یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات

Go down 
AuthorMessage
هێمن
به‌رێوبه‌ری گشتی
به‌رێوبه‌ری گشتی
هێمن


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202
به يامه كان : 4
2009-06-20
ته‌مه‌ن : 37
ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7

یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات Empty
PostSubject: یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات   یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات I_icon_minitimeTue Jul 03, 2012 8:38 am




سلاو هاورێیان و خۆشه‌ویستانم


یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات


یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات Thumbnail.php?file=111111111111111111111_635204101


لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی لیژنەی ئۆلۆمپی بەریتانی، بەڕێوەبەری چالاكی وەرزشی زانكۆی سۆران بەشداری لە كۆنفراسی نێودەوڵەتی تایبەت بە پێشبڕكێیەكانی پایسكلسواری لە ئۆلۆمپیادی لەندەن 2012 كرد، كە رۆژی 19/5/2012 لە سەرۆكایەتی زانكۆی بێرمنگهام دەستی بەكارەكانی كردو نوێنەری لیژنەی ئۆلۆمپی جیهان و نوێنەری پایسكلسواری جیهان، نوێنەری لیژنەی ئۆلۆمپی بەریتانیا، یەكێتی پایسكلسواری بەریتانیا و 80 راهێنەری بە ناوبانگی جیهان لە سەرجەم كیشوەرەكانی جیهان بەشداریان تێدا كرد.

موحسین عزیز ئەحمەد، كە پایسكلسوارێكی پێشووی یانەی هەولێرە، لە بارەی ئەو كۆنفرانسەوە بە (رووداوی) راگەیاند بەشداربووانی ئەو كۆنفرانسە كە بەشی زۆریان پرۆفیسۆر بوون لە بوارە جیاكانی وەرزش و پایسكلسواری، بیرۆكەكانیان لە بارەی راپۆرتی پایسكلسواری كە باس لە نوێترین گۆڕانكاریەكان و پێشكەوتنەكانی وەرزشی پایسكلسواری دەكرد، خستەڕوو "ئەوان باسیان لە شێوازەكانی راهێنان كرد كە نوێترین ئامێریان دۆزیبووە بە بەكارهێنانی ئامێری كۆمپیوتەر بۆ مەشق و راهێنان و بەكارهێنانی لە كاتی مەشقەكاندا كە گشت جووڵەكانی یاریزان دیاری دەكات لە كاتی مەشقدا". ئەو زیاتر لە بارەی ئەو ئامێرە نوێیەوە گوتی "ئامێرێكی دیجیتالە لە لەشی یاریزان دەبەسترێت و بە كۆمپیوتەرەوە گرێدراوە، كە بەشێوەیەكی زۆر راست و دروست پێوانەی گشت جووڵەكانی یاریزانەكە دەكات، ئەمەش یارمەتیدەرێكی زۆر باش دەبێت بۆ راهێنەر بۆ ئامادەكردنی تیپێكی نموونەیی و بە توانا بۆ پێشبڕكێیەكان و ركابەریكردن لە سەر بە دەستهێنانی پلەكانی پێشەوە".

وەك بەڕێوەبەری چالاكی وەرزشی زانكۆی سۆران ئاماژەی بۆ دەكات لەو كۆنفرانسەدا گرنگییەكی زۆر بە لایەنی دەروونی یاریزانان دراوەو باس لەوە كراوە كە چۆن بتوانن دەروونی یاریزان بخوێننەوە چ لە كاتی پێشبركێیەكاندا چ لە كاتی راهێناندا "چونكە یاریزان چەند بە توانا و لێهاتوو بێت، ئەگەر لایەنی دەروونی هێمن و ئارام نەكەینەوە ناتوانێت ئەنجامی دڵخۆشكەر بە دەستبهێنێت". هەروەها بە قسەی موحسین عەزیز لەو كۆنفرانسەدا نوێترین گۆڕانكاریەكان لە بارەی یاری پایسكلسواری خرانە روو كە بڕیارە لە ئۆلۆمپیادی لەندەنی 2012 جێبەجێبكرێن "ئەمە سوودێكی زۆری بۆ گشت بەشداربووانی كۆنفرانسەكە هەبوو، چونكە شارەزایەكی تازەیان لە بارەی یاساكانی نوێی پایسكلسواری دەستكەوت" .

ئەو بەشداربووەی كورد كە لە كۆتایی مەراسیمی كۆنفرانسەكەدا وەك نوێنەری زانكۆی سۆران لۆگۆی زانكۆی سۆران و تاخم تراكسودێكی بە لۆگۆی ئەو زانكۆیەی پێشكەشی لیژنەی ئۆلۆمپی بەریتانی كردووەو باسی ئەوەی بۆ (رووداو) كرد كە لەم سەردانەیدا لەگەڵ یەكێتی پایسكلسواری بەریتانیا كۆبووەتەوەو داوای لە یەكێتی پایسكلسواری بەریتانیای كردووە هاوكاری زانكۆی سۆران بكەن بۆ دروستكردنی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران و ئەوانیش بەخۆشحاڵییەو ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاری نیشانداوەو گوتوویانە كە ئەو هاوكارییە بەمشێوەیە دەبێت:

1 ـ ئەوان تراكەكە دروست دەكەن، بەڵام گووتیان خەرجی زۆری پێویستە كە زیاتر لە یەك ملیۆن پاوەندی دەوێت.

2 ـ ئێمە خۆمان دروست بكەین بە رێنمای و ئەزموونی ئەوان كە ئەندازیارەكانیان نەخشە و پلانەكان بدەنە ئەندازیارەكانی ئێمە لەسەر دیزاین و كواڵیتی یاریگەكانی ئەوان، لە رێگەی ئینتەرنێت هەموو هاوكاریەكمان پێشكەش بكەن.

3 ـ هەروەها ئامادەیی خۆیان نیشاندا لە كاتی تەواوبوون و كردنەوەی یاریگاكە ئەوان ئامادە بن و و تیپەكانیشیان بنێرن بۆ سۆران.

نوێنەری زانكۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەو كۆبوونەوەیەدا داوایان لێكردووە وەك نوێنەری یەكێتی پایسكلسواری جیهان UCI لە عێراق كاریان لە گەڵدا بكات "بەڵام بە مەرجی ئەوەی كۆرسی تایبەت بە پایسكلسواری لە سویسرا یاخود بەریتانیا ببینم و بەشداری تێدا بكەم، بۆیە پەنا بەخوا لەم نزیكانەدا دەبمە نوێنەری یەكێتی پایسكلسوارانی جیهان لە عێراقدا".

موحسین عەزیز، كە تاكە كەس بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشداری لەم كۆنفرانسەدا بكات، زۆر سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران و دكتۆر موسلیح مستەفای سەرۆكی زانكۆیەكە و یاریدەدەرەكانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پشتگیرییەی پێشكەشی كرد، كە پێیوایە بێ پشتگیری بەردەوامی ئەوان نەیدەتوانی ئەو دەستكەوتە بەدەستبهێنێت.
Back to top Go down
https://kurdan.yoo7.com
 
یەكێتی پایسكلسواری بەریتانی تراكی پایسكلسواری لە شاری سۆران دروستدەكات
Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: به‌شی وه‌رزش :: هه‌والی خوله‌كان-
Jump to: