هێمن بهرێوبهری گشتی
ژمارهی بابهتهكانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 تهمهن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: رێبهری قوتابیان 2011-2012 Thu Sep 22, 2011 10:21 am | |
|
سلاو هاورێیان و خۆشهویستانی یانهی كوردان
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
پێشەکى
قوتابى/خوێندکارى ئازیز…
لەم سەردەمەدا زانیارییەکانى مرۆڤایەتى بەگوێرەى پێداویستیەکانى ژیانى ڕۆژانەى گەلان لەگۆڕانى بەردەوام دایە.ئەم دیاردەیە کاریگەرى لەسەر ژیانى کۆمەڵگاى ئێمەشى داناوە بەجۆرێک بەکارهێنانى زانستە نوێیەکان بۆتە بەشێکى دانەبڕاو لەژیانى ڕۆژانەمان،بەتایبەت بەکارهێنانى زانستەکانى کۆمپیوتر و ئینترنێت نموونەى بەرچاوى ئەم دیاردە گشت گیرەن.کارایى ئەم زانستە لەتەواوى بوارەکانى ژیانى گرتۆتەوە بەتایبەت پرۆسەى پێشکەش کردنى داخوازى بۆ وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگەکان.
لە دەستپێشخەرییەکى نوێدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گۆڕانکارى بەسەر پرۆسەى پێشکەش کردنى داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەهێنێت،ئەم ساڵ دەرچووانى شەشەمى ئامادەیى بەهەردوو شێوازى ئەلکترۆنى(لە رێگاى ئەنتەرنێت) و پرکردنەوەى فۆرمى چاپکراو داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش دەکەن.
ڕێنماییەکانى تایبەت بە پڕکردنەوەى فۆرمى ئەلکترۆنى ڕوونکراوەتەوە،بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى چاپکراو تکایە ڕێنماییەکانى ڕێبەرى ئەم ساڵ ڕەچاوبکەن.
زۆرگرنگە هەڵبژاردنى خوێندنەکەت لەگەڵ ئارەزووەکان و بارى تەندروستى و تواناى زانستیت بگونجێت.
هەڵبژاردنت بۆ خوێندنێکى دیارى کراو و پاشان وەرگرتنت لەو خوێندنە بەپێى مەرجە تایبەتییەکانى ئەوە دەگەینێت کە تۆ هێلە گشتییەکانى دوا ڕۆژى خۆت دیارى کردوە. بۆیە گوێزانەوەت لە جۆرە خوێندنێکەوە بۆ کۆلێژێک یان پەیمانگەیەکى تر کارێکى ئاسان نیە، بەتایبەتى کە بەپێى ئارەزووى خۆت و تواناى زانستیت لەو جۆرە خوێندنە وەرگیرابێت.
ناوەندى وەرگرتنى قوتابیان
ئامۆژگارى و روونکردنەوە
- هەموو
بڕگەکانى رێبەرەکە بەباشى بخوێنێتەوە و تێیان بگات پێش ئەوەى هەستێت بە چەسپاندنى نووسەکى (لێق) ناوى کۆلێژەکان و پەیمانگەکان.
- هەموو
قوتابیەک/ خوێندکارێک کە فۆرم پڕدەکاتەوە مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بەپێى بنەمایەکى تایبەتى و لەسەر بنچینەى رکەبەڕى لەگەڵ قوتابیانى/خوێندکارانى تردا دەبێت.
- بڵاوکردنەوەى
ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆکان و پەیمانگەکان لە ماڵپەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ناوەندى وەرگرتنى قوتابیان بڵاو دەبێتەوە: www.mohe-cao.com یان www.mhe-krg.org
- داکۆکى
لەسەر دروستى ژمارەى تاقیکردنەوەکەى بکات.
- زۆر
بەووردى هێماى هەلبژاردنەکەى پێوەلکاندنى بچەسپێنێت، چونکە هەر هەڵەیەک دەبێتە مایەى ئەوەى قوتابى/خوێندکار لەو خوێندنە وەرنەگیرێت کە ئارەزوویەتى.
- هەڵبژاردنى
دروستى قوتابى/خوێندکار دادەنرێت بەدوا هەڵبژاردن بە هیچ جۆرێک ڕێگاى نادرێت ناڕەزایى لەو ڕووەوە دەرببڕێت.
- ئەو
قوتابیەى/خوێندکارەى ڕاستەوخۆ لە بەشى پەروەردەى وەرزشى و کۆلێژى هونەرە جوانەکان و بەشەکانى راگەیاندن وەربگیرێت هەر وەرگرتنێکێکى ترى هەبێت لەلایەن کۆمپیوتەرەوە هەڵدەوەشێتەوە.
- هەر
قوتابیەک/خوێندکارێک پێشتر لە شوێنێک وەرگیرا بێت مافى پڕکردنەوەى فۆرمى وەرگرتنى نیە.
- ئەگەر
وەرگرتنى قوتابى/خوێندکار نەگونجا لەگەڵ ڕێنماییەکانى وەرگرتن، ئەوا ئەو وەرگرتنە هەڵدەوەشێندرێتەوە و کارى پێ ناکرێت.دواى دەرچوونى
- ئەنجامى
وەرگرتن،بۆ قوتابى/خوێندکار نییە داواى گواستنەوە بکات تەنها بە ڕێگاى دابەزین نەبێ بۆ خوێندنێکى نزمتر
| |
|
هێمن بهرێوبهری گشتی
ژمارهی بابهتهكانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 تهمهن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: Re: رێبهری قوتابیان 2011-2012 Thu Sep 22, 2011 10:41 am | |
| | |
|