چـه‌نـد زانـیـاریـیـه‌كـی زۆر خـۆش و بـه‌ســوود
سلاو
ئه‌م بابه‌ته پیشكه‌شه به هاورییه خوشه‌ویسته‌كانم له‌كولیژ
فه‌رموون بو بابه‌ته‌كه
* پاره له‌كاغه‌ز دروستنه‌كراوه, به‌ڵكو له‌لـۆكـه دروستكراوه .
* ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ووڵاتی صین به‌ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن, له‌ژماره‌ی ئه‌وانه زیاتره كه‌له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قسه‌ی پێده‌كه‌ن .
* قه‌باره‌ی چاوه‌كانت له‌ئێستادا هه‌ر هه‌مان قه‌باره‌ی ئه‌و كاته‌یه كه‌له‌دایك بوویت, چونكه چاوه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی لوت و گوێچكه‌وه گه‌شه ناكات و گه‌وره نابێت .
* بنێـشت جوین له‌كاتی پـیاز جنیندا به‌رگری ده‌كات له‌هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسك .
* ئه‌گه‌ر سـه‌گ شوكولاته بخوات ده‌یكوژێت .
* ژماره‌ی مریشـكه‌كانی جیهان له‌ژماره‌ی مرۆڤـه‌كان زیاتره .
* فـیـل تاكه گیاندارێكه كه‌ناتوانێت ( بـــاز ) بدات .
* پشـیله له‌هه‌ر گوێـچكه‌یه‌كیدا – 32 – ماسولـكه هه‌یه .
* هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ڕێی هه‌نـاسه نه‌دانـه‌وه خۆی بكوژێت .
* ئه‌گه‌ر حـوشتـر چاوی به‌ئه‌ستێره‌ی – سـهیـل – بكه‌وێت ده‌م و ده‌ست ده‌مرێت .
* ئه‌و توانایه‌ی كه‌شـێـر هه‌یه‌تی له‌خۆڕاگری و ئارامگری و توانای برسێـتی و كه‌م پێویستیی به‌ئـاو, هیچ گیاندارێكی تری دڕنـده نیه‌تی, له‌و سیفه‌ته به‌رزانه‌ش كه‌شێر هه‌یه‌تی ئه‌مانه‌ن :
- له‌نێـچیـری غه‌یـری ده‌ستی خۆی ناخوات .
.
- هه‌رچه‌ندێك تینـووی بێت له‌ئاوێك ناخواته‌وه كه‌سـه‌گ لێی خواردبێته‌وه .
- كاتێكیش خواردن ده‌خوات هیچ خۆی ناڕه‌حه‌ت ناكات و په‌له په‌ل ناكات .
شێـر جگه له‌و سیفاته به‌رز و ئازایه‌تیانه‌ی سیفاتی خراپ و ترسنـۆكانه‌یشی هه‌یه وه‌ك :
- له‌ده‌نـگی كه‌ڵه‌شـێـر و پشیـله‌ش ده‌ترسێت .
- له‌كاتی بینینی ئاگـردا ده‌ترسێت و داده‌مێنێت و نازانێت چی بكات .
* كـونـده‌په‌پـوو به‌شه‌ودا ناخه‌وێت و به‌ڕۆژیشدا هه‌ر باڵـنده‌یه‌كی تر بیبینێت په‌لاماری ده‌دات و ده‌یكوژێت, له‌وه‌ش سه‌یرتری ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێك له‌چاوه‌كانی ده‌خه‌وێـت و ئه‌وه‌ی تری هه‌میشه به‌ئاگـایه .
* سروشتی ڕێـوی وه‌هایه كه‌هه‌موو ساڵێك تووكـه‌كانی لاشه‌ی ده‌وه‌رێت و هی تریان له‌جێ دێته‌وه, هه‌ر بۆیه كه‌وه‌رینی مـووی سه‌ر و سمێـڵ و ڕیشـی مرڤه‌كانیش به ده‌رده ڕێـوی – دا‌و الپـعلـب – ناونراوه .
* گـوێـدرێـژ ئه‌گه‌ر بـۆنـی شێـر بكات له‌تـاو ترس وله‌رزی نازانێت چی بكات, بۆیه له‌په‌شـۆكاویی خـۆیدا به‌ره‌و لای شـێره ڕاده‌كات و خۆی ده‌خـاته به‌رده‌ستی, ئاخر بۆیـه پێی ده‌ڵێن – كـــه‌ر - !!! .
هیوادارم سوودی لیوه‌رگرن
ئاماده‌كردنی_هه‌ریا د صالح