یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 چون بتوانین خه‌م نه‌خوین

Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
هه‌ریا د صا لح


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 35

چون بتوانین خه‌م نه‌خوین Empty
PostSubject: چون بتوانین خه‌م نه‌خوین   چون بتوانین خه‌م نه‌خوین I_icon_minitimeTue Jul 12, 2011 7:53 am

فه‌رموون هاورییانی خوشه‌ویست ئه‌م جاره‌ش بو بابه‌تیكی تر

چون بتوانین خه‌م نه‌خوین 2v3jv9t

لەسەرەتادا پێناسەیەکی خەم: ناخۆشیەکە کە بۆ ڕزگاربوون لەو ناخۆشیە خەڵکی ڕێگەی جیاجیا ئەگرنە بەر بۆی.
خەم ، رووخان ، پەژارە ، هەستکردن بەبێزارى، هەموو ئەم ساتە ناخۆشانەى کەبێ هیوامان دەکەن لەژیان بونیان هەیە. بەلام بەهۆی دوبارە بونەوەیان بوونەتە شتێکى ئاساى لەژیانى هەموو کەسێکدا کاتێک روبەروى ئەو ساتانە دەبینەوە کاتێک بە ئاسانى لێمان ناروات . لەوانەیە کاریگەرى خراپیان لەسەر داهاتومان هەبێت کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونى ئیرادە وە کەسایەتیەکی بەهێز.

خەم دیدێکی تری ژیانمان نیشان ئەدات کە ( دیدی ناخۆشیە ) لە هەمان کاتدا واتای دیدێکی تری ژیانمان نیشان ئەدات کە ( دیدی خۆشیە ) واتە بەبێ غەم ناخۆشی ئیفلیج و نادرووستە، بەبێ ناخۆشیش خۆشی واتای نیە! لەبەر ئەمەش هەموومان پێویستە غەم بخۆین تا بزانین خۆشی مانای چیە، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە ئێمە غەم لەچی بخۆین؟ ئایا ئەوشتەی ئێمە غەمی بۆ ئەخۆین شیاوی ئەویە تا غەمی بۆ بخۆین؟
لەبەر ئەمە غەم مەخۆ بۆ شتی هیچ، بۆشتێ کە شیاوی غەم خواردن نەبێ، بۆیە لێرەدا پێویستە تۆ گۆڕین درووست بکەی لەجۆری غەم خواردنت، چونکە بەڕاستی زۆر شت هەیە شیاوی غەم خواردن نیە لێی کەچی لەوانەیە سەراپا کاتەکانت غەم خواردن بیت بۆی.
با باش بزانین ئەگەر داهاتومان هەبێت کەواتە ماوەش بۆ چارەسەر کردن دەبێت هەرگیز ژیان بێهیوا نابێت لەگەل ئەوەى خەمەکانیشمان گەورەبێت، هەمیشە بە خۆشحالیەوە چاوەرێى رۆژێکى نوێ بە وە ئەگەر کاتمان هەبێت بۆ پارانەوە ئەوا کاتیشمان هەیە بۆ چاکبوونەوە هەمیشە سوپاس گوزار بە هەرچەندە ئازار بچێژیت یان خەمت هەبێت.
تۆ گەر خەم هەر ئەخۆی بۆخۆتی بخۆ بۆ خودی خۆت. <ابن قیم الجوزیة> لە وتەیەکی دا ئەڵێت: دنیا هه‌مووی هه‌تا سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ناهێنێ که‌ سه‌عاتێک یا ده‌قه‌یه‌ک غه‌می بۆ بخۆی، جا چ جای ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نت له‌ غه‌می دونیا سه‌رف که‌ی!
لوقمانی حەکیمیش بەم شێوەیە ئامۆژگاری کوڕەکەی خۆت کرد: ئەی کوڕی خۆم گوێ بە دنیا مەدە و دڵت پێی خۆش نەبێت، چونکە تۆ بۆ ئەوە دروست نەکراویت، خوای گەورە هەرشتێکی لە دنیادا دروستکردبێت زۆر ئاسانتر بووە لەلای لە درووستکردنی خودی دنیا، لەبەر ئەوەی هیچ خۆشیەکی نەکردووە بە پاداشت بۆ چاکەکاران و هیچ ناخۆشییەکیشی نەکردووە بە سزا بۆ خراپەکاران.
(إن الله لا یغیر ما بقوم حتى یغیر ما بنفسهم).واتە: (خوا هیچ گەل و هۆزێک ناگورێت هەتا خۆیان لە ناخى خۆیاندا بریارى گۆرانکارى نەدەن بەرەو باشتر)
بۆیە پێویستە ئیرادەمان بەهێز بێت پێویسە خۆمان هەولبدەین بگۆردرێین بەرەوە باشتر و ڕاستتر ئەوەشمان لەیاد بێت کلیلى سەرکەوتن لەدەستی خۆتایە.
ئێمە مرۆڤین ئەتوانین زاڵبین بەسەر شتێکا کەبمانەوێت، ئەویش بە دانی هێز بەخۆمان، هەروەک لەسەرەوە باسمان کرد هەموو شتێ شیاوی ئەوەنیە کە خەمی بۆ بخۆی، وە ئەوەی گرنگە زۆر کاتێک ناخۆشی و غەممان بۆ هات هەرگیز بێ هیوا نەبین.
ئەوەشمان بیربێت ئەو کاتانەى دەرگاى بەحتەوەرى دادەخرێن دەرگایەکى تر دەکرێتەوە بەلام زۆر بەى کاتەکان ئێمە سەیرى دەرگا داخراوەکان ئەکەین. بۆیە ئەو دەرگایانە نابینین کە بۆمان کراونەتەوە ئەمەش دەبێتە هۆى خەمۆکیمان .
ئیمامی علی کوڕی أبوا طالب (کرم الله وجه) لەوتەیەکیدا ئەڵێت: کاتێک ناخۆشیەکان بەکۆتا دێن خۆشیەکان دەردەکەون، کاتێکیش نەهامەتیەکانی نامێنێت، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی دەردەکەون.
وە شکست کە بەشێکی خەمە، خۆی هۆیەکە بۆ سەرکەوتن، ماڵکۆم فۆربیس ئەڵێت: "شکست سەرکەوتنە گەر لێوەی فێربین".
ئەوەى رۆیشت بابروات بێگومان بە خەمبارى هیچشتێک ناگورێت وە هیچ سودێکت پێناگەیەنێت جگە لە زیان خەم ژیانت دەشێوێنێت،،
رۆژە ناخۆشەکانى تەمەنمان تێ دەپەرن بۆیە وەلامى رۆژە ناخۆشەکان مەدەرەوە ژیانى راستەقینە ئەوەیە کەلە خۆشی وە لە چاکەکاریدا بیبەیتەسەر.
وامەزانە لەم ژیانەدا کە بە ملیارەها کەسی تیادا ئەژی تەنها تۆ خەمت هەبێت، هەموومان خەم میوانمانە و بە بەردەوامیش، بە هەوڵدانمان بۆ لەناوبردنی، هەنگاوێک پێشکەوتووین بۆ سەرکەوتن، هەرگیزیش لەیاد نەکەیت کە نابێت خەم بخۆی بۆ شتێک کە شیاوی ئەوەنیە تۆ خەمبار بکات.



هیوام وایه‌ كه‌س خه‌می نه‌بیت له‌ژیان


ئاماده‌كردنی _هه‌ ریا د صالح
Back to top Go down
 
چون بتوانین خه‌م نه‌خوین
Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری گشتی-
Jump to: