sara به‌رێوبه‌ر
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 44 به يامه كان : 101 2009-11-22 ته‌مه‌ن : 33
| Subject: پرسه‌ی دواكه‌وتنی تۆ Mon Jul 25, 2011 5:27 pm | |
| سلاو هاورێیانی خۆشه‌ویستم له یانه‌ی كوردان فه‌رموو ئێوه و ئه‌م روداوه هیوام وایه سوودی هه‌بێت بۆ ژینی كۆمه‌لایه‌تی گشتمان له‌یه‌كێك له كارگه‌كان روَژێكیان، كاتێك هه‌موو كارمه‌ندان گه‌یشتنه شوێنى كار، ئاگادارییه‌كى گه‌وره‌یان له سه‌ر له‌وحه‌ى ئاگاداركردنه‌وه بینى كه له سه‌رى نووسرابوو \" دوێنى كه‌سێك كه ببووه هوَى پێشنه‌كه‌وتنى كاروباره‌كانتان له ده‌وام، كوَچی دواى كرد. ئێوه بانگێشتكراوان بوَ به‌شدارى كردن له پرسه‌كه كه سه‌عات 10 به‌یانى ده‌ست پێ ده‌كات. له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو پێیان ناخوچش بوو كه هاوكارێكیان كوَچی دواى كردووه ، بهلاَم دواى چه‌ند ساتێكى كه‌م هه‌وڵیاندا بوَ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و كه‌سه‌ى كه بوَته هوَى پێشنه‌كه‌وتن له كاروباره‌كانیان كێ یه. پاشان ئه‌م هه‌واڵه هه‌موو كارمه‌ندانى راكێشا بوَ به‌شدارى پرسه‌كه كه سه‌عات 10 ى به‌یانى بوو. كه‌م كه‌مه ژوماره‌ى كه‌سه‌كان زیادى ده‌كرد و هه‌موو به هه‌ڵه داوان به‌سه‌ر كه‌وتن. هه‌موو له‌پێش خوَیهوه بیرى ده‌كرده‌وه ده‌یوت \" ئه‌م كه‌سه ده‌بێ كێ بێت بوَته هوَى رێگرى كردن له كاروباره‌كانمان له ده‌وام؟ هه‌موو كارمه‌ندان له ریزێكدا راوه‌ستان و دانه دانه له تابوته‌كه نزیك ده‌بوونه‌وه و ته‌ماشاییه‌كى ناو تابووته‌كه‌یان كرد‌و له ناكاو وشك بوون و زمانیان لاڵ بوو! ئاوێنهییهكیان خستبوَ ناو تابووتهكهوهو و هه‌ر كه‌سه‌و ته‌ماشای ئاوێنه‌كه‌ى ده‌كرد، وێنه‌ى خوَى ده‌بینى. نووسینێك له ته‌نیشت ئاوێنه كه نووسرابوو \" ته‌نیا كه‌سێك هه‌یه كه بێته هوَى رێگرى كردن له پێشكه‌وتنى كاروباره‌كانتان ئه‌ویش كه‌س نییه ته‌نها خوَتان نه‌بێت. ئێوه ته‌نها كه‌سێكن ده‌توانن به‌سه‌ر ژیانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن. ئێوه ته‌نها كه‌سێكن كه ده‌توانن به‌سه‌ر خوَشییهكان، پێشبینییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانتان كاریگه‌ر بن. ئێوه ته‌نها كه‌سێكن كه ده‌توانن یارمه‌تى خوَتان بده‌ن. ژیانى ئێوه كاتێك كه گه‌وره‌كه‌تان، هاورِێكانتان، دایك و باوكتان، هاوبه‌شى ژیانتان، یان شوێنى كاركردنتان دهگوَردرێ، هه‌روا به ئاسانى ناگوَردرێ. ژیانى ئێوه كاتێك گوَرِانى به‌سه‌ردا دێت خودى خوَتان بگوَردرێن. ئه‌و بیر‌و بوَچوونه سنووردارهى خوَتان بگوَرِن و برِواتان هه‌بێ كه ئێوه ته‌نها كه‌سێكن كه ببن به به‌رپرسی ژیانى خوَتان. گرنترین په‌یوه‌ندى كه له‌ژیانتاندا ده‌توانن هه‌تان بێ، په‌یوه‌ندى خوَتانه. خوَتان تاقى بكه‌نه‌وه. ئاگادارى خوَتان بن. له كێشه‌كان، غه‌یرى مومكینه‌كان و ئه‌و شتانه‌ى كه له‌ده‌ستان داوه زوێر مه‌بن. خوَتان و راست و دروستى ژیانتان دروست بكه‌ن. دونیا وه‌ك ئاوێنهییهك وایه كه تێشكدانهوهى بیر‌و بووچوونهكانهى كه‌سه‌كه كه زۆر به شێوهییهكى تووند برِواى پێ ى هه‌یه ده‌یداته‌وه. سووپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان هیوام به‌سوود بێت بۆتان | |
|
هه‌ریا د صا لح سه رپه‌رشتیاری یانه
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79 به يامه كان : 101 2010-11-19 ته‌مه‌ن : 35
| Subject: Re: پرسه‌ی دواكه‌وتنی تۆ Tue Jul 26, 2011 6:15 am | |
| دةست خوش سارة خان بةراستى زور زور بةسوودة له‌ش ساغ ماندوو نه‌بی | |
|