ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین (له‌دایكبووی ساڵی 1879یه‌و له‌ساڵی 1955یشدا له‌ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌نیشتاین
زانای به‌ناوبانگی بواری فیزیا‌و گه‌لێك بواری تره، وه‌ك زانست.
به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كیش خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیایه. گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌نیشتاین
تیۆری په‌یوه‌ندی بوو، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و
سه‌رده‌مه، رووی له‌ئه‌مریكا كردووه‌و تاكۆتایی ژیانیشی هه‌ر له‌وێ
ماوه‌ته‌وه.
پێناسهفیزیك یان فیزیا (به‌ئینگلیزی:
physics) یه‌كێكه له‌و زانستانه‌ی كه كۆمه‌ڵێ زانای گه‌وره‌و
به‌ناوبانگی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌و ده‌ستی باڵایان له‌م زانسته‌دا هه‌بووه.
یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی ڕۆڵێكی زۆر به‌رچاوی هه‌بوو له‌زانستی ناوبراودا
ئه‌نیشتاین بوو. جگه له‌زانستی ناوبراو، له‌زۆر بواره‌كانی تری زانست‌دا
ده‌ستی باڵای هه‌بووه.
گرنگترین بیردۆزه‌كانی زانستی فیزیا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌نیشتاین‌و ئه‌نیشتاینیش خۆی وه‌ك بیردۆزی
به‌شی یاسای یه‌كسانیی وزه‌و بارستایی‌و...هتد كاریكردووه.
بچووكترین
شت كه ئه‌نیشتاین وه‌بیری بێته‌وه، ئه‌وه‌بوو كه باوك‌و باپیرانی
له‌شاره بچووكه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیان. هه‌موویان له‌ئاستێكی
مامناوه‌ندیدا بوون، هیچ كامێكیان وا به‌هره‌دار نه‌بوون‌و بیریان
به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌نیشتاین تیژ نه‌بووه كه خه‌ڵك هه‌ستیان پێبكات.
ئه‌نیشتاین
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌وان تیای ده‌ژیان، زۆر
ناخۆش‌و قورس بووه‌و هیچ ده‌رگایه‌كیان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ دیاربوون‌و
ده‌رچوون، ئه‌مه‌ش بارودۆخی هه‌موو جووله‌كه‌یه‌ك بوو له‌وكاته‌دا".
ئه‌نیشتاین
له‌١٤ی مارسی ساڵی ١٨٧٩دا له‌شاری ئۆڵم كه شارێكی بچووكی ئه‌ڵمانیایه
له‌دایكبووه. واش ڕێكه‌وتووه كه دایك‌و باوكی جووله‌كه‌بن. دوای
له‌دایكبوونی به‌ساڵێك، بنه‌ماڵه‌كه‌یان گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری میونیخ
هه‌ر له‌ئه‌ڵمانیا. دوای ساڵێكی تر خوشكێكی بوو به‌ناوی (فكانا). هارمان
ئه‌نیشتاین كه باوكی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ده‌كات، خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی
كاره‌بایی بووه.
هه‌روه‌ها خۆیی‌و براكه‌ی (كه له‌گه‌ڵی ده‌ژیا)،
پێكه‌وه له‌كارگه‌كه كاریانده‌كرد. دایكی ئه‌لبێرت كه ناوی (پولین
كوخ)بووه، یه‌كێكبووه له‌ئه‌ویندارانی مۆسیقا.
لهخوێندنگهلهخوێندنگهدا ئه‌لبێرت
ئه‌نیشتاین ته‌نها قوتابییه‌ك بوو كه جووله‌كه بێت، له‌نێوان هه‌موو
قوتابیه‌كانی تر كه كاسۆلیك بوون. ئه‌لبێرت زیاتر حه‌زی له‌زانسته
سروشتییه‌كان بوو. دوای ته‌واوكردنی خوێندن، بووه مامۆستا له‌زانكۆیه‌كی
ئه‌ڵمانیا، پێشئه‌وه‌ی كۆچ بكات بۆ ئه‌مریكاو له‌ده‌ست نازییه‌كان ڕزگاری
بێت، له‌ساڵی ١٩٣٣دا.
بۆمبی ئهتۆمیلهساڵی ١٩٠٧دا یاسای
یه‌كسانیی وزه‌و بارستایی دۆزییه‌وه. یاساكه ده‌ڵێت: وزه = بارستایی
كه ده‌كاته دووجای خێرایی ڕووناكی. به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌توانرێت
چه‌ندێتی وزه‌ی جیاكراوه‌ی ناو ناوكی یۆرانیۆم بدۆزرێته‌وه، به‌زانینی
بارستاییه‌كه‌یی‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش بۆمبی ناوه‌كی‌و هه‌روه‌ها
بۆمبی ئه‌تۆمی دروستكران.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین خاوه‌نی هه‌ردوو
تیۆری به‌شی تایبه‌تیه كه له‌ساڵی ١٩٠٥ بڵاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها تیۆری
به‌شی گشتی، ئه‌میشیان له‌ساڵی ١٩١٥دا بڵاوكرایه‌وه، كه هه‌ردووكیان
له‌به‌رزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.
ئه‌نیشتاین بیردۆزی له‌زۆر
بواره‌كانی بیركاری‌و فیزیك‌و فه‌له‌ك‌و هه‌روه‌ها زۆر بیروبۆچوون‌دا
كۆكردووه‌ته‌وه له‌هه‌ریه‌كه له‌كات‌و شوێن‌و ڕووناكی‌و هێزی كێشكردن.
یه‌كێك
له‌دۆزه‌ره‌وه‌كانی دیارده‌ی كاره‌بایی، ئه‌ویش دیارده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه
یان ده‌رپه‌ڕینی ئه‌لیكترۆنه‌كانه له‌سه‌ر ڕووی كانزا‌وه له‌ئه‌نجامی
به‌ركه‌وتنی تیشكێك كه له‌ره‌یه‌كی گونجاوی هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، سه‌لماندی
كه تیشك له‌وكاته‌دا وه‌ك ته‌ن (Particle) هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ئه‌نیشتاین
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری هه‌یه؛ گرینگ‌ترینیان مانای ڕێژه‌ییه‌و له‌ساڵی
١٩٢٣دا بڵاویكرده‌وه، په‌رتووكی (نباه الكون) ئه‌میشیان هی ساڵی
(١٩٣٢)ه.
ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه له‌ساڵی ١٩٥٥ له‌شاری برینكون، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆچی دوایی كرد.