یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

 دۆزینه‌وه‌ی ئۆقیانوسێکی ئێجگار گه‌وره‌ له‌ گه‌ردوندا

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
walid
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 33
به يامه كان : 104
2009-11-06
ته‌مه‌ن : 28

PostSubject: دۆزینه‌وه‌ی ئۆقیانوسێکی ئێجگار گه‌وره‌ له‌ گه‌ردوندا   Sat Jul 30, 2011 4:10 pm


تیمێکی داهێنه‌ر ولێکۆڵه‌ره‌وه‌ی زانستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ناو
کوازارێکدا ( کوازار = ناوه‌ڕۆکی گالاکسی / کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك)
ئۆقیانوسێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ،که‌ 140 بلیۆن جار زۆرتره‌ له‌ کۆی ئاوی
هه‌موو ئۆقیانوسه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌وی ،ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ هێنده‌
ئاو بدۆزرێته‌وه‌ له‌ ناو گه‌ردوندا . ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ ( ئه‌ی-
پی- ئێم 08279،5255 ) نزیکه‌ی 12 ملیارد ساڵ به‌ خێرایی تیشکی ڕوناکی له‌
ئێمه‌وه‌ دوره‌ ،ئه‌مه‌ش کاتێك دروست بووه‌ ،که‌ گه‌ردون ساوا بووه‌ له‌
پێکهاتنیدا .ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ تیشکی ووزه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو
ئه‌دره‌وشێنیته‌وه‌ ،که‌ 1000 بلیۆن جار زۆرتره‌ له‌ تیشکی ڕۆژه‌که‌ی ئێمه‌
،ته‌نها هه‌ڵمی ئه‌و ئاوه‌ی که‌ هه‌یه‌ 34 ملیارد جار گه‌وره‌تره‌ له
‌ڕوبه‌ری گۆی زه‌وی .

زانایان و پسپۆران به‌
ته‌له‌سکۆپێکی 10 مه‌تری و ته‌له‌سکۆپێکی رادیۆ ئه‌م ئه‌ستێره‌یان
پشکنیوه‌ ،دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ی ئاو له‌ گه‌ردوندا به‌ڵگه‌یه‌کی
تره‌ بۆ داهێنه‌ران ،که‌ ئاو له‌ ناو گه‌ردوندا زۆره‌ ،نه‌ك ته‌نها
له‌سه‌ر زه‌وی ،ئه‌مه‌ش زۆر بیردۆزه‌ی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو به‌ درۆ
ئه‌خاته‌وه‌ ،که‌ ئه‌وترێت ته‌نها له‌ سه‌ر زه‌وی ئاو و ژیان هه‌یه‌.



به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ ساڵی 2004 دا پاشماوه‌ی ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ
دۆزرایه‌وه‌،پێش 2 ساڵیش له‌ 2009 دا ،زانایانی ( نازا) ی ئه‌مه‌ریکی
سه‌لماندیان که‌ ئاو له‌سه‌ر مانگ هه‌یه‌ ،بۆیه‌ زانایان هیوادارن به‌م
زوانه‌ بونه‌وه‌ر و به‌کتریا و ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی له‌
ئه‌ستیره‌کانی تر بدۆزنه‌وه‌ ، زانایان له‌و بڕوایه‌دان تا ساڵی 2021 به‌
ته‌واوی بۆیان ده‌ر ئه‌که‌وێت له‌سه‌ر چی ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ژیان ومرۆڤی
تر هه‌بێت.

گه‌ر ئه‌مانه‌ ڕاست بن و
به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتودا بسه‌لمێنرێن ،ئه‌وا زۆر چیرۆکی
هه‌ڵبه‌ستراو و بیردۆزه‌ پوچه‌ڵ ئه‌کرێته‌وه‌ ،که‌ خه‌ڵکانێکی دڵساف و
ساویلکه‌ی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌. ئێمه‌ش ده‌ستخۆشی له‌و زاناوپسپۆڕانه‌
ئه‌که‌ین که‌ له‌ پێناوی ده‌رخستنی ڕاستی سه‌ره‌تای پێکهێنان و دروستبونی
ئه‌م گه‌ردونه‌ خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن و خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌که‌ن.
Back to top Go down
 
دۆزینه‌وه‌ی ئۆقیانوسێکی ئێجگار گه‌وره‌ له‌ گه‌ردوندا
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری گشتی-
Jump to: