یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

 هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 27

PostSubject: هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی   Fri Mar 11, 2011 2:23 pm

فه‌رموون بو به‌شی كوتای ئه‌م بابه‌ته‌


سلاو
بویه‌ هه‌رسی به‌شم بلاو كرده‌وه‌ جونكه‌ به‌ گرنگم زانی بوپیش خستنی لایه‌نی ئابووری


5. "فێربن کە سەرکەوتن وەک خۆتان بمێننەوە"، گەیتس لێرەدا ئاماژەى بەشێوازەکانی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکانی دەکات و سوود وەرگرتن لە هەڵەی ئەوانی دیکە وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتن بە گرنگ و زیرەکی ناو دەبات. 6. "چاوەڕوانی هیچ سپاس و پێزانینێک مەبن"، گەیتس فێرمان دەکات کە ناوداربوون و ناودارنەبوون پێوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە و ناکرێ بێ ئەوەى بچووکترین دوژمن و نەیارتان هەبێ ببن بە دەوڵەنەدترین کەسی جیهان. هەر لەوبارەوە گەیتس چەند رێکارێک پێشنیاز دەکات: *رێگە مەدەن ئیرەیی (حەسادەت) ئارامی دەروونتان تێک بدات، چون ئەوەى گەیتس کردی هیچ بازرگانێک توانای ئەنجامدان و پێگەیشتنی نەبوو. بەڵام لەبەمبەر ئەوانەى باشی و سەرکەوتنی گەیتسیان نەویست چی کرد؟ ئەو هەمیشە هەوڵی دەدا بە لێکدانەوەی شیاو بەرامبەرەکانی لە مەسەلەکان بگەیەنێت و لەورێگەوە توانی چەندین ساڵ کۆمپانیاکەى خۆی بە سەقامگیری بهێڵیتەوە و سرنجی کەسایەتییە گرنگ و سیاسەتڤانان بۆ نموونە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا "ئاڵ گۆر" و گەورە ئەکتەرەکانی هۆڵیوود بۆلای خۆی رابکێشێت. گەیتس سوودێکی زۆری لە راگەیەندنەکان وەرگرت و لەو رێگەوە داهاتێکی زۆری بۆ کۆمپانیاکەى فەراهەم کردووە. گەیتس لە کارەکانیدا پێرەوی لە سیاسەتی دیکتاتۆری دەکات و پێی وایە دەبێ زوو بڕیار بدەین کە ئایا کەسێک شیاوە بۆ کار لەگەڵ کردن و هەربۆیەش سەبارەت بە کارمەندەکانی خۆی زۆر بەزوویی پێیان دەڵێت کە تۆ ناکرێ هاوکاری ئێمە بیت. گەیتس پێیوایە، "کات زۆر کەمە و ناکرێ لەگەڵ هەر کەسێک لە سەرەتاوە دەست پێبکەم". بیل گەیتس، ئەوپەڕی سوودی لە سامان و ناوبانگی خۆی وەردەگرێت، ساڵی 1995 گەیتس و "وارن بافت" شارەزای بواری وەبەرهێنان بۆ بەسەربردنی پشوو بە سەردانێک چوون بۆ وڵاتی چین. زۆربەى خەڵک و تەنانەت سیاسەتڤانانیش لەوبڕایە دابوون کە ئایا دەبێ ئەو دوو گەورە کەسایەتییە بواری زانستی و ئابووری بەیەکەوە خەریکی چ پرۆژەیەکی گەورە و زەبەلاحی ئابووری بن. بەڵام تاکو ئەمڕۆش ئەو دوو کەسایەتییە تەنیا وەکو دوو هاوڕێ ماونەتەوە و هیچ پێوەندییەکی بازرگانی لە نێوانیاندا نییە. گەیتس ئەو بڕوایەشی هەبوو کە دەبێ سەرجەم داراییەکەت ببەخشی بەڵام نەک ئێستا، بۆیە لەوبارەوە دەڵێ "زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بە هیچ یەک لە منداڵەکانم و هەموو داراییەکەم بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ دەدەم بە دەزگا و ناوەندە خێرخوازییەکان". 7. "دووربین بە و بیر لە داهاتووە دوورەکان بکەوە"، گەیتس باش هەست بە داهاتوو دەکات و لەورێگەوە ستراتیژییەتی باشی دادەرشت و هەربۆیە سەرجەم رکابەرانی مایکرۆسۆفت لە پلانی درێژخانی ئەو کۆمپانیایە دەترسن و نیگەرانن. هەروەها بڕوایەکی قووڵی بە "دانیشتن و بیرکردنەوە" هەیە و پێی وایە دەبێ وێنەیەک لە داهاتوو بکشێشینەوە. 8."هەوڵی کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی سەرجەم شتەکانی پێوەندیدار بە کارەکەت بدە"، مایکرۆسۆفت لەرێگەى گەیتسەوە سەرپەرشتی و چاودێری چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر دەکات و گەیتس هەوڵ دەدات ئاگاداری سەرجەم رووداوەکان بێت و هەڵوێستی شیاو وەربگرێت. هەروەها داوا دەکات کە بۆ پێشکەوتن پێویستە بەردەوام لە "فێربوون" دابی و هەرکات بێ هیچ چالاکییەک راوەستای، ئەوکات لە پاشکەوتن نزیکتر دەبیتەوە. 9.هەروەها گەیتس هەڵگری چەندین تایبەتمەندی دیکەى وەکو "لەسەرخۆ لە بڕیاردان و خێرا لە ئەنجامدان" و "لەخۆبایی نەبوون لەگەڵ سەرکەوتن"ە. گەیتس حکومەتێکی فکری و هزری پێکهێناوە کە تێیدا وەک سیستەمێکی دەسەڵات هەر کارمەند و بەڕێوەبەر و ستافێکی کۆمپانیا ماف و کار و ئەرکی دیارە. کارەکانیش بەپێی سیستەمێکی گونجاوە کە تێیدا هەموولایەک وەک تۆڕێک ئاگاداری یەکترین. خاڵی 10 و کۆتایی، "بەردەوام کاروبارەکانت رێکوپێک بکە"، گەیتس هیچ کات ماندوو نابێت و لە بەرهەمی خۆی کەم ناکاتەوە و بۆ ئەوەش چەندین رێکاری هەیە. ئەو بیر لە رابردوو ناکاتەوە و لەوبارەوەش دەڵی: "سەیرکردنی پشتی ئاوێنە لەراستیدا بەفیڕۆدانی کاتە". هەروەها کاری باش دەکات تا پاداشتی باش وەربگرێت و دەڵێ: "بەرهەمە کۆنەکان لەکار دەکەون و پێویستە بەردەوام لە داهێنانی نوێ و ئەفراندنی شتی تازە دابین". گەیتس بیر لە بونیادنانی داهاتووش دەکاتەوە و ئەوە بە تایبەتمەنی سەرەکی ئەو دادەنرێت و ئەوەش وادەکات هەرکات واز لە کاروچالاکییەکانی بهێنێت بەهیچ شێوەیەکی داهاتووی لێ تێکناچێت، چوونکە پێشتر دوارۆژەکانی دووری خۆی دابین کردووە. نووسینی بابەتەکە بەو گووتە ستراتیژیکەى بیل گەیتس کۆتایی پێدەهێنین کە دەڵێت: "لەرێگەی بەرهەمی باشەوە لەناو بازاڕەکاندا خۆتان بسەپێنن و ئەگەرە ئەوەتان لەدەست نەهات و تواناتان نەبوو واباشترە واز لە هەرێمی بازاڕ و بازرگانی بهێنن". بەوهێوایە ئەو 10 خاڵە سەرەکییەى سەرکەوتنەکانی دەوڵەنەندترین کەسی جیهان هانی ئێوە بدات بۆ ئەوەى لانی کەم فەرامۆشیان نەکەن Neutral Neutral Idea Idea Idea sunny Basketball farao queen cherry santa affraid cat cyclops Neutral Twisted Evil
Back to top Go down
 
هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری ئابووری-
Jump to: