یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

  ماوسێکی کۆمپیوتەر به‌ زمان کار ده‌کات

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هێمن
به‌رێوبه‌ری گشتی
به‌رێوبه‌ری گشتی


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202
به يامه كان : 4
2009-06-20
ته‌مه‌ن : 30
ئمێل : http://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7

PostSubject: ماوسێکی کۆمپیوتەر به‌ زمان کار ده‌کات   Wed Apr 11, 2012 9:40 am





ماوسێکی کۆمپیوتەر به‌ زمان کار ده‌کات







تیمێکی توێژەران لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ تەکنەلۆجیا چاودێری هەوڵی
پەرەپێدانی ماوسێکی کۆمپیوتەر دەکەن کە لە مەڵاشوودا دادەنرێ بۆ ئەوەی
مرۆڤ بتوانێ لە کارپێکردنی کۆمپیوتەرەکەیدا بەکاری بهێنێت.









زاناکان توانییان ئامێرێکی هاوشێوەی ماوسی کۆمپیوتەر دروست بکەن کە
پێکهاتووە لە دوو پارچەی بچووک کە لە ناو دەمدا جێگای دەبێتەوە و چوار
ئامێری هەستەوەری پێوەیە و لەگەڵیدا موگناتیسێکی بچووک بە زمانەوە
دەنووسێنرێت بۆ ئەوەی رۆڵی ماوسەکە ببینێت و ماوسەکە بە رووپۆشێکی دژە ئاو
رووپۆشکراوە و بە پاترییەک کاردەکات کە دەتوانرێ بارگاوی بکرێتەوە.


ئەم ماوسە بۆ ئەو کەسانەیە کە تەنیا مێشکیان ئیش ناکات و بە هەر
هۆیەکەوە بیت پەلەکانیان لە کار کەوتووە و کاتێک نەخۆش زمانی دەجوڵێنێت
ئەو فەرمانانەی جوڵاندنی زمانەکە بۆ ئامێرەکانی وەک ئای فۆن ئایپاد
دەگوازرێتەوە.


پرۆگرامێک کە شیکردنەوە بۆ جووڵەکانی زمان دەکات، فەرمانەکان لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکە جێبەجێ دەکات.


ماوسە نوێیەکە ناوی تی دی ئێسی لێنراوە. ساڵی 2008 تیمێکی توێژەران بە
سەرپەرشتی دکتۆر مایسام گۆفانلۆی مامۆستای کۆلێژی ئەندازەی کارەبایی و
کۆمپیوتەر لە پەیمانگا جۆرجییەکە یەکەمین نموونەی ئەو ماوسەیان ئاشکرا
کرد، بەڵام ماوسەکەی ئەو کات هێندەی ئەو ماوسەی ئێستا هەستیار و سەرکەوتوو
نەبوو لە کارکردندا.


تیمەکە پلانی هەیە بۆ ئەوەی ئەو ماوسە لەسەر چەند کەسێک کە تووشی ئیفلیجی تەواو بوون تاقی بکاتەوە.
Back to top Go down
http://kurdan.yoo7.com
 
ماوسێکی کۆمپیوتەر به‌ زمان کار ده‌کات
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: به‌شی كۆمپوته‌ر :: رونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان-
Jump to: