاتێك زانایان هەڵسان بەشیكردنەوەی فرمێسك بۆیان دەركەوت كە فرمێسك 25%ی بریتی یە لە پرۆتین و بەشێك لە ئاسنی مەگناسیۆمی تێدایە كە بریتین لە ماددەی ژەهراوی و ئەو ژەهرانەش لەناو دەچن لەگەڵ گریاندا .
ئافرەت بەشێوەیەكی گشتی 65جار دەگریێ لەساڵێكدا كەچی پیاو تەنها 15 جار دەگریێ.
گریان چەندین سوودی هەیە بۆ نموونە مرۆڤ دەپارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی دەروونی چونكە ئەو كەسایەتیە هۆكاری هەڵچوونی بەتاڵ! دەبێتەوەو هەنگاو بەهەنگاو ئەو كەسە دوورە لە نەخۆشی لەچاو ئەوكەسەی كە تووڕە دەبێت و ناگرێیت، بەڵام گریانی خۆشی كە دەربڕینە بۆ خۆشی و كامەرانی ئەمە دیاردەیەكی تەندروستە و یارمەتیدەرە بۆ هەست كردن بە دڵنەوایی دەروونی، گرنگترین جۆرەكانی فرمێسك كە لەچاوان دێتە خوارەوە : فرمێسكی بارانی ئەوجۆرە فرمێسەكە پارێزگاری لە تەڕی چاوەكان دەكات و تەندروستی دەكات هەروەها یارمەتی دەرە بۆ جوولانەوەی چاوەكان هەروەها ئەو فرمێسكانە چەندین ئەنزیم و ڕێژەیەك خوێ ی تێدایە كە دەبێتە هۆی كوشتنی میكرۆب لەناو چاودا، 2- فرمێسكی حەساسی هەمان پێكهاتەی جۆرەكەی سەرەوەی تێدایە و چاو دەپارێزێت لە هەڵم و بۆنی تیژی وەكو پیاز .3- فرمێسكی سۆز ئەو فرمێسكەی كە لەچاوان دێتە خوارەوە بەهۆی ڕوودانی كارێكی سۆزداریەوە و ئەو فرمێسكە پێك دێت لە هۆڕمۆنەكان و پڕۆتینەكان ئەندرۆفین و ئەو ماددانە هۆكارێكن بۆ دەركردنی ماددە زیان بەخشەكانی لەشی مرۆڤ و هۆكارێكە بۆ كەم كردنەوەی پەستانی دەروونی، لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی كە لەلایەن تیمێكی ئەمەریكی ساز دراوە ئەوەی دەرخستووە كە گریان هۆكارێكە بۆ فڕێدانی ماددەی زیان بەخش، هەروەها هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی پەستانی دەروونی و دەماغی كە مرۆڤ تووشیان دەبێت . هەر بۆیە پسپۆرانی پزیشكی وا رێنماییمان دەكەن كە لەكاتی ڕوودانی هەر كارەساتێك یان حالەتێكی ناخۆش پێویستە رێگری نەكرێ لە گریان و لە هاتنە خوارەوەی فرمێسكی چاوان، چونكە فرمێسك هۆكارێكی سەرەكییە بۆ خاوێن كردنەوەی چاوەكان و پاككردنەوەی چاوەكان لە بەكتریا .
هەروەها باسی ئەوە دەكرێت كە ئافرەتان تەمەنیان لە پیاوان درێژترە چونكە ماددە زیان بەخشەكانی لەشیان كەمترە لە هی پیاوان چونكە ئافرەت زیاتر ئامادەییان بۆ گریان هەیە.
منداڵانیش بێ بەش نین لە گریان كە حەوت خاڵ هەیە هۆكارە بۆ ئەوەی منداڵان دەست بكەن بە گریان كە ئەمانەی خوارەوەن:
1-كاتێك منداڵ برسی بێت.
2-كاتێك پێویستی بە حەوانەوەو نوستن بێت .
3-كاتێك پێویستی بە سۆزو لاوانەوەی دایك و باوك هەبێ .
4-هەندێ جار دەگریێ چونكە نازانێ كەئەو شتەی دەیەوێ چی پێ دەڵێن .
5-زۆر جار بۆ ئەوە دەگریێ كە دەیەوێ پێی بڵێن تۆ هەموو شتێكی .
6-گریانی منداڵ هەندێ جار لەترسی سەرشووتنە .
7-هەندێ جاریش لەبەر ئەوەیە چونكە نەخۆشە و تەندروستی ناتەواوەو پێی ناخۆشە بیبەن بۆ لای پزیشك .
ههریا د صالع
4_7_2011