سلاو
مناڵێكی بچكۆلانه سه‌یرى ده‌ستی باپیرى ئه‌كرد كه‌وا خه‌ریكی نامه نووسین بوو ، پاشان پرسیارى كرد : سه‌باره‌ت به ئیش و كاره‌كانی خۆمان ئه‌نووسی ؟ سه‌باره‌ت به من ئه‌نووسی ؟
بابیره ده‌ستی له نووسینه‌كه هه‌ڵگرت و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو به نه‌وه‌كه‌ى ووت : ڕاسته ده‌رباره‌ى تۆ ئه‌نووسم به‌ڵام له‌وه گرنك تر سه‌باره‌ت به نووسینه‌كانم سه‌باره‌ت به خوودى پێنووسه‌كه‌یه ، ده‌مه‌وێت كاتێك گه‌وره بووى وه‌ك ئه‌م پێنووسه داره بیت .
مناڵه‌كه سه‌یرێكی پێنووسه‌كه‌ى كردوو شتێكی جیاوازى له‌م پێنووسه له گه‌ڵ پێنووسه‌كانی تردا نه‌دى
مناڵه‌كه ووتی ئه‌وه وه‌كو هه‌مان پێنووسه‌كانی تره ؟
باپیره ووتی : په‌یوه‌سته به‌وه‌ى تۆ چۆن ته‌ماشاى ئه‌كه‌ى و درێژه‌ى دایه‌و ووتی : له‌م پێنووسه‌دا 5 تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه ئه‌گه‌ر به ده‌ستیان بێنی ، تا دوا ساته‌كانی ژیانت به ئارامی ژیان ئه‌به‌یته سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندى یه‌كه‌م :
ئه‌توانی كارى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ى به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ت له بیر بچێت كه‌وا بێویستت به ده‌ستێكه جووڵه‌ت بێ بكا‌و ڕێنمونیت بكات ناوى ئه‌و ده‌سته خودایه ئه‌و هه‌میشه ئاڕاسته‌ت ئه‌كاو ڕێگات پیشان ئه‌دات وه‌ك چۆن ئه‌و پێنوسه پێویستی به ده‌ستێكه تا بیجوڵێنێ و رێگاى پیشان بده‌یت و پێى بڵێ ى چی بنووسێ .
تایبه‌تمه‌ندى دووه‌م:
كاتێ ده‌نووسی و ده‌بینی نوكه‌كه‌ى خه‌ریكه ته‌واو ئه‌بێ ئه‌بێ ده‌ست هه‌ڵگرى و قه‌ڵه‌م دایه‌ن هه‌ڵگرى و پێنووسه‌كه‌ى تێبكه‌یت و بایده‌یت و نووكه‌كه‌ى تیژ كه‌یته‌وه ، ئه‌مه وا ئه‌كا پێنووسه‌كه كه‌مێك ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت بكێشێت به‌ڵام له كۆتاییدا نووكه‌كه‌ى تیژ ئه‌بێته‌وه بۆیه پێویسته تۆش كه‌مێك ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت بكێشی چونكه ئه‌و ڕه‌نج و زه‌حمه‌ته وات لێ ئه‌كات مرۆڤێكی باشت لێ ده‌ركه‌وێ .
لارسۆن.
تایبه‌تمه‌ندى سێ یه‌م :
پێنووسی دار ڕێگه ئه‌دات به‌رامبه‌ر به هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌وا ئه‌یكات خه‌تكوژێنه‌وه بیسڕێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ڕاست كاته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى نه‌هێڵێ ، ئه‌وه بزانه ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كارێكی باشه ، جونكه له كۆتاییدا خۆت له ڕێگه‌یه‌كی ڕاستدا ئه‌بینیته‌وه .
تایبه‌تمه‌ندى چواره‌م :
ڕوواڵه‌تی ده‌ره‌وه یان ئه‌و ڕه‌نگه‌ى قه‌ڵه‌م داره‌كه گرنگ نیه ، به‌ڵكو ئه‌و گرانیته
یان خه‌ڵوزه‌كه‌ى ناوه‌وه گرنگه جونكه ئه‌و مادده‌یه هێڵه‌كان بۆ تۆ دیارى ئه‌كات و چاك و خراپی ئه‌و ماده‌یه ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى هێڵه‌كان تۆخ یان كاڵ بنووسرێن بۆیه ئه‌بێت هه‌میشه ئاگات له دیوى ناوه‌وه‌ى خۆت بێت .
تایبه‌تمه‌ندى بێنجه‌م :
نووسینی پێنووسه‌كه هه‌میشه شوێنه‌وارێك له دواى خۆى به جێ دێڵێ ، ئه‌وه بزانه هه‌ر ئیشێك كه‌وا له ڕۆژانه‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ى ئه‌نجامێك له دواى خۆى به جێ دێڵێ هه‌وڵ بده هه‌ركارێك كه‌وا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ى هوشیاربه‌و بزانه جی ئه‌كه‌یت .