سلاو هاورییان
فه‌رموون بو بابه‌تیكی تری ئابوری
دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابووری ئه‌ڵمانیا پێشبینیكرد ئابووری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت له گه‌شه‌كردن و تێكڕای كورتهێنانی داراییشی بۆ له‌سه‌دا (2) كه‌متر ببێته‌وه.
سایتی ئیلاف، ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی "ئیفۆ"ی ئه‌ڵمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: ئابووری ئه‌ڵمانیا له‌دۆخێكی گه‌شه‌كردنی پته‌ودایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌روو ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كان بووه.
ڕاپۆرته‌كه پێشبینیكردووه ئاستی كورتهێنانی دارایی ئه‌و وڵاته له‌مساڵدا بۆ كه‌متر له‌سه‌دا (2) دابه‌زێت. ئه‌و ڕاپۆرته له كاتێكدا زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێده‌په‌ڕن و ڕاپۆرته ئابوورییه‌كانیش ئاماری گه‌شبینانه سه‌باره‌ت به داهاتووی ئابووری ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
ڕاپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی "ئیفۆ" كه باره‌گاكه‌ی له‌شاری "میونخ"ه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و گه‌شه‌كردنه به‌هێزه‌ی كه كه‌رتی هه‌نارده‌كردنی ئه‌ڵمانیا به‌خۆیه‌وه بینی، له‌گه‌ڵ پته‌وبوونی بودجه‌ی گشتی ساڵی (2010)، فاكته‌رێكی به‌هێز بوون بۆ دابه‌زینی ئاستی كورتهێنانی دارایی ئه‌و وڵاته.
سه‌رباری ئه‌و گه‌شه ئابوورییه‌ش، حكومه‌تی به‌رلین ڕایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پیاده‌كردنی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان كه ساڵی پار بڕیاری لێدا به ئامانجی پاشكه‌وتكردنی زیاتر له (80) ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا.
ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ئابوورییه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا و یه‌كێكیشه له وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی جیهان كه كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری جیهان، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی ساڵی (2008)، به‌هۆی پته‌ویی ئابوورییه‌كه‌ی، به‌راورد به وڵاته گه‌وره‌كانی تری جیهان كه‌مترین زیانی ئابووری و دارایی به‌ركه‌وت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته پێشبینیكرد، سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ساڵی داهاتوو به‌ڕێژه‌ی سه‌دا (3)، هاوكات ئاستی بێكاریش له‌و وڵاته ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بكات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌زه‌نده‌یكرد ژماره‌ی بێكارانی ئه‌و وڵاته له ساڵی داهاتوو بۆ كه‌متر له (3) ملیۆن بێكار كه‌مببێته‌وه.