یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 سووده‌كانی رێكردن

Go down 
AuthorMessage
هێمن
به‌رێوبه‌ری گشتی
به‌رێوبه‌ری گشتی
هێمن


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202
به يامه كان : 4
2009-06-20
ته‌مه‌ن : 38
ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7

سووده‌كانی رێكردن Empty
PostSubject: سووده‌كانی رێكردن   سووده‌كانی رێكردن I_icon_minitimeWed Aug 03, 2011 7:15 pm



سلاو هاورێیانم

سووده‌كانی رێكردن بخوێنه‌وه‌ و بزانه‌ ئنجا هه‌ر رێكه‌ چیتر به‌ ئۆتۆمبێل

رێگاكان كورت مه‌كه‌وه‌

گرنگ ترین سووده‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ ڕێ‌ كردن



سووده‌كانی رێكردن 621orang-jalan








پێش
ئه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتنت هه‌بێت پێویسته‌ سووده‌كانی‌ ئه‌م
كرداره‌ بزانیت و بزانیت ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ چین كه‌ دروستیان ده‌كات
له‌سه‌ر لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ و توانای‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ تر ، به‌رده‌وام
بوون له‌سه‌ر ڕۆشتن به‌شێوه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ و ڕێك و پێك یارمه‌تیت ده‌دات
له‌ توش نه‌بوون به‌ نه‌خۆشی‌ یه‌ سه‌رده‌می‌ یه‌كان0

سووده‌كانی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتن

یه‌كه‌م/
كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ جه‌سته‌:- زۆربه‌مان پێمان وایه‌ زیاد بوونی‌
كێشی‌ ئاسایی‌ جه‌سته‌مان كێشه‌یه‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ گرنگێكی‌ وای‌ نیه‌
ئه‌گه‌ر بزانین كه‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌و كێش زیادیه‌ بریتیه‌ له‌
زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ چه‌وری‌ له‌ جه‌سته‌ماندا و خۆشمان نایبینین ، ئه‌مه‌ش
ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ وه‌ك ( جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و ،
شه‌كره‌ و ، په‌ستانی‌ خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ‌ له‌ خوێن
داو ، شێرپه‌نجه‌ی‌ جومگه‌كان و ، ڕۆماتیزم ) و هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ تر0
بۆیه‌
ڕۆشتن و ڕێ‌ كردن چاره‌سه‌رێكی‌ زۆرباشه‌ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ و به‌چه‌ند
هه‌نگاوێكی‌ ساده‌ ده‌توانیت كێشت دابه‌زێنیت چونكه‌ ته‌نها چه‌ند
هه‌نگاوێك ده‌بێته‌ هۆی‌ سووتاندنی‌ نزیكه‌ی‌ ( 60 سوعره‌ی‌ گه‌رمی‌ ) بۆ
هه‌موو میلێك به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ سووتاندنی‌ ئه‌و چه‌وریه‌ له‌كاتی‌
ئاسایی‌ دا هه‌رچه‌نده‌ خێرایی‌ ڕۆشتنه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت ئه‌وا ووزه‌یه‌كی‌
زیاتر سه‌رف ده‌كه‌یت و دواتر ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌ده‌ست دانی‌
ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر له‌ چه‌وری‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی‌ (5/2 میل )
له‌ كاتژمێرێك دا به‌پێی‌ بڕۆیت ئه‌وا جه‌سته‌ ( 200 سوعره‌ی‌ گه‌رمی‌ )
ده‌سوتێنێت0
دووه‌م/دابه‌زاندنی‌ ئاستی‌ لێدانی‌ دڵ له‌كاتی‌ پشوودا :-
لێدانه‌كانی‌ دڵ له‌كاتی‌ پشوودا پێوه‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی‌ باش مرۆڤ چونكه‌
وه‌رزش و ڕۆشتن ده‌بنه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵ به‌كه‌مترین لێدان زۆرترین خوێن
بنێرێت بۆ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ0
سێهه‌م/ دابه‌زاندنی‌ ئاستی‌ كۆڵسترۆڵ له‌
خوێن دا:- به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ له‌ خوێن دا ده‌بێته‌ هۆی‌
نه‌خۆشی‌ ڕه‌ق بوون و داخرانی‌ خوێن به‌ره‌كان چونكه‌ كۆڵسترۆڵ
پێكهاته‌یه‌كی‌ چه‌وری‌ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ گرتنی‌ ڕێڕه‌وی‌
هاتووچۆكردنی‌ خوێن به‌تایبه‌ت ده‌ماره‌كانی‌ دڵ كه‌ به‌پێی‌ تێپه‌ڕبوونی‌
كات به‌ته‌واوه‌تی‌ ئه‌و ده‌مارانه‌ داده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی‌
له‌كاركه‌وتنی‌ دڵ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌ك جاری‌0
له‌كاتی‌ به‌رده‌وام بوون
له‌سه‌ر به‌پێ ڕۆشتن و وه‌رزش كردن دا و به‌كارهێنانی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست
و بێ‌ كۆڵسترۆڵ و چه‌ور دا مه‌ترسی‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كانی‌ دڵ
زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و
نه‌خۆشیانه‌یه‌ داده‌به‌زێت 0
چواره‌م/ دابه‌زاندنی‌ په‌ستانی‌ خوێن:-
به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێنیش هۆكاره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و
وه‌ستانی‌ كتوپڕی‌ مێشك بۆیه‌ پسپۆڕان و شاره‌زایانی‌ بواری‌ پزیشكی‌ پێان
وایه‌ ڕێكردن به‌پێی‌ و وه‌رزش كردن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام یارمه‌تی‌
مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ دابه‌زاننی‌ په‌ستانی‌ خوێنی‌ و پێویستی‌ نه‌بوونی‌ به‌
به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌0
پێنجه‌م/ چاره‌سه‌ركردنی‌
كێشه‌ی‌ زۆر خۆری‌:- زۆر خۆری‌ بریتیه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ خۆراك به‌
هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ به‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ كه‌ جه‌سته‌ پێویستی‌ پێی‌ نابێت و
له‌كاتی‌ چالاكیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌دا به‌كارنایه‌ت چونكه‌ چه‌نده‌ مرۆڤ
خواردنی‌ زیاد له‌ پێویست بخوات ئه‌وه‌نده‌ كێشی‌ زیاتر ده‌بێت و چه‌وری‌
جه‌سته‌ی‌ زۆرتر ده‌بێت بۆیه‌ وه‌رزش و رۆشتن ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌رف كردن و
گۆڕینی‌ ئه‌و چه‌وریه‌ زیاده‌ی‌ جه‌سته‌ به‌ ووزه‌ و سه‌رف كردنی‌ 0
شه‌شه‌م/
ئه‌ستوركردن و به‌هێزكردنی‌ ئێسقانه‌كان:- چه‌نده‌ ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ
به‌ره‌وه‌ پیری‌ بڕوات ئه‌وه‌نده‌ ئێسكه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ توانای‌
هه‌ڵمژینی‌ ( كالیسیۆم ) یان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و توشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بن
زاناكان پێیان وایه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ ( 20%) ی‌ دانیشتووانی‌ زه‌وی‌
به‌ ده‌ست هه‌وكردنی‌ ئێسقانه‌كان واته‌ ( به‌به‌رد بوونی‌ ئێسقانه‌كان )
ده‌ناڵێنن كه‌ مه‌ترسی‌ زۆری‌ شكانی‌ ئێسقان به‌هۆی‌ ئه‌م نه‌خۆشی‌ یه‌وه‌
ده‌كرێت ، به‌تایبه‌ت له‌ نێوان كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن دا بۆیه‌ پزیشكه‌كان
ئامۆژكاری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن به‌ خواردنی‌ بڕی‌ پێویست له‌ ( كالیسیۆم
) له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و خۆراكانه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ماده‌یه‌ له‌وه‌ش
باشتر بۆ به‌هێزی‌ ئێسكه‌كان بریتیه‌ له‌ ئه‌نجام دانی‌ ڕۆشتن ه‌و وه‌رزش 0
حه‌وته‌م/
به‌توانا كردنی‌ هێزی‌ ماسولكه‌كان:- چالاكی‌ یه‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ وه‌ك
وه‌رزش ڕێكردن به‌پێ كارده‌كاته‌ سه‌ر زیادكردنی‌ توانای‌ ماسولكه‌كان بۆ
بونیاتنانی‌ ڕیشاڵه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ماسوكه‌كان به‌ به‌هێزی‌ و تۆكمه‌یی‌
ده‌هێڵێته‌وه‌ و ده‌یانپارێزێت له‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كان و كاروباری‌ ڕۆژانه‌ی‌
مرۆڤ باشتر ڕاده‌په‌ڕێنن0
هه‌شته‌م/ سستی‌ ماسولكه‌كان:- ڕێكردن و
وه‌رزش كار له‌سه‌ر به‌توانا كرنی‌ هێزی‌ ماسولكه‌كان ده‌كات به‌ باشترین
شێوه‌ هه‌روه‌ها ئاستی‌ كاركردنی‌ ماسولكه‌كانی‌ دڵیش زیارتر ده‌كات
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دڵ توانای‌ فڕێدانی‌ خوێنی‌ بۆ جه‌سته‌ زیاتر ده‌بێت
به‌وه‌ش توانای‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌وای‌ زیاتر له‌ لایه‌ن سیه‌كانه‌وه‌ زیاد
ده‌كات به‌وه‌ش راسته‌وخۆ ئه‌مه‌وش واده‌كات كه‌ هه‌موو به‌ش و
ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ جه‌سته‌ به‌باشی‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن 0
نۆیه‌م/
زیادكردنی‌ جوڵه‌:- به‌ سالاَچوون و كه‌می‌ جولاَن له‌ و هۆكارانه‌ن كه‌
ده‌بنه‌ هۆی‌ نه‌خۆش كه‌ووتنی‌ جومگه‌كان و ڕیشاڵه‌ ماسولكه‌یه‌كان كه‌
ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر سستی‌ و ڕه‌ق بوونی‌ ماسولكه‌كان، ڕۆشتن و وه‌رزش
یارمه‌تی‌ ده‌رن بۆ نه‌رمی‌ و زیادكردنی‌ چالاكی‌ ماسولكه‌كان 0
ده‌یه‌م
/ باش كردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان:- به‌پێ ڕۆشتن یه‌كێكه‌ له‌و
چالاكی‌ یه‌ وه‌رزشی‌ یه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ ماسولكه‌ گه‌وره‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌
مرۆڤی‌ تێدا به‌كار دێت وه‌ك و ماسولكه‌ی‌ قاچه‌كان و پشت و ناوچه‌ی‌ حه‌وز
ده‌سته‌كان ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ دڵ بڕێكی‌ خوێنی‌ زیاتر فڕێ‌ بدات بۆ
ئه‌و ماسولكانه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ 0

سووده‌ ده‌روونی‌ یه‌كانی‌ ڕێكردن

رێكردن هه‌ندێك سوودی‌ تری‌ ده‌روونی‌ و ژیری‌ رۆحی‌ هه‌یه

1-
كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ گوشاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌:- چالاكی‌ یه‌ وه‌رزشیه‌كان
به‌تایبه‌ت وه‌رزشی‌ ڕۆشتن به‌پێ یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌دات بۆ
ده‌رهاویشتنی‌ جۆرێك له‌ هۆرمۆن به‌ناوی‌ ( اندورفین ) كه‌ له‌ ڕووه‌
كیمیاویه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ماده‌ی‌ ( مورفین ) ده‌چێت كه‌ واده‌كات له‌ مرۆڤ
هه‌ست به‌ ئارامی‌ و خۆشحاڵی‌ بكات هه‌روه‌ها ڕیچكردن به‌پێ‌ یارمه‌تی‌
جه‌سته‌ ده‌دات بۆ ڕزگاربوونی‌ له‌ له‌ دوودڵی‌ و ماندوبوونی‌ ڕۆژانه‌ و
باش نوستن له‌ شه‌ودا0

2- چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانی‌ ڕۆژانه‌:
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌رقاڵی‌ و كێشه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ به‌ یه‌كێك له‌
چاره‌سه‌ره‌كان داده‌نرێت كه‌ به‌هۆی‌ وه‌رزشه‌وه‌ مرۆ ده‌توانێت
به‌ده‌ستی‌ بهێنێت چونكه‌ عقلی‌ مرۆڤ به‌ وه‌رزش و ڕۆشتن ڕزگاری‌ ده‌بێت
له‌هه‌موو ئه‌و په‌ستانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ به‌هۆی‌ ئیش و كاره‌وه‌ له‌سه‌ری‌
دروست ده‌بێت0
3- تێگه‌شتن له‌ خود ( زات ) :- له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌رزشه‌وه‌
به‌تایبه‌تی‌ ڕێكردن به‌پێ‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی‌ و خۆشحاڵی‌ ده‌كات
وه‌ ده‌گات به‌ ڕازیبوونێكی‌ ئه‌رێنی‌ له‌ خودی‌ خۆی‌ واته‌ له‌خۆ ڕازی‌
بوون له‌ڕووی‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ یه‌وه‌0
له‌كۆتایی‌ دا و
به‌هۆی‌ سووده‌ ته‌ندروستی‌ یه‌كانی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌ وه‌رزشه‌وه‌
پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌م پرسیاره‌ له‌خۆی‌ بكات؟؟؟
بۆچی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتن نه‌كه‌ینه‌ پیشه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ له‌پێناو له‌ش ساغی‌ و ته‌ندروستیماندا؟؟؟؟؟؟




هیوادارم سوودی لێوه‌ر گرن و هه‌ربه‌پێ رێكه‌ن



Back to top Go down
https://kurdan.yoo7.com
 
سووده‌كانی رێكردن
Back to top 
Page 1 of 1
 Similar topics
-
»  نهێنیه‌كانی ژماره‌ 7
» گرنگترین مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حوكمرِانی؛ په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مه‌عریفییه‌

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری گشتی-
Jump to: