walid سه رپه‌رشتیاری یانه
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 33 به يامه كان : 104 2009-11-06 ته‌مه‌ن : 36
| Subject: سۆنیك ستار ،فڕۆکه‌یه‌کی نوێی به خێرایی ده‌نگ Sat Jul 30, 2011 4:15 pm | |
| ئه‌م فڕۆکه نوێ یه رکابه‌رێکی نوێی فڕۆکه‌ی ( کۆنکۆرد) فه‌ڕه‌نسی یه و شێوه‌یه‌کی ته‌خت ونوك درێژی هه‌یه ،که به‌خێرایی ده‌نگ ئه‌فڕێت ،دوو ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی فڕۆکه‌ی کۆنکۆرده. له داهاتودا گه‌شتێك به‌م فڕۆکه‌یه له شاری ( له‌نده‌ن) ه‌وه بۆ شاری (نیۆیۆرك ) ته‌نها دوو کاتژمێر ئه‌خایه‌نێت ، یان گه‌شتێك له( نیۆیۆرك) بۆ شاری ( سدنی ) ئوستوڕالیا ته‌نها 5 کاتژمێر ئه‌خایه‌نێت که ماوه‌که‌ی 75% کورت ئه‌کاته‌وه که ئێستا نزیکه‌ی 20 کاتژمێر ئه‌خایه‌نێت .
داهێنانی ئه‌م فڕۆکه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای ( هیپه‌ر ماك ) ی به‌ریتانیه‌وه ئاماده‌کراوه ،که ئامانجه‌که‌یان ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م گه‌شتی ئه‌م فڕۆکه‌یه له مانگی 6 ی ساڵی 2021 ز دا . ئه‌م فڕۆکه‌یه جێگای ته‌نها 20 که‌سی تێدا ئه‌بێته‌وه،خێراییه‌که‌ی ئه‌گاته 3،6 ماك ( یه‌که‌ی خێرایی ده‌نگ) له به‌رزی 19 کیلۆمه‌تره‌وه له کاتژمێرێکدا 3900 کم ئه‌بڕێت ، ئه‌م خێراییه‌ش به هۆی دوو ( تۆربین) ه‌وه‌یه له ڕێی ئه‌له‌کترۆمۆگناتیسیه‌وه ،که به‌رگری هه‌وا که‌م ئه‌کاته‌وه ، ئه‌بێته خاوه‌نی خێراییه‌کی وه‌ك خێرایی ده‌نگ . ئه‌م فڕۆکه‌یه ته‌نها خاوه‌نی خێراییه‌کی زۆر نیه به ته‌نها ،به‌ڵکو بۆ ژینگه‌ش زۆر باشه و هه‌وا پیس ناکات، زۆر که‌متر له فڕۆکه‌ی کۆنکۆرد پێویستی به به‌کارهێنانی سوته‌مه‌نی هه‌یه. له ئێستاشه‌وه هه‌ر که‌سێك بیه‌وه‌ێت ،ئه‌توانێت به‌شداری بکات له ته‌واوکردن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م فرۆکه‌یه به کڕینی پشکێك (سهم) له‌و کۆمپانیای سه‌رقاڵی دروستکردنێتی ،که ته‌نها به ( 111) یۆرۆ یه ،دواتر ئه‌توانێت ببێت به یه‌کێك له گه‌شتیاره یه‌که‌مه‌کان ،که بۆی هه‌بێت گه‌شتی پێ بکات . | |
|
هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: Re: سۆنیك ستار ،فڕۆکه‌یه‌کی نوێی به خێرایی ده‌نگ Sun Jul 31, 2011 3:41 pm | |
|
ده‌ست خۆش
هه‌ربه‌رده‌وام بیت
كاك وه‌لید به‌رێز
| |
|