یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

  هێزی ئابووریی چین

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 27

PostSubject: هێزی ئابووریی چین   Thu Mar 10, 2011 8:52 pm




سلاو هاورێیان


چین ده‌بێته‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئابووریی جیهان



له‌ ئه‌نجامی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی چین، ئابووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی (2010)دا بووه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان له‌دوای ئه‌مریكا و شوێنی ژاپۆنی گرته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆی داهاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ساڵی (2010) گه‌یشته‌ (5) ترلیۆن و (878) ملیار و (600) ملیۆن دۆلار، له‌به‌رامبه‌ردا ئاماره‌ ڕه‌سمییه‌كانی ژاپۆن ده‌ریانخست كۆی داهاتی ناوخۆیی وڵات له‌ هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا (5) ترلیۆن و (474) ملیار و (200) ملیۆن دۆلاری تۆماركرد. به‌م پێپه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی ساڵی (1968)، ژاپۆن پله‌ی دووه‌می گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان له‌ده‌ستده‌دات. هاوكات بانكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ندێ له‌ دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌ جیهانییه‌كان مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن چین له‌ ساڵی (2025)دا ببێته‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووری له‌ جیهاندا و پێش ئابووری ئه‌مریكا بكه‌وێت ئه‌گه‌ر بێتو پارێزگاریی له‌ گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی بكات، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌ ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ی (10%) و زیاتر گه‌شه‌ تۆمارده‌كات. سه‌رباری ئه‌و جێگۆڕكێیه‌ش، تائێستا داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌ ژاپۆن زۆر به‌رزتره‌ به‌راورد به‌ داهاتی هاوڵاتیانی چین. به‌پێی ئاماره‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له‌ ژاپۆن بۆ ساڵی (2010)، ده‌ هێنده‌ی داتاكی تاكه‌كه‌س بووه‌ له‌ چین. له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی ژاپۆن به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی پله‌ی دووه‌می ئابووری جیهان، كاورۆ یۆسانۆ وه‌زیری سیاسه‌تی ئابووری و بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند "ئه‌و گه‌شه‌ خێرایه‌ی ئابووری چین خۆشحاڵمان ده‌كات و ستایشی ده‌كه‌ین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ بووژانه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واوی ئابووری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و باشووری كیشوه‌ری ئاسیا. هاوكات خواستی حكومه‌ته‌كه‌شی نیشاندا بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی په‌كین له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی ئابووریی نێوان هه‌ردوو وڵات. به‌پێی ئاماره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گه‌شه‌ی ئابووری چین له‌ ساڵی (2010)دا ڕێژه‌ی (10,3%)ی تۆماركرد. له‌ به‌رامبه‌ردا ئابووری ژاپۆن كه‌ به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كه‌ی جیهانه‌وه‌ دووچاری داكشانێكی گه‌وره‌ی ئابووری هاتبوو، كۆی داهاتی ناوخۆیی له‌ ساڵه‌كانی (2008) و (2009)دا به‌ڕێژه‌ی (1,2%) و (6,35) دووچاری پووكانه‌وه‌ هاتبوو. سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونیشی له‌و قه‌یرانه‌ و ده‌ستكردن به‌ گه‌شه‌كردن له‌ ساڵی (2010) كه‌ تیایدا كۆی داهاته‌ ناوخۆییه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (3,9%)، به‌ڵام نه‌یتوانی پارێزگاری له‌و ئاسته‌ گه‌شه‌یه‌ بكات كه‌ به‌ر له‌ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كه‌ی جیهان تۆماریكردبوو، به‌و پێیه‌ش پاراستنی پێگه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا و پله‌ی دووه‌می هێزی ئابووریی جیهانی بۆ دراوسێ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی چۆڵكرد. هه‌رچه‌نده‌ به‌بڕوای زۆرێك له‌ ئابووریناسانی جیهانی، ژاپۆن ده‌توانێت له‌ داهاتوودا پله‌ی دووه‌می گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌مه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی قه‌رزی گشتییه‌ كه‌ به‌پێی ئاماره‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گاته‌ ڕێژه‌ی (200%)ی كۆی داهاتی ناوخۆیی. هه‌روه‌ها به‌رزیی به‌های دراوی "یه‌ن" هۆكارێكی تری به‌ربه‌ستی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری ژاپۆنه‌، به‌ڵام پسپۆڕێكی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ پێشبینیكرد له‌ چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئابووری ژاپۆن به‌ پاڵنه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دۆخی گه‌شه‌كردن و تێپه‌ڕاندنی هه‌ر داكشان و پووكانه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ داهاتوودا دووچاری ببێته‌وه‌. ئاژانسه‌كان








santa santa santa santa santa santa santa



king king king king king king king king king
Back to top Go down
 
هێزی ئابووریی چین
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری ئابووری-
Jump to: