هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: پێشبینییه‌كانى نه‌رویج بۆ ئیسلامییه‌كان Mon Jul 25, 2011 7:15 pm | |
| سلاو هاورێیانم له یانه‌ی كوردان پێشبینییه‌كانى نه‌رویج بۆ ئیسلامییه‌كان به‌هه‌ڵه ده‌رچوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نه‌رویج به‌به‌رده‌وامى له‌مه‌ترسى په‌لامارى لایه‌نه‌ئیسلامییه‌كان بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌هێزى تووندرِه‌وى لایه‌نه‌كانى تر به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌حكومه‌ت به‌لاى نه‌چووبوو. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى نه‌رویجى، ئه‌وه‌باسكراوه‌كه‌په‌لامارى لایه‌نه‌تووندرِه‌وه‌كان پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بیرۆكانه‌بوو كه‌ئه‌وان به‌خه‌یاڵیاندا ده‌هات و بۆى ده‌چوون. دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ته‌مه‌ن 32 ساڵان به‌ناوى (ئاندر سبێرینگ برایڤیگ) كه‌كه‌سێكى مه‌سیحى بووه‌و سه‌ربه‌لایه‌نى چه‌پى تووندرِه‌و بووه، ئێواره‌ى هه‌ینى رابردوو په‌لامارى خێوه‌تگه‌یه‌كى داوه‌و به‌هۆى چه‌كه‌كه‌یه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌كى هه‌رِه‌مه‌كى كه‌وتۆته‌گوله‌باران كردنى هاوڵاتیان و له‌ئه‌نجامیشدا جگه‌له‌كوژرانى 92 كه‌س نزیكه‌ى 90 ى تریشى بریندار كرد‌و حكومه‌تى نه‌رویجیش رایگه‌یاند: ئه‌وه‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م ووڵاته‌كه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ببینێت. هه‌روه‌ها به‌پێى راپۆرته‌نهێنیانه‌ى حكومه‌تى نه‌رویج ده‌ریكردووه، ئاماژه به‌وه‌دراوه لایه‌نه تووندرِه‌وه‌كانى ووڵات به‌تایبه‌ت له‌باڵى چه‌په‌كان هیچ مه‌ترسییه‌كیان بۆسه‌ر ووڵات نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى رِوویدا ته‌واو پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و راپۆرتانه‌ى حكومه‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان بووه، كه‌زیاتر مه‌ترسیان له‌لایه‌نه‌ئیسلامییه‌كانى ووڵاته‌كه‌یان هه‌بوو. | |
|