یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 باشترین بانک داری جیهان

Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
هه‌ریا د صا لح


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 35

باشترین بانک داری جیهان Empty
PostSubject: باشترین بانک داری جیهان   باشترین بانک داری جیهان I_icon_minitimeThu Mar 10, 2011 9:13 pm

[center]




به‌ناوی خودا









بڵاوکراوەى ناوداری "یورو مەن"ی ئەورووپی هەموو ساڵێک باشترین بەنکدارەکانی جیهان و لەوانەش چاکترین سەرۆکی بەنک لە جیهان هەڵدەبژێرێت. ئەمساڵ "یورو مەن" خەڵاتی خۆی پێشکەش بە "هێنریک میرلز"، سەرۆکی بەنکی ناوەندی برازیل کردووە کە لەبواری کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسانی ئابووری وڵاتەکەی سەرکەوتنێکی باش و بەرچاوی بەدەست هێناوە و سوودی بەنکی دابەزاندووە و لە ئەنجامدا ئاستی پارەى یەدەگی برازیلی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز کردۆتەوە و بایەخێکی زۆری بە کەرتی دارایی وڵاتەکەى داوە. لە راپۆرتێکی ئەو بڵاوۆکەدا هاتووە، خاوەنی ئەو خەڵاتە ئابوورییە کەسێک بوو کە خوێندنی زانکۆی ئەندازیاری بوو و سەرەتا کە پۆستی سەرۆکایەتی بەنکی ناوەندی برازیلی پێ سپێردرا، هەموو لایەک رەخنەیان لێگرت و پێیان وابوو تێیدا سەرکەوتوو نابێت. بەڵام ئێستا سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەى رەخنەیان لە "هێنریک میرلز" دەگرت کە کەسێکی ئابووری نییە، بەبۆنەى بوون بە یەکەم سەرۆکی بەنک لە ئاستی نێودەوڵەتی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێدەکەن. خەڵکی برازیل کە ئێستا رەزامەندنی لە پێگەى ئابووری وڵاتەکەیان هەیە و خۆشحاڵن کە دەبینن ئابووری وڵاتیان شان بەشانی وڵاتانی خاوەن ئابووری سەردەمییانە وەک رووسیا، هیندستان و چین لە پێشڤەچوون دا و ئەو دەستکەوتەش لە ئەنجامی هەوڵ و کۆششەکانی سەرۆکی بەنکی ناوەندی وڵاتەکەیان ناو دەبەن. "هێنریک" لە لێدوانێکدا گووتی: کاتێک پۆستی سەرۆکایەتی بەنکی ناوەندی برازیلم وەرگرت، ئابووری وڵات تووشی هەڵاوسانێکی 30% بوو و پارەى یەدەگی وڵات بەرەو کەمی دەڕۆیشت و بەهای دراوی برازیلیش بەردەوام لە دابەزین دابوو. خەڵک داهاتێکی جێگیر و سەقامگیریان نەبوو و بەباشی هەست بەو تەنگژەیە دەکرا کە تووشی کەرتی بازرگانی و دارایی وڵاتەکەمان هاتبوو، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە هەموو لایەک لە بارودۆخەکە خۆشنود و رازییە. رۆڵی "هێنریک میرلز" لە کەرتی ئابووری برازیل خێرا گۆڕٍانی بەسەردا هات. کاتێک ئەو سەرۆکی بەنکی ناوەندی برازیل بوو، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتە کەرتی دارایی و ئابووری وڵات جۆرێک لە سەقامگیری پێوە دیاربوو. سیاسەتی دارایی هێنریک کۆمەڵێک رێکاری تایبەت بە نرخی سوود و خۆڕاگری لە بەرانبەر رەخنەگرانی سیستەمی دارایی ناو وڵات بوون کە توانی بیکات بە خاوەنی ئەو خەڵاتە جیهانییە و لەلایەن خەڵکی ناو برازیڵەوە بە کەسێکی سەرکەوتوو سەیری بکرێت. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی هێنری، وەستانی لە بەرامبەر رەخنەگرانی حکومەت لە بواری دارایی و بەرگریکردن لە کۆی سیاسەتە باشەکانی ئابووری وڵاتەکەى دادەنرێت. ئێستاش دۆخێکی لەناو حکومەت داناوە کە سیاسەتڤانانی برازیل بچووکترین دەست تێوەردان لە سیاسەتە ئابوورییەکانی وڵاتدا ناکەن و سەرۆک کۆماری برازیل "ئیناسیۆ لولا داسیلوا" پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی بەنکی ناوەندی برازیل "هێنریک میرلز" دووپات کردۆتەوە. یاریدەری پێشووی سەرۆکی بەنکی ناوەندی برازیل "یان گۆڵد فان" لەوبارەوە دەڵێت: بەنکی ناوەندی رابردوویەکی باشی هەیە و دابەزاندنی نرخی بەهرە یەکێک لە دروشمی بەو بەنکە بووە و پێویست ناکات بۆ کاتی رابردوو بگەڕێینەوە. یەکەى "رئال" دراوی فەرمی برازیلە و لەماوەى 3 ساڵی رابردوو بەهایەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و لە ئەنجامدا نرخی بەهرەى بەنکی دابەزیوە. هاوکات لەگەڵ ئەو لایەنە باشانەى باسکران، پسپۆڕانی ئابووری هۆشداریان داوە کە ئەگەر کەموکوڕی لە بواری دارایی و سیاسەتی ئابووری بێتە ئاراوە، زیانێکی زۆر بە کەرتی بازرگانی وڵات دەگات. هەرچەند کاری هەنادرەى کاڵا و شتومەکی برازیڵ بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەندێک کەرتی پیشەسازی دا کاری هاوردەکردنی ئامێرەکانی چینی زیان بە بەهای دراوی برازیڵی "رئال" گەیاندووە. "هێنریک میرلز"ی سەرۆکی بەنکی ناوەندی برازیڵ، وڵاتی چین بە ئەستەمترین رکابەری خۆی ناودەبات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئاستی هەناردەى وڵاتەکەى بۆ دەرەوەى وڵات زیاتر و بەهێزتر بکات. هێنریک پێی وایە، کاڵاکان تەنیا 30%ی هەناردەى برازیل پێکدەهێنێت و کەرتی پیشەسازی تەکنەلۆژیا بەشێکی زۆری لە کاری هەناردەى ئەو وڵاتەى بۆ خۆی تەرخانکردووە و ئەو رەوتەش لە گەشەسەندن دا ن








bounce bounce bounce bounce bounce bounce bounce bounce bounce bounce




باشترین بانک داری جیهان Administration-jobs---Bank-creates-more-administration-jobs
Back to top Go down
 
باشترین بانک داری جیهان
Back to top 
Page 1 of 1
 Similar topics
-
» چۆن ده‌بیت به‌ باشترین هاوڕێی خۆت ؟
» پاكترین ولات له‌ جیهان
»  قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری ئابووری-
Jump to: