سلاو به‌ریزان
بو تیگه‌یشتن له گه‌نده‌لی
بێگۆمان زه‌حمه‌ته هه‌مو جۆره‌کانی گه‌نده‌لی له تاقه پێناسه‌یه‌کدا جێگه‌ی بکرێته‌وه چونکه ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی ڕویان له‌م خه‌ته کردوه به‌رده‌وامن له پیاده کردن و داهێنانی شێوازی تازه‌و رۆژانه و شاره‌زایی نوێ له‌و بواره وه‌ده‌ست دێنن.
ئێستا جغزی گه‌نده‌لی فره‌وان بوه له به‌رتیلێکی بچوکی وه‌ک فرۆشتنی مۆله‌تی لێخوڕین ، پاسپۆرت یان بڕوانامه‌یه‌کی ساخته‌ی زانکۆ چۆته ده‌ره‌وه زۆر ئه‌سته‌مه هه‌موو بڕگه‌و به‌نده‌کان له‌ناو پێناسه‌یه‌کی گه‌نده‌لی چڕ بکرێته‌وه
ئه‌و ڕۆشنبیرو زانایانه‌ی له‌داهاتودا پیناسه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل و پڕ به پێستی گه‌نده‌ڵی داده‌رێژن هه‌میشه پێویستیان به نوژه‌نکردنه‌وه‌ی پێناسه‌کانیان ده‌بیت.
گه‌نده‌لی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان بوونی هه‌یه به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربلاو له وولاته تازه گه‌شه کردوه‌کان گوڕوتینی گرتوه ، له‌وێ سنوقه‌که‌ی پاندۆرا * کراوه‌ته‌وه.
بۆیه وه‌کو پێناسه‌کردنی ئاسان نیه پۆلین کردنی جۆره‌کانیشی لێک کێشانه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت. گه‌نده‌لی له‌ڕه‌وشتدا وه‌ک هاندان و بانگه‌شه‌کردن به‌ناوی ئاینی پیرۆزه‌وه بۆ تۆقاندن و تیڕۆڕ ، بۆ فریودان و ڕاهێنان و ئاماده کردن و شتنه‌وه‌ی مێشکی هه‌رزه‌کاری گه‌وج و ساویلکه‌و نه‌فام بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ، یان دانانی گه‌رای بیر‌و باوه‌ڕی کۆنه په‌رستی و سوکایه‌تی کردن به‌نه‌ریت و ئاینه‌کان ، بوختانکردن ، ناپاکی ، ساخته‌کاری ، ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر ناموسی خه‌ڵک هه‌روه‌ها بلاوکردنه‌وه‌ی هۆیه‌کانی کارئاسانی بۆ به‌د ڕه‌ووشتی له وولاتدا.
گه‌نده‌لی له‌بواری ڕۆشنبیریدا: ئه‌و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌نده کۆله‌واره هه‌ڵبازانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌رده‌وام به شان و باڵی سه‌رکرده گه‌نده‌له‌کان هه‌ڵ ده‌ده‌ن له هه‌مو که‌س گه‌نده‌ل ترن. ئه‌وانه جوانکاری بۆ که‌سانێک ده‌که‌ن تا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی ساده‌و کالفامی گه‌له‌که‌یان ئه‌و ڕۆشنبیره کاسه لێسانه به‌رامبه‌ر پڕێک پول و پاداش کارێک ده‌که‌ن خۆشیان بڕوایان پێی نیه.
گه‌نده‌ڵی له سیاسه‌تدا:
وه‌ک سیخوڕی کردن بۆ بێگانه کلک لێك گرێدان له‌گه‌ل دوژمنی گه‌ل و نیشتمان ، دوو ڕویی ، پیلان گێڕی په‌ڕاوێز کردنی خه‌ڵکی دڵسۆز له جموجۆلی سیاسی ، به‌کار هێنانی توند‌و تیژی و تۆقاندن گزی و ساخته‌کاری بۆ مسۆگه‌ر کردنی ده‌نگی هاولاتیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
به پێی لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی به‌شی زۆری سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌له‌کان بێ وه‌فان و حه‌ز له‌چاره‌ی هاوڕی و هه‌ڤاڵه دێڕینه‌کانی خۆیان ناکه‌ن خه‌ڵکی پسپۆر‌و شاره‌زا‌و ئازا‌و دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ریان خۆش ناوێت مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌کاتی پێویستی به‌سه‌ریان بکه‌نه‌وه هه‌ندێک ڕوخۆشیان له‌گه‌ل بنوێنن ، ئه‌وان مرۆڤی بوده‌له‌و خنۆک و سپڵه‌و شه‌رمه‌زاریان ده‌وێ تا به ئاره‌زوی خۆیان قورمیشیان بکه‌ن ئه‌و ترسنۆکانه‌یان ده‌وێ هه‌میشه به‌رامبه‌ریان بنوشتێنه‌وه ، به چرا به‌داوایاندا ده‌گه‌ڕێن کاری هه‌ستیاریان پێ ده‌سپێرن.
گه‌نده‌لی له دارایی گشتیدا: وه‌ک په‌رده‌پۆش کردنی بودجه‌و خه‌رجی و داهاتی گشتی و دزینی مال و سامان ده‌ست به‌سه‌را گرتنی زه‌وی و زاری به پیت و به‌نرخ به‌کارهێنانی هێزی پێگه‌و پله‌و پایه‌ی حیزبی ، ئایینی ، حکومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بنه‌ماله‌و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان .
له هه‌موی قێزه وه‌نتر به‌رده‌وامی سیمبول و ڕه‌مزه‌کانی گه‌نده‌لیه له‌ده‌سته‌لات ، له حیزب ، له فه‌رمانڕه‌وایی وولاتدا ، ئه‌و چاوچنۆکانه‌ی به‌هۆی مانه‌وه‌ی درێژ خایه‌نیان هه‌میشه شاره‌زاییان فره‌وانتر ده‌بیت له‌ساخته کاری و ته‌له‌که‌بازی که هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ناوڕزان و دواکه‌وتنی کۆمه‌لگاو داڕوخانی ژێرخان و ، بێ ئومێدی کۆمه‌لانی خه‌ڵک ، چونکه گه‌نده‌لی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکه و هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ ته‌ری بون له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌ده‌ست دانی متمانه‌ی دۆست و بێگانه و دۆڕاندنی شکۆ و سه‌روه‌ری نیشتمان.
هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌لی جگه‌له چاوچنۆکی که‌رتی تایبه‌ت که هه‌میشه ئاماده‌ن دیاری و به‌رتیل بده‌ن به فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگانی گشتی ، نه‌بونی سزا‌و لێ پێچینه‌وه‌شه له‌و به‌رپرسانه‌ی به هۆی بنه‌ماو قوڕسایی هێزی خێل و تایفه‌و پێگه‌ی ئایینی بنه‌ماله‌که‌یان له‌هه‌ندێ وولاتیش به‌رپرسه بالاکانیان خۆیان گه‌نده‌لن زاتی ئه‌وه ناکه‌ن تۆمه‌تی گه‌نده‌لی بده‌نه پال خه‌ڵکی تر ، یا ئه‌گه‌ر لێپێچانه‌وه له‌گه‌ل دزو گه‌نده‌له‌کان بکه‌ن دوور نیه ڕوویان وه‌رگێرن بۆ کۆشی لایه‌نێکی دژ و نه‌یار یان له‌به‌ر هه‌ر ئیعتیبارێکی تر.
گه‌نده‌لی له که‌ش و هه‌وایه‌ک گه‌شه‌ده‌کات که دامه‌زراوه‌کان کۆنترۆلیان کز بیت بڕیاری سیاسی ته‌مو مژاوی بن کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بێ ده‌سته‌لات بیت یاسا هه‌ر به‌ناو سه‌روه‌ر بیت تێکرای ئه‌مانه ده‌بنه هۆکاری ناعه‌داله‌تی و جیاوازی له دابه‌ش کردنی سامان و داهات به‌سه‌ر دانیشتوان.
ڕێگه چاڕه‌سه‌رێکی کاتی و مامناوه‌ندی ئه‌وه‌یه سه‌رکرده بالا ده‌سته‌کان خۆیان ووچانێک له گه‌نده‌لکاری بده‌ن ، ناوه ناوه‌ش چه‌ند که‌سێکی (به‌باڕه‌باڕ گه‌نده‌ل) به‌ئاشکرا سزا بده‌ن و بیان ده‌ن به‌دادگا و به یاسا ده‌ست به‌سه‌ر مال و سامانه‌که‌یاندا بگرن به‌رپرسی بوده‌له‌ی ره‌ووشت نزم تڕ‌ۆ بکه‌ن ، به‌رپرسی ده‌مپاک و ده‌ست پاک‌و داوێن پاک ئه‌گه‌ر مابی خه‌لات بکه‌ن ، هه‌رکاتێ ده‌رکه‌وت به‌رپرسێک کار ئاسانی کردبی بۆ بازرگانێک بۆ هینانی کالا یان دا‌و ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچو یان هاوکاری کردنی به‌ڵێنده‌رێکی نه‌فس نزم بۆ سه‌قه‌ت ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ک پێویست به‌وه ده‌کات لێ پێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بکرێت بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بی خه‌لکی تریان پێ چاو ترسێن بکه‌ن به‌هۆی مێدیای ئازاده‌وه ڕیسوایان بکه‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک ژێر به‌ژێر ڕێکه‌وتنێک ، گرێبه‌ستێک له‌گه‌ل هه‌ر لایه‌نیکی ده‌ره‌کی ئه‌نجام بدات به‌رامبه‌ر بڕیک پاره و ئاشکرا بیت و سزا نه‌درێت دیاره نه‌ک هه‌ر مانای وایه که‌س به‌که‌س نیه له‌و ولاته بگره ئه‌وه ده‌گه‌ینیت ئه‌و به‌رپرسه به‌رێزه به‌ته‌نیا نیه له‌م گه‌نده‌لیه‌ش به‌رده‌وامیش ده‌بیت..
Transparecy International (TI) رێکخراوی( شه‌فافیه‌تی ) نێوده‌وله‌تی
له پێناسه‌ی ڕێکخراوی شه‌فایه‌تی نێو ده‌وله‌تیدا هاتووه ( گه‌نده‌لی به‌کارهێنانی ده‌سته‌لاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ) پێناسه‌ی بانکی نیوده‌وله‌تی ( خراپ به‌کارهێنانی ده‌سته‌لاته بۆ قازانجی تایبه‌ت ) واته کاتێ فه‌رمانبه‌رێک به‌رتیلێک وه‌رده‌گری یان داوای ده‌کات به‌رامبه‌ر کار ئاسانی پێدانی گرێ به‌ستیک یان کاتێ هه‌ندی کۆمپانیه‌و به‌رتیل ئه‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی کۆنتراکت هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له ده‌سته‌لات بۆ قازانج کردن له ده‌ره‌وه‌ی چوارچیوه‌ی یاسا‌و رێنمایه گشتیه‌کان جگه‌له‌مانه‌ش دامه‌زراندنی ده‌ست و پێوه‌ند و خزم و که‌س له پۆستی گرینگ یان دزینی راسته‌وه خۆی پاره‌و سامانی گشتی بێ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌ریته به‌ر به‌رتیل وه‌رگرتن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سالانه‌ی ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێو ده‌وله‌تی بۆ ساڵی 2009 به پشت به‌ستن به ده‌ره‌نجامی ڕاپرسیه‌کانی ڕای گشتی ده‌رباره‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌لسه‌نگاندنی بارۆمه‌تره‌که‌ی ریکخراوی (CPJ )
گه‌نده‌لی که‌رتی تایبه‌ت به رێژه‌ی 8 خال به‌به‌راورد له‌گه‌ل چوار سالی رابردو هه‌ڵکشاوه ، هه‌روه‌ها به پێی ڕاپرسیه‌که حیزبه سیاسه‌کان له پێشی پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکارین دوای ئه‌وان داموده‌زگای خزمه‌تگوزاری گشتیه‌کان هاتوه
نمونه‌ی گه‌نده‌لی له گرێبه‌ستی خه‌یالی یان گرێبه‌ستی ده‌ستاو ده‌ست فرۆشاو ده‌ر‌ئه‌که‌وێ که بڕێکی پاره‌ی باشی گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌ت ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پڕۆژه‌کانی ژێرخانی نیشتمان بۆ نمونه بۆ چاکردنی تۆرێ ئاو‌و ئاوه‌ڕوی شارێک یان بۆ باشکردنی که‌رتی ته‌ندروستی یان خوێندن یان رێگه‌و بان هه‌ڵبه‌ت دوای تاو توێ کردنی پلان و ره‌نگڕیژی پڕۆژه‌که و بلاوکردنه‌ی ئاگاداری پێویست گڕێبه‌سته‌که ئیمزا ده‌کرێت له‌نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێره‌وه هاوکارن له گه‌ل هه‌ندێ به‌رپرسی میری له‌وه‌زاره‌ته‌کان ، یان که‌سایه‌تی ناو حیزبه ده‌سته‌لاتداره‌کان پاش یه‌ک دوو که‌ڕه‌ت فرۆشتنه‌وی کۆنته‌راته‌که و قۆناغ به‌قۆناغ به‌بیانوی جۆرا و جۆر مواسه‌فاته‌کان ده‌گۆڕن سه‌ره‌نجام پڕۆژه‌که به‌سه‌قه‌تی جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌شی زۆری بڕه‌پاره‌که‌ش له‌گیرفانی قولی به‌رپرسه‌کان نقوم ده‌بیت.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌نده‌لی له وولاتدا له بێ هیزی ده‌سته‌لاتی سیاسی و جێبه‌جی نه‌کردن و نه سه‌پاندنی یاساوه دروست ده‌بیت و گه‌شه ده‌کات. دوای هه‌لایسان و که‌له‌کردنی پاره‌و پول و سامانێکی زۆر گه‌نده‌له‌کان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تاوانێکی تر ئه‌ویش ئاودیو کردن و شتنه‌وه‌ی پاره‌و پۆله دزراوه‌که‌ی که پیی ده‌لێن:
(money laundering)
پاره شتنه‌وه
سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌وپوڵ جموجۆلێکی تاوانکارانه‌یه به‌واتای دوو باره وه‌ئیش خستنه‌وه‌ی پاره‌و پولی دزراو دێت له پڕۆژه تایبه‌تیه‌کانی وه‌به‌رهینان بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پاره دزراوه‌که‌که‌و چۆنیه‌تی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ، بۆ ئه‌وه‌ی لێ پرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ل نه‌کرێت و حه‌لال ره‌وایی پێ ببه‌خشیت ، هه‌ولێکه بۆ به‌یاسایی کردنی هه‌بوونی سامانه‌که‌و سڕینه‌وه‌ی گۆمان و به‌ڵگه‌ی یاسایی له‌سه‌ر دزی و داپۆشینی تاوانه‌کانی .
زاراوه‌ی شوشتنه‌وه‌ی پاره‌وپول یان سپیکردنه‌وه‌ی پاره ، زاراوه‌یه‌کی ئابوری یه مانای وایه که‌سێک به‌هۆی ده‌سته‌لات ، حیزبایه‌تی ، بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری ، شۆڕش ، کوده‌تا و جه‌نگ ، یان ڕاوه ڕوت بڕێکی زۆری پاره‌و پولی ده‌ست که‌وتبیت به دزینی مال و مولکی گشتی ، به‌رتیل و قاجاغ ، بازرگانی به‌تریاک و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ، سۆزانی هه‌تد.. ئه‌و تاوانباره هه‌ول ئه‌دات به فرت و فێل پاره‌که‌ی بخاته بانکه‌کانی جیهان یان بیناو خانوی له وولاتان به‌ناوی خۆی یان خزم و که‌س و باوه‌ڕ پێکراوه‌کانی پێ بکڕی یان کۆمپانیای زلی پێ دامه‌زرێنی و پاشان وای نیشان بدات که به‌ماندوبون وکاری شه‌ریفانه په‌یدای کردون.
هه‌ر وولاتێکی جیهان به‌گه‌نده‌لی و مشه‌خۆری ئالوده بیت به‌رپرسی گه‌وره‌ی تێوه گلابیت لێ پێچینه‌وه‌ی یاسایی سست بیت دره‌نگ یا زوو ناڕه‌زایی گه‌رم وگوڕ له‌ناو خه‌ڵکدا سه‌رهه‌ل ئه‌دات سیسته‌می ده‌سته‌لات و حیزبی ده‌سته‌لاتدار هه‌ره‌س دینی ئه‌و کاته‌ش کۆمه‌لگا یان ڕوه‌و پێشه‌وه ده‌چیت یان بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ره‌و دواوه پاشه کشه ده‌کات له هه‌ردو حاله‌تدا ئه‌وانه‌ی له‌که‌ش و هه‌وای گه‌نده‌لیدا سوودێکی زۆریان وه‌رگرتوه ڕۆژێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕێ یان ده‌کات و ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ده‌بن ڕه‌نگه پاشانیش دووچاری سزا‌و تۆله‌ی قوڕسیش ببن.
pandora's box پاندۆرا' ز بۆکس *
به‌پێی ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆنی یۆنانی یه‌که‌م ئافره‌ت به‌ناوی پاندۆرا ناردراوه بۆ زیۆس به‌رامبه‌ر به ماره بڕینه‌که‌شی دیاریه‌کی درابوێ که
بریتی بوو له سنوقێکی داخراو پێیشی ووترا نابی هه‌گیز بیکاته‌وه (وه‌کو میوه حه‌رام کراوه‌که‌ی به‌هه‌شت) به‌لام پاندۆرا به‌خۆی نه‌وه‌ستا ڕۆژێک سنوقه‌که‌ی کرده‌وه و هه‌شت شه‌یتانی تیا ده‌بی به‌ره‌لای دونیا ده‌بن حه‌وتیان زۆر تاوانبار بون پێی نه‌گیرانه‌وه به‌لام هه‌شته‌میان بێ‌تاوان بوو توانی ده‌ستگیری بکات ئه‌ویش( هیوا) بوو.
سه‌رچاوه: چه‌ند بابه‌تێک به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بلاوکراوه‌ته‌وه