چه‌کی ئه‌تۆم ،جۆره چه‌کێکی سه‌ربازی تۆقێنه‌ره،که
له کاتی ته‌قینه‌وه‌یدا بڕێکی هێجگار زۆر له ووزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م
ئه‌هێنێت،یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بۆمبای ئه‌تۆمی (که پێی
ئه‌وترا : ئا بۆمبا) له ژیر ناوی ( پرۆژه‌ی مانهاتن) ،له 16-7-1945
له ناوچه‌ی تاقیگایه‌ك له نزیك ( ئالامۆگۆردۆ ) له ( نوی مه‌کسیکۆ )
تاقیکرایه‌وه، که له دووری 160 کم هه‌ست به‌و شه‌پۆله پاڵه‌په‌ستۆیه
ئه‌کرا، ئه‌و هه‌وره‌ی له شێوه‌ی قارچکێكش دروستی کرد تا 12 کم به‌رز
بووه .
ئه‌م
پرۆژه‌یه له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1942 ز دامه‌زرا له
ژێر ڕکێفی جه‌نه‌ڕاڵێکی سه‌ربازی به‌ناوی (لێسلی گرۆڤیس) ده‌ست به‌کار بوو
،به به‌شداری چه‌ند زانایه‌كی ناوداری وه‌ك ( ئێنریکۆ فێرمی ، ڕیچارد
فاینمان ، ئێدوار تێلله‌ر ، هاراد ئوڕێ) به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری
زانستی زانای فیزیکی ئه‌مه‌ریکی ( ج . رۆبه‌رت ئۆپنهایمه‌ر) ، که له
دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ( کۆمیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریکی ) هه‌موو
لێپرسراوێکی وزه‌ی ئه‌تۆمی گرته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه به په‌ره‌پێدانی
چه‌کی ئه‌تۆمیشه‌وه، دواتر چه‌ند جۆرێکی تر له‌م چه‌کانه دروست کر ا و
په‌ره‌ی پێدرا ، هێزی ئه‌م چه‌کانه که به‌رهه‌م ئه‌هێنرا له ڕێگای (
پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵ کردن) ه‌بوو ،تا ئه‌و کاته داهێنانی پێکهاته و هێزی
ئه‌م چه‌که بریتی بوو له سوتاندنێکی به گوڕ و خێرایی و پارچه پارچه
کردنی پێکهاته‌یه‌کی کیمیایی ،ئه‌م جۆره پرۆسیه‌ش وای ئه‌کرد ته‌نها
ووزه‌ی به‌رگی ده‌ره‌کی ئه‌لیکترۆن له ئه‌تۆم جیا ئه‌کرایه‌وه. ئه‌و
ماتڕیالانه‌ی که به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ دروست کردنی ئه‌م چه‌کانه (
یۆڕانیۆم ) یان ( پلوتۆنیۆم) ، له پرۆسه‌ی تێکه‌ڵکردندا ناو‌کی (
هایدرۆجین) ئه‌توینرایه‌وه بۆ ( هیلیۆم) ێکی قورس . له ئه‌نجامی ئه‌م
داهێنانه چه‌کی ئه‌تۆمی دروستکرا ، له 1000 ته‌ن ( تی ئێن تی ) یه‌ك
ملیۆن 1000000( تی ئێن تی ) به‌رهه‌م ئه‌هێنرا ، بۆ نمونه بۆمبێکی
ئه‌تۆمی به قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنس هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به
20000 بیست هه‌زار ته‌ن(تی ئێن تی )هه‌یه Abbildung SEQ Abbildung \* ARABIC 1 وێنه‌ی پێکهاته‌ی بۆمبی ئه‌تۆم
واته هه‌وڵدرا قه‌باره‌ی بۆمباکان بچوک بکرێته‌وه
وله‌گه‌ڵیشیدا به هێزتر بکرێت. تا ئیمڕۆش خه‌ریکی په‌ره‌پێدانی ئه‌م
جۆره چه‌که ناوکییانانه‌ن له ( لۆس ئه‌له‌مۆس ) له ئه‌مه‌ریکا ، له
تاقیگای ( لاورێنس لیڤه‌رمۆر) له کالیفۆرنیا و ( ئالده‌ماستۆن) له
ئینگلته‌ره . له ساڵی 1905 کاتێك ( ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) بیردۆزه‌ی
ڕێژه‌یی بڵاوکرده‌وه ،ئه‌م هاوکێشه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد E = mc2 بڕی ووزه = پێوانه * خێرایی تیشکی ڕوناکی دوجا
واته بڕێك
ماتڕیالی که‌م یه‌کسانه به وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ، مانای وایه ته‌نها
کیلۆیه‌ك له‌و ماتڕیالانه‌ی که ئه‌گۆڕدرێن بۆ ووزه ،ئه‌توانرێت له کاتی
ته‌قینه‌وه‌دا 22 مێگا ته‌ن ( تی ئێن تی ) به‌رهه‌م بهێنیت. دوو زانای کیمیکی ئه‌ڵمانی (
ئۆتۆ هان ، فریتس شتڕاسمان) توانیان له ساڵی 1938 ناو‌کی یۆرانیۆم بکه‌ن
به دوو به‌شی یه‌کسان . کاتێك که نۆیترۆنیان تێ گرت جۆره‌کانی
سیسته‌م یان میتۆدی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆم:
بۆ ته‌قینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌وڵدرا چه‌ند
سیسته‌مێك به‌کار بهێنرێت ، ئاسانترین سیسته‌م بۆ ئه‌م کاره بریتی بوو
له به‌کارهێنانی ماتڕیالێك که توانای دابه‌ش بوون و لێکترازاندنی هه‌بێت
،ئه‌گیرایه نیشانه‌یه‌ك ،که له هه‌مان ماتڕیاڵ پێكهاتبێت ،له کاتی
به‌رکه‌وتنیان به یه‌کدا ،له ناو یه‌کدا ئه‌توێنه‌وه و پێکهاتویه‌کی
زۆر به هێز و بێهاوتا پێك دێنن ، ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌کاتی بۆمبابارانی
شاری هێرۆشیما به‌کار هات له ڕێکه‌وتی 6 – 8 – 1945 ،که هێزی
ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به 20 ته‌ن ( تی ئێن تی ) بوو . ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ئه‌و بۆمبایه‌ی له هێرۆشیما به‌کار هات
جۆرێکی تر له میتۆدی به کار هێنانی ئه‌م چه‌که که
زۆر ئالۆزه ، بریتیه له به‌کارهێنانی چه‌کی خڕی تۆپی ،که به‌شی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تۆپه پێك هاتوه له چه‌ند چینێکی ئه‌ستور ،که له
ته‌نیشت یه‌که‌وه ڕێك خراون، له ماتڕیالێك دروستکراون ،که ئه‌بێته
هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره ، هه‌ریه‌ك له‌م به‌شانه‌ش
که‌پسولیکی تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی خۆی هه‌یه،ئه‌م پارچانه‌ش هه‌موو به
کابڵ (وایه‌ر ) به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه ، له دوای لێدانێکی
ئه‌له‌کترۆنی ( کاره‌بایی) ،هه‌موو ئه‌م به‌شانه به‌یه‌که‌وه
ئه‌ته‌قێنرێنه‌وه ،شه‌پۆلی ئه‌م ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕکی ئه‌م چه‌که
دورست ئه‌بێت ،لێره‌شدا ئه‌و تۆپه‌ی (که له‌و ماتڕیاله ی توانای دابه‌ش
بونی هه‌یه دروستکراوه) ئه‌که‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی بێهاوتاوه
که له ناو بۆمباکه‌دا دروست ئه‌بێت ، له ئه‌نجامدا چینی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م ماتڕیاڵه فروانتر ئه‌کات و پێکهاتوویه‌کی زۆر که‌موێنه ئه‌خوڵقێنێت
، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆمبایه بوو که له ( ئالامۆگۆردۆ) تاقیکرایه‌وه و
دواتر له نازاکی له 9 – 8 – 1945 به‌کارهات ،که هه‌ر یه‌کێك له‌وانه
هێزی 20 ته‌ن ( تی ئێن تی ) ی هه‌بوو. بێ چاولێگرتنی ئه‌و جۆره سیسته‌م
ومیتۆدانه ،دره‌نجامی ئه‌م چه‌کانه بریتیه له زنجیره کردارێك ،که
به یه‌ك به‌ش له ملیۆنێكی چرکه‌یه‌ك وزه‌یه‌کی گه‌رمایی یه‌کجار زۆر
ئه‌به‌خشێت ، واته به خێراییه‌کی زۆر زۆر له چوارچێوه‌یه‌کی بچوكدا
گه‌رمایی یه‌ك ملیۆن پله‌ی گه‌رما به‌رهه‌م دێنێت ،ئه‌مه‌ش کاریگه‌رێکی
وێرانکاری له چوارده‌وری خۆیدا ئه‌بێت.
کورته‌یه‌ك مێژووی دۆزینه‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌تۆم:
ساڵی 1896 ز
پسپۆڕی فیزیکی فه‌ره‌نسی ( ئه‌نتۆنی هێنری بیککویڕیل 1852- 1908) تیشکی
چالاک (ڕادیۆئه‌کتیف)ی دۆزییه‌وه،
ساڵی 1897
پسپۆڕی فیزیکی ئینگلیزی ( جۆزیف تۆمسن) توانی (ئه‌لیکترۆن – جه‌مسه‌ری
نێگه‌تیف)
بدۆزێته‌وه.
ساڵی 1898 زانای فیزیکی (پیررێ کوریی 1859 – 1906 )
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ( ماری کوریی) توخمی ( ڕادیۆم – توخمێکی کیمکیی یه
که له‌ناو یۆرانیۆم هه‌یه و به خێرایی گڕ ئه‌گرێت) دۆزییه‌وه
.
ساڵی 1905 زانای ئه‌ڵمانی (
ئه‌لبیرت ئه‌نشتاین) بیردۆزه‌ی ڕێژه‌یی ئاشکرا کرد ،که سه‌لماندی له
بڕێکی پێوانه‌یی توانای گۆڕینی هه‌یه بۆ ووزه‌یه‌کی
گه‌وره. ساڵی 1911 داهێنه‌ری
ئینگلیزی ( ئیرنست ڕوته‌رفۆرد 1871- 1937) ناو‌کی ئه‌تۆمی دۆزییه‌وه.
ساڵی 1913 پسپۆری دانیمارکی ( نیلس بۆر 1885 – 1962 ) پێناسه‌ی پێکهاته‌ی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌تۆمی
کرد.
ساڵی 1919 داهێنه‌ر ( ئیرنست ڕوته‌رفۆرد 1871- 1937) توانی ئه‌تۆم له‌ت
و به‌ش به‌ش بکات ،کاتێك که تیشکی ئه‌لفا ی گرته ناو‌کی
نایترۆجین.
ساڵی 1932 پسپۆری کیمیکی ئه‌مه‌ریکی ( هارۆلد ئۆرای 1893 – 1981) توانی
هایدرۆجینی قورس ( دۆیتریۆم)
بدۆزیته‌وه.
ساڵی 1932 زانای فیزیکی (جیمس چادویك 1891 – 1974) توانی ( نۆیترۆن )
بدۆزێته‌وه.
ساڵی 1932 پسپۆری فیزیکی ئه‌مه‌ریکی ( کارل
ئه‌ندرسن 1905 - ) توانی پۆزیترۆن (جه‌مسه‌ری پۆزه‌تیڤی ئه‌لیکترۆن)
بدۆزێته‌وه.
ساڵی 1932 پسپۆری فیزیکی (جۆن دوگلاس کۆکرۆفت 1897 – 1967 ) له‌گه‌ڵ
پسپۆری ئێرله‌ندی ( ئێرنست واڵتۆن 1903 ز) توانیان به‌هۆی ناوکێکی بچوکی
به‌گوڕ ،ناوكی (لیسیۆم) ی زیوی بکه‌ن به دوو به‌شی ناو‌کی ئه‌لفا
وه.
ساڵی 1938 ژنه پسپۆری نه‌مساوی ( لیزه مایتنه‌ر 1878 – 1968) له‌گه‌ڵ
دوو زانای ئه‌ڵمانی ( ئۆتۆ هان 1879 – 1968 ) و ( فریتس شتراسمان 1902)
توانیان ناو‌کی یۆڕانیۆم له‌ت بکه‌ن. ساڵی 1941 زانای ئه‌مه‌ریکی
(گلێن سێبۆرگ 1912) توانی (پلۆتۆنیۆم) ی به فۆرمێکی خاوێن ئاماده بکات
،که به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی
بوو. ساڵی 1942 پسپۆری ئیتاڵی ( ئێنریکۆ فێرم 1901 –
1954) له شیکاگۆ توانی یه‌که‌م کوره‌ی ئه‌تۆمی دروست
بکات.
ساڵی 1945 توانرا یه‌که‌م چه‌کی ئه‌تۆمی له (ئالامۆگۆردۆ) له
ئه‌مه‌ریکا تاقی بکرێته‌وه.
ساڵی 1949 یه‌که‌م هه‌وڵدانی
سۆڤێتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی درا.
ساڵی 1951 بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی کاره‌با به یارمه‌تی
هێزی ناو‌کی له
ئه‌مه‌ریکا.
ساڵی 1952 دامه‌زراندنی یه‌که‌م سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ په‌ره‌پێدان
وداهێنانی ناو‌کی له جنێف. +ساڵی 1952 ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م بۆمبای
هایدرۆجینی تاقی کرده‌وه.
ساڵی
1956 بۆ یه‌که‌م جار له جیهاندا له (کالده‌ر هال) له ئینگلته‌را
کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێزی ئه‌تۆمی که‌وته
کار.
ساڵی 1960 یه‌که‌م هه‌وڵدان و تاقیکردنه‌وه‌ی
فه‌ره‌نسا له بیابانی جه‌زائیر بۆ به ده‌ستهێنانی چه‌کی
ئه‌تۆمی.
ساڵی 1964 یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چینی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی
له ( لۆپ نۆر) له ناوچه‌ی ( سینگ
کیانگ).
ساڵی 1974 یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی هیندستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی
ئه‌تۆمی.
ساڵی 1977 بۆ یه‌که‌م جار ئه‌مه‌ریکا
بۆمبای نۆیترۆنی داهێنا که ته‌نها مرۆڤی له‌ناو ئه‌برد به‌بێ ئه‌وه‌ی
کاریگه‌ری له سه‌ر خانوبه‌ره هه‌بێت. له دوای ئه‌م ووڵاتانه‌ش هه‌ر
یه‌ك له ئیسراییل و پاکستان وکۆریای باکور بون به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی
، دواتر هه‌وڵدان له لایه‌ن عێراق و سوریا و لیبیا وئێران وچه‌ندان
وولاتی تر .
ساڵی 1986 نه‌مانی کۆنتڕۆڵ به‌سه‌ر کارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی هێزی ئه‌تۆمی سۆڤێتی له (چێرنۆبیل) که زیانێکی گیانی و
ماڵی یه‌کجار زۆری دا ،که تاکو ئێستا به نهێنی و نادیار
ماوه‌ته‌وه.ئه‌مه‌ش وێنه‌ی چێرنۆبیل و کاریگه‌ره‌که‌یه‌تی : تاکو ئێستاش
چه‌ندان کاره‌ساتی تری دڵته‌زێن ڕویان داوه وزۆربه‌یان به نهێنی
ماونه‌ته‌وه ،دواکاره‌ساتیش ،کاره‌ساتی ئه‌م دواییه‌ی یابان بوو .
به کورتیش ئه‌توانین به خێرایی
چاوێك به‌و کاره‌ساته ئه‌تۆمیانه‌دا بخشێنین که پێش چێرنۆبیل ڕویانداوه
: له ڕێکه‌وتی 7-10-1957 ئاگرێك که‌وته‌وه له
سه‌نته‌ری کوره‌ی به‌رهه‌مهێنانی پلوتۆنیوم له ( سێله‌فیلد) ی
ئینگلته‌ره.
له ڕێکه‌وتی 5-10-1966 کاتێك له نزیك شاری
دیترۆیتی ئه‌مه‌ریکا ، که سیسته‌می ساردکه‌ره‌وی ناتریۆم له کار که‌وت ،
هه‌ندێك له ناو‌کی کوره‌ی داهێنان توایه‌وه ،بوه هۆی ڕودانی کاره‌سات
.
له ڕێکه‌وتی 17-10-1969 له کاتی به هه‌ڵه به‌کارهێنانی
ئامڕازێکی سوتێنه‌ر له ( سانت لۆرێنس) ی فه‌ره‌نسی بووه هۆی توانه‌وه‌ی
هه‌ندێ له گازی به‌ستو له کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناو‌کی
ئه‌تۆمی.
له ڕێکه‌وتی 7-12-1975 به هۆی شۆرتێکی کاره‌باوه له کارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ناو‌کی ئه‌تۆمی له (لوبمین) له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵاتی
جاران ،که ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما بوو بێته هۆی توانه‌وه ناو‌کی و کاره‌سات
ڕوبدات.
له ڕێکه‌وتی 28-3-1979 له ( هاریسبۆرگی) ئه‌مه‌ریکا
قورسترین کاره‌ساتی ئه‌تۆمی ڕویدا ،که نیوه‌ی کوره‌ی ئه‌تۆمی یه‌که
توایه‌وه ،که به خێرایی هاوڵاتیان دور خرانه‌وه له‌و
ناوچه‌یه‌دا. له ڕێکه‌وتی 25-4-1981 له ( تسوروگا) ی یابانی له
کاتی هه‌وڵدانی چاککردنه‌وی ئامڕازه ئه‌تۆمی یه‌کان 45 کرێکار تیشکی
ئه‌تۆمیان
به‌رکه‌وت.
له
ڕیکه‌وتی 26-4-1986 کاره‌ساتی چێرنۆبیل ڕویدا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان
کرد.
له مانگی 11 ی ساڵی 1995 جارێکی تر له یابان
به هۆی کاره‌ساتێکه‌وه نزیکه‌ی 2 تا 3 ته‌ن گازی ناتریۆم له ته‌نکێکی
سه‌ره‌تایی ساردکه‌وه‌ره دزه‌ی
کرد. له مانگی 3 ی 1997
جارێکی تر له یابان به هۆی سوتاندن و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ( تۆکایموڕا)
تیشکی ئه‌تۆمی 35 کرێکاری بریندار کرد، له هه‌مان شوێندا له ڕێکه‌وتی
30-9-1999 جارێکی تر کاره‌ساتێکی تری تیشکی ئه‌تۆمی ڕویدا. دوا کاره‌ساتی
تری ئه‌تۆمی له‌م ساڵه‌دا 2011 له پاش بومه‌له‌رزه‌که‌ی یابان که
بوه هۆی داته‌پان کارگه و توانه‌وی ماتڕیاڵه به‌ستووه‌کان و پیسکردنی
ئاو‌و هه‌وا و ئاوی ژێر زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه ، که تا ئێستا له هه‌وڵی
ڕێگرتن و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کاره‌ساته‌ن.