هه‌ریا د صا لح سه رپه‌رشتیاری یانه
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79 به يامه كان : 101 2010-11-19 ته‌مه‌ن : 35
| Subject: الفساد -گه‌نده‌لی Thu Mar 31, 2011 3:43 pm | |
| سلاو
فه‌رمون بو بابه‌تیكی تر له مانگی نۆڤێمبه‌ری ٢٠٠٩ رێكخراوی شفافیه‌تی جیهان راپورتی سالانه‌ی خۆی بلاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به ئاستی گه‌نده‌لی ده‌وله‌ت ودامو ده‌زگاكانی. نویزله‌ندو دانیمارك و سوید و سینغافوریا به باشترین ده‌وله‌تانی جیهان خه‌مڵیندراون كه رێژه‌ی گه‌نده‌لییان به ئاستێكی زۆر كه‌م هه‌یه. ئه‌فغانستان و مییانه‌ر وسودان وسۆمال وهه‌روها عێراق له گه‌نده‌لیدا تواونه‌ته‌وه. ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وه له ١٨٠ ده‌وله‌ت كراوه‌و له پله‌ی ١٠ دا چوارده‌وله‌تی یه‌كه‌م له‌سه‌روی ٩،٢ خالیان به‌ده‌ست هێناوه و پێنج ده‌وله‌تی تریش له خواری ١،٥ دان كه به گه‌نده‌لترین ده‌وله‌ت ده‌ژمیردرێن . ئیران له پله‌ی ١،٨ و غینا پله‌ی ٢،٢ و چین پله‌ی ٣،٦ و توركیا پله‌ی ٤،٤ دایه . به گوێره‌ی مێتودی جیهانی هه‌موو ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه له خواروی پله‌ی پێنجه‌من بونه‌ته هۆكاری راوه‌ستانی گه‌شه‌كردنی ئابوری . هیگویت لابێل سه‌روكی رێكخراوه‌كه ده‌لێت بۆ به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی پێویستی به په‌رله‌مانێكی كارا‌و یاسایه‌كی هه‌لبژێردراوی كاركه‌رو ده‌زگایه‌كی ژمێریاری سه‌ربه‌خۆ و رێكخراوێكی دژی گه‌نده‌لی هه‌یه و هاوكات پێویسته زۆر به‌توندی به‌گژ تاوانبارنی گه‌نده‌لیدا بچنه‌وه‌و كرانه‌وه‌ی فه‌رمی بوجه ش پێویسته هه‌بێت وداهات وخه‌رجیاته‌كان دیاربكرێن . بۆ چاودێری ئه‌مانه‌ش پێویسته مێدیایه‌كی ئازاد‌و كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز هه‌بیت. بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌لی به شیوه‌یه‌كی روونترو باشتر به‌دیار بكه‌ویت رێكخراوه‌كه هاتووه ستروكتوری به‌رێوه‌بردنی ده‌له‌تی به‌سه‌ر شه‌ش فاكتور دابه‌ش كرد‌و هه‌ریه‌كه‌ی به‌جیا لێكوڵینه‌ی له‌سه‌ر كردون و پرسیاری له خه‌لكه‌كه كردوه ئاخۆ ئه‌م ده‌زگایان تا چه‌ند به گه‌نده‌لی ده‌بینن و باشترین ده‌زگا خالی ١ بۆداناوه‌و خه‌رابترینیش خالی ٥ له‌وانه عێراقیه‌كان واده‌بینن كه پارته سیاسیه‌كان ٣،٧ و په‌رله‌مان ٣،٤ و بازار ٣،٦ و ماس مێدیا ٣،٣ و فه‌رمانبه‌ره رسمیه‌كان ٣،٩ هه‌روه‌ها داد ٣،١ ئاستی گه‌نده‌لیتیان . له پرسیارێكی تردا ئاخۆ ئه‌م ده‌زگایانه چیان كردوه تا راده‌ی گه‌نده‌لی كه‌م ببێته‌وه ، به‌م شیوه وه‌لامیان داوه‌ته‌وه پارته سیاسیه‌كان له سه‌دا ٢٧٪ و په‌رله‌مان ١٠٪ و بازار ١٣٪ و ماس مێدیا ٥٪ و فه‌رمانبه‌ره رسمیه‌كان ٤٢٪ هه‌روه‌ها داد ٤٪ كاریان كردوه تا گه‌نده‌لی له‌ناو ببه‌ن. له سه‌دا ٤٩٪ عێراقیه‌كان پێیانوایه حوكومه‌ت هیچی نه‌كردوه دژی گه‌نده‌لی و له ٣٣٪ ده‌لین كاریان كردوه دژی گه‌نده‌لی . خه‌لكی غینا له سه‌دا ٦٢٪ پێیان وایه حوكومه‌ت هیچی نه‌كردوه دژی گه‌نده‌لی و پارته‌كانی غیناش ٤٪ ئاستی گه‌نده‌لیتیان . ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه كاركردن زۆر سه‌خته بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌لی به‌ته‌واوی بۆ دیار بكه‌وێت به‌تایبه‌تی له ده‌وله‌تانی دواكه‌وتو ، له‌وانه عێراق و ئیران وغینا ئه‌گه‌ربه‌راوردبكرێن له‌گه‌ل ده‌وله‌تاكانی پێشكه‌وتوو ، هۆكاره‌كانیش بۆ شه‌ری دڕیژخایه‌ن وكێشه‌ی ناخۆو دارمانی ئابوری ونه‌بوونی ئازادی راده‌ربرین وماسـیدیای سه‌ربه‌خۆو شاره‌زای نه‌بوونی هاوولاتیان به سیسته‌می دیموكراتی هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌تی ده‌زگایه‌كان وپارته‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌روی رێكخراوه كه‌یان كه كار له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌ستیارده‌كات . ئه‌مه‌ی سه‌روه‌م بۆ ئه‌وه هیناوه‌ته تا ببێته بنچینه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نوسینه‌كه‌م ده‌رباره‌ی گه‌نده‌لێ و چونیه‌تی بانگه‌شه‌كردنی لایه‌ن په‌وه‌نداره‌كان بۆ بنه‌بركردنی گه‌نده‌لی و له‌پشته‌وه‌ش رێگاگرتن له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه دژی گه‌نده‌لی ده‌كرێت . بۆ ئه‌وه‌ش ده‌مه‌وێ باسێكی كورتی ده‌زگای نه‌زاهه‌تی غینا بكه‌م و له‌دوایشدا له به‌ر رۆشنای راپورته‌كه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌ت وهه‌لس وكه‌وتی حكومه‌تی غینا به‌رانبه‌ر ده‌زگای نه‌زاهه‌ت ئاورێك له عێراق و كوردستان بده‌مه‌وه. غینا ده‌وله‌تێكی دواكه‌توی ئافریقایه‌و خاونی نه‌وته. چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و ئاین و خێل پێكه‌وه ده‌ژن و هه‌میشه له ناو ئازاره‌كانی به یه‌كدادانی كه‌لتوره‌كان ده‌ژی وخێله‌كان له‌لان ئاسان نیه یه‌كتر قه‌بل بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ولده‌دات خۆی جڵه‌وی ده‌سه‌لات بگرێته ده‌ست . ده‌وله‌ته زلهیزه‌كان تاراده‌یه‌كی زۆر خۆیان له كێشه‌كانی ناوخۆی غینا بێده‌نگ كردووه له‌به‌ردوو هۆكاری سه‌ره‌كی یه‌كه‌میان سه‌رچاویه‌كی باشی نه‌وته ئه‌وه‌یتریشیان بنكه‌ی به‌روداچونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ئیسلامیه سه‌له‌فیه‌كانه. غینا ئاستی گه‌نده‌لی پله‌ی ٢،٢ وه‌و ته‌نیا ٣٤ ده‌وله‌ت له غینا گه‌نده‌لترن. له ساڵی ٢٠٠٣ دا سه‌رۆك كۆماری غینا مڤای كابیكی كه له خێلی كیكویو یه‌و سه‌رۆكی پارتی محافیزكارانه رایگه‌یاند كه چیتر گه‌نده‌لی له جه‌سته‌ی غینا جێگای نابێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رێوبه‌رێكی دروست كرد به ناوی به‌رێوبه‌ری نه‌زاهه‌ت وجۆن گیشۆنگۆ خاوه‌ن بروانامه‌ی ئابوری ویاسای كرده لێپرسراوی ئه‌م به‌رێوبه‌ره وده‌زگاكه‌شی برده ناو كۆشكی كۆماری كه ئه‌و كات والێكده‌دراوه كه ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی پروسه‌ی دژه گه‌نده‌لیه. جۆن پیاوێكی نه‌ترس وخاوه‌ن ئه‌زمونێكی به‌توانای یاسای وئابوری بوو و ده‌شی زانی سه‌رداوی گه‌نده‌لیه‌كان له‌كوێوه‌ن. هه‌میشه‌ش ده‌یووت سه‌رۆك كۆمار پشتیوانمانه‌و مه‌ترسیمان له‌كه‌س نیه به‌رووماندا بوه‌ستێته‌وه. به پشت به‌ستن به قسه‌كانی سه‌رۆككۆمار ، جۆن ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد‌و یاساشی كرد پارێزه‌ری كاره‌كانی و له لێپرسراوه به‌رزه‌كاندا پێداهات وبانگی به‌رده‌می دادگای كردن ، پێشوه‌ختیش فایلی گه‌نده‌لیكان ودزنی سه‌روه‌ت وسامانی ده‌وله‌تی به روونی ده‌دا به‌دادگا و كۆمه‌ڵی پۆلیسی دژه‌گه‌نده‌لی ده‌نارد داواكاراكانی راپێچی دادگا ده‌كردن. كاره‌كانی چۆن بوونه مه‌ترسێكی گه‌وره به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه سێ وزیری ده‌ستگیر كرد به تاوانی تێوه‌گلانی گه‌نده‌لی ولێپرسراوه‌كانی پارتی وحكومه‌تی لێی وه‌خۆكه‌وتن وهانایان بۆ سه‌رك كۆمار برد و گله‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه سه‌رۆك كۆماری پشتیوانی ده‌كات نه‌وه‌ك كه‌سێكی بێ ئه‌زمونی په‌رورده‌كراو به كه‌لتوری ئه‌وروپی وجاسوسی به‌ریتانیه‌كان ناتوانێ داموده‌زگاكانی دێموكراتی ولاتی غینا تاوانبار بكات به گه‌نده‌لی و له‌به‌ر یه‌كیان هه‌لوه‌شینێته‌وه له ژێر دروشمی نه‌زاهه‌تدا. سه‌رۆك كۆمار پێیراگه‌یاندن كه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی جۆنی نه‌كردو بانگی جۆنی كرد كه ده‌زگاكه‌ی له ناو كۆشكی كۆماری بگوازێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی داد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد به‌رپرسیاره له‌م ده‌زگایه نه‌ك كۆشكی كۆماری . پولیسه‌كانی ده‌زگاكه‌شیان له كۆشكی كۆماری هێشتنه‌وه تا داد پولیسی تری بۆ دابین بكات. ئه‌مه سه‌ره‌تای له‌به‌ر یه‌ك هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگاكه بوو . سه‌رۆك كۆمار هه‌ردوو وزیری تاوانبار به‌گه‌نده‌لی گێرانه‌وه سه‌ركاره‌كه‌یان و ئه‌وه‌تریشتان كه حوكمه‌كه‌ی تونتر بوو دوای سالێك گه‌رایه‌وه و قه‌ره‌بووی بۆ كرایه‌وه وكابینه‌یه‌كی باشتریان پێسپارد و له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا سه‌روك فه‌رمووبووی كه نۆره‌ی ئێمه‌یه بیخۆین و پیاوێكی سه‌ر ڵێشێواو لێمان تێكده‌دات و وزیرێكیش به‌م شێوه‌یه وه‌لامی سه‌رك ده‌داته‌وه ، جۆن ده‌یه‌وێ خانووه‌كانیشمان بسوتێنێ تا مشكێك بدۆزێته‌وه. ئه‌مه وای كرد كه جۆن رابكات وله له‌نده‌ن بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی بنوسێته‌وه و ده‌ست به سمینار بكات له‌سه‌ر چونیه‌تی به‌رنگاری ده‌سه‌لات وگه‌نده‌لی . ئه‌و پێیوایه ئابوری غینا گه‌شه‌ی كردوه له‌سه‌ر حسابی دێمكراتی كه ئێستا له پاشه‌كشێ دایه و ده‌نگه‌كانی دژی به گه‌نده‌لی كپ ده‌كرێن وماسمێیا بوته ده‌سكه چیله‌ی ده‌سه‌لات و پارته‌كان سل له هێج ناكه‌نه‌وه تا سه‌روه‌ت وسامان به تاڵان ببه‌ن ودابه‌شی بكه‌ن به‌سه‌ر كه‌مینه‌ی خۆیان خه‌لكیش تا دێت هه‌ژارتر ده‌بێت . به‌رگری سه‌رۆك له گه‌نده‌لی و راپورتی شه‌فافیه‌ت جۆن ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ناتواندرێ ریفۆرم وچاكسازی له‌سه‌ره‌وه را بكرێت به‌لكو ده‌بێت له خواره‌وه ده‌ست پێبكرێت و پرۆسه‌ی دێمكراتی به‌هێزتر بكڕیت و تا ده‌نگی ئازاتر په‌یدا ببن دژی ده‌سه‌لاتی بالا هه‌روها خاڵێكی ترێشی بۆ زیاد ده‌كات و ده‌لیت ده‌سه‌لات ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كۆمپانیه بیانیانه‌ی كه له‌ناو غینا كارده‌كه‌ن له‌بواری دێموكراتی وئاوه‌دان كردنه‌وه و بازرگانی هه‌لبخه‌له‌تێنێ وبه‌رتیلیان بداتێ و تاكو راده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتووه له‌و كاره‌دا. جۆن ده‌سه‌لاتی غینا به سه‌نگه‌ری مافیای غینا ده‌زانێ كه له سه‌راتای ١٩٧٠ ده‌سه‌لاتیان گرتۆته ده‌ست و بازار وسیاسه‌ت وماسمێدیان قۆرخ كردوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌وان هاوولاتی غینا بوونی نیه. عێراق به پله‌ی چواره‌م دێت له گه‌نده‌لی و هه‌مه نه‌ته‌وه‌و هه‌مه تایفی و خێله‌كیه و هه‌یمه‌نه‌ی ئاینی ئیسلام زاله ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌وانه‌ی خۆیان به سیكولار‌و مه‌سیحیش ده‌زانن ، له زۆربه‌ی ده‌وله‌تاكانی ناوچه‌كه ئاینیان به تونتر گرتووه . له رووی كه‌لتوریش ، له ناو كه‌لتورێكی دوا كه‌وتودا ده‌ژێت و تێكهه‌لاوێكی سه‌یریش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیوان نه‌ته‌وه‌كان و شیوازی له‌یه‌ك نزیكنوونه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌رێ كێشه‌كان كاتیه‌و هه‌موو شتیك له روانگه‌ی ئاین وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌بینن . له‌وه‌تێ عێراق دروست بووه تاكی بنه‌ماله شوێنی بریاری به‌كۆمه‌ل و ره‌زامه‌ندی دێمكراتی گرتۆته‌وه . پارت ورێكخراوه‌كان ئامرازی گۆرانكاری ده‌سه‌لات وبه دێمكراسی كردنی كۆمه‌لگا نین هاوكات ئامرازی خزمه‌تكردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی خۆشیان نیه به‌ڵكو ئامرازی چه‌وسانه‌و به كاریزمه‌كردنی كه‌سه‌كان و تایفه‌كانی ئاینه و به ره‌عیه‌تكردنی تاكه‌كانه . ئه‌گه‌ر له‌و خاسیه‌تانه‌ی سه‌ره‌وی عێراق بۆ راپورته‌كه‌ی رێكخراوه‌ی شه‌فافیه‌ت بروانین ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه كه لێكولینه‌وه‌كه زۆر نزیكه له‌راستی. ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له بواری ئابوری و ئاینی و سیاسی ناوچه كه براوانین ئه‌وه زۆر ئاسایه كه ئاستی گه‌نده‌لی ئه‌وه‌نده به‌رز بیت ، چونكه ئیران و توركیا و چین قبله‌نامه‌ی عیراقیه‌كانه كه ئه‌وانێش به ده‌ستی گه‌نده‌ڵی ده‌نالن و هه‌مان كێشه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌كان وئاینیان هه‌یه ، سیسته‌می سیاسیان سیسته‌مێكی ره‌هایه‌و حزب ده‌سه‌لات داره و په‌رله‌مان و سولته‌ی قه‌زا بێده‌سه‌لاتن ، گه‌رچی توركیا به‌رانبه‌ر به هاولاتی تورك كرانه‌وه‌یه‌كی باشتری پێوه دیاره . كه راپورتی ڕیكخراوی شافافیه‌ت باس له عێراق ده‌كات نه‌هاتوه به‌شی كوردستان جیابكاته‌وه و ئه‌و ئاماره گشتگیره‌و هیچ به‌لگه‌یه‌كیش نیه كه باردوخی كوردستان له هێ عێراق باشتر بێت ، له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه و هاولاتیانی كوردستان پێمان ده‌لێن كه گه‌نده‌لی سیاسی و قه‌زای و ئیداری ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی له راپورته‌كه‌دا هاتووه زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه. هاولاتی كوردستان ده‌زانێ چۆن پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و بازاری كوردستان چۆن مۆنۆپول كراوه و ماسمـیدیا ئه‌وه‌نده‌ی كار بۆ پیرۆزكردنی روموزه‌كان ده‌كات ، ئه‌وه‌نده بۆ ناساندنی تاكی كوردستان ناكات وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌خۆ كه رۆلی هه‌بێت له پروسه‌ی به‌دێموكراتی كردنی كۆمه‌لگای كوردستان . له پرسیارێكه‌ی ئاخۆ ئه‌م ده‌زگایانه چیان كردوه تا راده‌ی گه‌نده‌لی كه‌م ببێته‌وه ، هاولاتیانی عێراق و كوردستان به‌م شیوه وه‌لامیان داوه‌ته‌وه پارته سیاسیه‌كان له سه‌دا ٢٧٪ و په‌رله‌مان ١٠٪ و بازار ١٣٪ و ماس مێدیا ٥٪ و فه‌رمانبه‌ره رسمیه‌كان ٤٢٪ هه‌روه‌ها داد ٤٪ كاریان كردوه تا گه‌نده‌لی له‌ناو ببه‌ن. له سه‌دا ٤٩٪ عێراقیه‌كان پێیانوایه حوكومه‌ت هیچی نه‌كردوه دژی گه‌نده‌لی و له ٣٣٪ ده‌لین كاریان كردوه دژی گه‌نده‌لی . ئه‌و ئاماره‌مان پێده‌لین كه په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان له ئاستی ئه‌و متمانه‌یه نیه كه هاوولاتیان پێیانداوه و رێژه‌یه‌كی كه‌م نیه كه نیوه‌ی هاولاتیانی كوردستان وعێراق له حكومه‌ت رازی نه‌بن یان ته‌نیا له سه‌دا پێنج پێیان وابێت كه ماسـمیدیا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌لك له‌سه‌ر گه‌نده‌لێ و ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌لاتداران و ئه‌گه‌ر سه‌یری باشكردنی گه‌نده‌لی بكه‌ن له‌لاین حزبه‌كان كه رێژه‌كه‌ی كه‌مێ به‌رزه ، دیاره له ناوه‌رۆكی راپورته‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وئه‌ندامه‌كانی حزب ده‌وری ئه‌وانه ده‌گرن كه راپرسین ده‌كه‌ن، بۆیه زۆر جێگای باور نیه‌و راسته‌كان ده‌شارنه‌وه به تایبه‌تی له‌و ولاتانه هاولاتیان له حزب ده‌ترسن وراسته‌كان وه‌ك خۆیان نا‌لێن سه‌باره‌ت به حزبه‌كان كاتێك ده‌وریان به ئاسایش وپیاوه‌كانی حكومه‌ت گیرابێت . ئه‌وه‌ش بێجگه له قه‌یرانی راگه‌یاندن ودێموكراتی چیترمان پیده‌لێت و له‌وانه تاكو ئیستاش له‌ده‌ره‌وی ئاره‌زووی حزبه‌كان زانكۆكان راپرسێكی وه‌هایان نه‌كردبێت ئاخۆ تا چه‌ند ڕاپورتی شفافیه‌ت راسته یان هه‌له‌یه. نمونه‌ی ئه‌وه‌شمان زۆرن كه ڕیكخراوه‌كانی جیهانی و بازرگانه‌كانی بیانی چۆن بارگاوه‌ی ده‌كرێن به‌به‌رتیل له‌وانه ، خاوانی بازاری نشتیمانی هه‌لێر وكۆمپانیه‌ی نه‌رویژی وكرینی به‌شێكی نه‌وتی كوردستان له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مریكاو به‌جێ هێشتنی ئه‌و هه‌موو پرۆژانه به نیوه‌چلی .. هتر كۆمه‌لگایه‌ك كه سه‌رتاپه‌ی توشی شیره‌په‌نجه‌ی گه‌نده‌لێ ببێت و سولته‌ی قه‌زای ته‌نیا له سه‌دا چواری تواناكه‌ی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ بنبركردنی گه‌نده‌لێ ولیژنه‌ی نه‌زاهه‌ت له خۆیان بێت وله‌ناو مه‌كته‌به‌كانی سیاسی لیژنه‌وه و كۆمیته‌كان دژی گه‌نده‌لی دروست بكرین وبه دوای نێچره‌كانیاندا بگه‌رێن و تزوركردنی ده‌نگی هالاتیان به پرۆسه‌یه‌كی دێموكراتی بزانن، ئه‌بێ چاوه‌رانی چی لێبكرێت له‌وه‌ی زیاتر عێراق به كوردستانه‌وه‌ش وه‌ك چۆن ووته‌نی نه‌بێته سه‌نگه‌ری به‌هێزی مافیا ی ده‌سه‌لاتخوازان. | |
|