سلاو هاورێیان
كچه كوردێك ده‌بێته یه‌كه‌می عیراق
كچه خوێندكارێكی كوردی قۆناغی سێی ناوه‌ندی توانی به هه‌وڵی خۆی ببێته یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ببێته جێی شانازی بۆ كه‌سوكار و مامۆستاكان و میلله‌ته‌كه‌ی.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق و له قۆناغی سێی ناوه‌ندی كچه خوێندكارێكی كورد بوو به یه‌كه‌م رایده‌گه‌یه‌نێت:"خۆشحاڵم كه وه‌كو كوردێك توانیم ببم به یه‌كه‌می هه‌موو عیراق، ئه‌مه سه‌ربه‌رزییه بۆ من‌و میلله‌ته‌كه‌م".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه كه تائێستا له‌لایه‌ن هیچكام له‌به‌رپرسه عه‌ره‌ب و كورده باڵاكانی عیراق و كوردستان خه‌ڵات نه‌كراوه.
سه‌ڤین عه‌بدولكه‌ریم زه‌هاوی، كچه خوێندكاری پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی دانیشتووی شاری خانه‌قینه‌و ته‌مه‌نی پانزه ساڵه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌موو ساڵێك یه‌كه‌می خوێندنگاكه‌ی بووه.
به‌وته‌ی خۆی رۆژانه به‌پێی توانا هه‌وڵی داوه و زۆر خۆی ماندوو نه‌كردووه، ئه‌و بۆ خه‌ندان وتی:"له كۆی هه‌شت وانه (794) نمره‌م به‌ده‌ستبهێناوه به‌وه‌ش بووم به یه‌كه‌می عیراق".
سه‌ڤین، شانازی به كوردبوونی خۆیه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م ده‌كه‌مه دیاری بۆ هه‌موو میلله‌تی كورد، سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، دایك و باوكم و هه‌موو كه‌سوكار و مامۆستاكانم و ته‌واوی خه‌ڵكی خانه‌قین".
سه‌ڤین عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا مه‌حمود زه‌هاوی، له دایكبووی ساڵی 1996ی شاری خانه‌قینه و به‌ڕه‌گه‌ز كورده، ئێستا له شاری خانه‌قین نیشته‌جێیه و خوێندكاری دواناوه‌ندی (العطاء)ی شاری خانه‌قینه، كۆی نمره‌كانی (794)یه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
عه‌ره‌بی 98
ئیسلامی 100
ئینگلیزی 100
بیركاری 99
كۆمه‌ڵایه‌تی 97
زینده‌وه‌رزانی 100
كیمیا 100
فیزیا 100
هیوای ته‌مه‌ن دریژی بو ئه‌و قوتابیه و هاورییه‌كانم ده‌خوازم
ئاماده‌كردنی هه‌ریاد صالح