walid سه رپه‌رشتیاری یانه
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 33 به يامه كان : 104 2009-11-06 ته‌مه‌ن : 36
| Subject: ده‌نگی مرۆڤ Sat Jul 30, 2011 4:30 pm | |
| image
ده‌نگی مرۆڤ : ده‌ست نیشانکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤ له ڕێی ده‌نگه‌وه
دڵته‌نگی ،یا دڵخۆشی ،توڕه‌یی یا ئارامی ، له‌ڕێی ده‌نگی مرۆڤه‌وه ئه‌توانریت که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و که‌سه ده‌ستنیشان بکرێت ، گه‌ر بێتوو مرۆڤ هه‌ست به نائارامی بکات ، به ده‌نگی نزم وکزو له‌رینه‌وه ئه‌دوێت ، گه‌ر بڕوای به کارێك هه‌بێت و دڵنیا بێت ،ئه‌وه به ده‌نگێکی تۆکمه و به‌هێز ئه‌دوێت . مرۆڤ ئه‌توانێت به هۆی توانایی ده‌نگیه‌وه به بێ ئاگاداربون و هه‌ست پێکردنی گوێگره‌که‌ی کاری تێبکات و کاریگه‌ری جێ بهێڵێت له مێشکیدا.
له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی زانکۆی (لایپزیك) ی ئه‌ڵمانی پزیشکه‌کان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه وپه‌ره‌پێدانی بابه‌تێکن له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌نگی مناڵ و هه‌رزه‌کاران ، خۆیان خه‌ریك کردوه به چه‌ند پرسیارێکه‌وه : ئایا تێکچونی ده‌نگیان له ئه‌نجامی باری خراپی ده‌روونه‌وه‌یه و چاره‌سه‌ره‌که‌ی چی یه ؟ ئه‌و ده‌نگه فۆرمێکی خراپی ده‌ربرینی هه‌ست و سۆزه ،که به‌توندی به چوارچێوه‌ی ژیانی مرۆڤه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه !!!!
له ناو( ناو‌کی باده‌م) ،که ناوه زانستی یه‌که‌ی ( ئامیگدالا) ه‌یه زانیارییه نوێیه‌کانی ناو مێشك جیا ئه‌کاته‌وه له شێوه‌ی سۆز یان هه‌ڵچونێکی به په‌له ده‌ری ئه‌بڕێت ، به‌رپێچدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له‌م کاره ڕوو ئه‌دا ، ئه‌و کاته ده‌نگه‌که به دڵته‌نگی یان توندوتۆڵی دڵنیایی یه‌وه ده‌رئه‌بردرێت. هه‌روه‌کو فه‌یله‌سوفی ده‌نگ ( میشایل فوکس) ڕونی ئه‌کاته‌وه، ئامگدالا وه‌ك ئاڵوییه‌کی بچوك وایه له ناوجه‌رگه‌ی مێشک‌دا،ئه‌رکه‌که‌ی جیاکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کان یان ترسه‌کانه ،به شێوه‌ی سۆزێكی هه‌ڵچوو یان ترس ده‌ری ئه‌بڕێت له کاتی دواندن دا( قسه‌کردندا).
ده‌نگ ئاوێنه‌ی گیانه(روح) :
به‌شێك له ده‌نگمان له دایك ئه‌بێت له‌گه‌ڵماندا وگه‌شه ئه‌سێنێت ،به‌شێکی تریشی له ناو بارودۆخی کۆمه‌لاتیمان له کاتی منداڵی‌دا دروست ئه‌بێت وده‌ستنیشانی ئه‌که‌ین ، توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگ و جۆر و شێوه‌ی ده‌ره‌کی ده‌نگه‌که‌مان پابه‌نده به ده‌وروبه‌ره‌که‌مانه‌وه . به هۆی ده‌نگه‌وه پسپۆڕان ئه‌زانن ،منداڵه‌کان نه‌خۆشن یان نا ، بارودۆخی ئاڵۆز پر گیروگرفتی خێزانێك ،کاریگه‌ری ئه‌خاته سه‌ر ده‌نگی منداڵه‌کان . له هه‌ندێك خێزاندا ، که‌متر له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه ئه‌که‌ن ته‌نها ئه‌قیژێنن ، ئه‌وه منداڵه‌کان ته‌نها فێری قسه‌کردن به ده‌نگی به‌رز ئه‌بن ،له‌دواتر کار له تاڵی ڕیشا‌ڵه‌کانی ده‌نگ ئه‌کات وتوشی تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵ کردنی ووشه‌کان ئه‌کات ،کار ئه‌کاته سه‌ر که‌سایه‌تی مناڵه‌که و هه‌ستی بڕوا نه‌بوون به خۆی په‌یدا ئه‌بێت له لای. هه‌رزه‌کاره‌کانیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توشی پچر پچرکردنی ووشه‌کان ئه‌بن ،له کاتی ئاخاوتنیشدا وه‌ك مناڵێکی بچوك قسه ئه‌که‌ن ،ئه‌مانه هیچی شتێکی نوێ نین بۆ پزیشه‌کان ،هۆیه‌که‌ی ئاشکرایه لایان.
خوێندنه‌وه‌ی ووتارێك پێویستی به ده‌نگێکی باش وخۆش هه‌یه: زۆربه‌ی کات گرفته‌که له خراپی په‌یوه‌ندی دایك ومناڵ خۆی حه‌شار داوه، که له هه‌ردوولاوه ناتوانرێت ئه‌و گیروگرفته چاره‌سه‌ربکرێت ، به پێی ئامارێکی زانستی له ئینگلته‌را ،له هه‌ر 6 مناڵ یه‌ك دانه‌یان گیروگرفتی ده‌نگی هه‌یه ، له هه‌ر 5 خێزانێك ،ته‌نها یه‌ك خێزانیان ئه‌م گرفته به هه‌ند وه‌رئه‌گرن ، له ئه‌ڵمانیاشدا تا ئێستا ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی دیار نیه له‌م کاره‌دا. به ڕێگای چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ڕاهێنان له‌سه‌ر ئاخاوتن ئه‌توانرێت پشتگیری و یارمه‌تی ئه‌م منداڵانه بکرێت. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفی ده‌نگ (فوکس) ئه‌ڵێت بۆ خۆ لادان له‌م گیروگرفته ، پێوسته له‌سه‌ر خێزان ڕۆژانه زۆر له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بدوێن. له‌مه‌شدا کاتێك سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن ،گه‌ر به چالاکی قسه بکه‌ن و ووتار بخوێننه‌وه جا هه‌ر بابه‌تێك بێت ،له جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ له موزیك بگیرێت یان سه‌یری ته‌له‌فیزۆن بکرێت ،یان له هه‌مووی باشتر به‌یه‌که‌وه گۆرانی بڵێن له گه‌ڵ منداڵه‌کانتان ،خوێندنه‌وه‌ی ووتاریش پێویستی به ده‌نگێکی باش و ڕه‌وان هه‌یه ،بۆیه ڕاهێنان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و زۆر قسه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا سود به منداڵه‌کانتان ئه‌گه‌یه‌نێت. | |
|