یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

 له‌كۆمپویته‌ره‌كه‌ت تووره‌ مه‌به‌

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هێمن
به‌رێوبه‌ری گشتی
به‌رێوبه‌ری گشتی


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202
به يامه كان : 4
2009-06-20
ته‌مه‌ن : 30
ئمێل : http://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7

PostSubject: له‌كۆمپویته‌ره‌كه‌ت تووره‌ مه‌به‌   Thu Sep 08, 2011 6:15 pm





سلاو هاورێیان و خۆشه‌ویستانم له‌یانه‌ی كوردان







له‌ كۆمپیۆته‌ر توڕه‌ مه‌به

ئه‌مه‌ ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ كه‌ بۆم ئاماده‌ كردوون

هیوادرام سوودی بۆ گشت لایه‌ك هه‌بێت





له‌ ئامارێكی‌ نوێدا ئه‌وه‌
ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی‌ كۆمپیۆته‌ر روبه‌ڕوی‌
ئه‌و فشارانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ كۆمپیۆته‌ر ده‌یخاته‌ سه‌ریان پێش ئه‌وه‌ی‌
زیان به‌ ته‌ندروستیی‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانیان بگه‌یه‌نێت.
شاره‌زایان
ده‌ڵێن كه‌ له‌ هه‌ر ده‌ كه‌س نۆیان له‌ده‌ست له‌سه‌رخۆیی‌ كۆمپیۆته‌ر یان
بوونی‌ گیروگرفت له‌ سیسته‌مه‌كه‌ی‌ بێزارن، هه‌روه‌ك كات به‌ زایه‌دان له‌
چاكردنی‌ ئه‌و گیروگرفتانه‌ كاره‌كه‌ خراپتر ده‌كات.
ده‌به‌زاندنی‌
زانیاریه‌كان بۆ سه‌ر كۆمپیۆته‌ریش بێزارییه‌كی‌ زۆر له‌لای‌
به‌كارهێنه‌ران دروست ده‌كات، كه‌ چواریه‌كیان ده‌ڵێن كۆمپیۆته‌ر شایانی‌
ئه‌و بێزاری‌یه‌ نیه‌.
شاره‌زایانی‌ خۆگرتن له‌ توڕه‌یی‌ رونیان
كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ فشاره‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی‌ سه‌ر كۆمپیۆته‌ر رابگیرێت
پێش ئه‌وه‌ی‌ كار له‌ توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ و ده‌وروبه‌ری‌
بكات.
هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كانی‌ كۆمپیۆته‌ر و نامه‌ رێكلامیه‌كان و
زانیاریه‌ گشتی‌یه‌كان زۆربه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ره‌ پیاوه‌كان بێزار ده‌كه‌ن،
كه‌ چواریه‌كیان ده‌ڵێن ئه‌و شتانه‌ دیارترین هۆكاره‌كانی‌ بێزارین.
به‌ڵام
به‌كارهێنه‌ره‌ ئافره‌ته‌كان ده‌ڵێن له‌كاركه‌وتنی‌ سیسته‌مه‌كانی‌
كۆمپیۆته‌ر و هێواشیی‌ ئه‌نجامدانی‌ فه‌رمانه‌كان دوچاری‌ بێزارییان
ده‌كات. شاره‌زا (كیفن تشامبان) ده‌ڵێت: نابێ‌ واز بێنین له‌ به‌كارهێنانی‌
كۆمپیۆته‌ر، مادام زۆر رێگا هه‌بێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و جۆره‌
گیروگرفتانه‌.
(مایك فیشه‌ر) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ به‌ریتانی‌ بۆ زاڵ‌ بوون
به‌سه‌ر توڕه‌ییدا، دوپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر
به‌كارهێنه‌رانی‌ كۆمپیۆته‌ر یارمه‌تی‌ خۆیان بده‌ن له‌ رێگای‌ ده‌مێك
پشوودان پێش ئه‌وه‌ی‌ فشاره‌كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ ده‌رچێت.
هه‌روه‌ها
وتی‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ ئاسانی‌ ئه‌و فشاره‌ی‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیۆته‌ر
دروست ده‌بێت بگۆڕێت بۆ توڕه‌بوون، كه‌ ئه‌ویش كارده‌كاته‌ سه‌ر توانای‌
به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ و كار له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ده‌كات.
هه‌روا
وتی‌: ئه‌گه‌ر دوچاری‌ فشار بوویت، چاكترین شتێك ئه‌نجامی‌ بده‌یت
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ناسه‌یه‌كی‌ قوڵ‌ هه‌ڵكێشیت و به‌بیری‌ خۆت بێنه‌وه‌ كه‌
ده‌بێ‌ هێمن بیت. هه‌روه‌ك دابینكردنی‌ چه‌ند كاتێكی‌ پشودان
به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێك و پێك یارمه‌تی‌ زۆری‌ روونه‌دانی‌ بێزاری‌ ده‌دات.
ئه‌و
روپێوه‌ دوپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو سێ‌یه‌كی‌ پیاوان و ژنان
په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر توندوتیژی‌ یان هاواركردن وه‌ك ده‌ربڕینێكی‌ رق
بونه‌وه‌یان له‌ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ و، به‌ نائومێدی‌ بڕیاری‌ داخستنی‌
كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا كه‌ 40%ی‌
به‌كارهێنه‌رانی‌ كۆمپیۆته‌ر هه‌وڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ
گیروگرفته‌كانی‌ كۆمپیۆته‌ر له‌ رێگای‌ داواكردنی‌ یارمه‌تی‌ له‌ كه‌سانی‌
تر ده‌ده‌ن.
(تشامبان) ده‌ڵێ‌ كه‌ زانیاری‌ گشتی‌ به‌ رێگاكانی‌
ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ‌ كۆمپیۆته‌ر و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامدا روو ده‌ده‌ن،
هۆكارێكی‌ یارمه‌تیده‌ره‌، بۆ نمونه‌ فایل و كاری‌ زۆر له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر
دانه‌نرێت.
هه‌روا ده‌ڵێت: بۆ خۆ لادان له‌ نامه‌ رێكلامیه‌كان،
زانیاریه‌كانی‌ خۆت له‌ لیستی‌ پۆسته‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ تۆمار مه‌كه‌،
ئه‌گه‌ریش نامه‌یه‌كی‌ رێكلامیت بۆ هات، هه‌رگیز وه‌ڵامی‌ مه‌ده‌وه‌ به‌
مه‌به‌ستی‌ رێگرتن له‌ ناردنی‌ نامه‌ی‌ تر، كه‌ ئه‌مه‌ ناونیشانی‌ پۆسته‌
ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ت دوپات ده‌كاته‌وه‌.
تۆژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌
ده‌دات كه‌ له‌ سایه‌ی‌ پشت به‌ستن به‌ كۆمپیۆته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیا له‌
په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌ كاردا، گیروگرفته‌ بچوكه‌كان بۆی‌ هه‌یه‌ ببن به‌
گیروگرفتی‌ گه‌وره‌.




Back to top Go down
http://kurdan.yoo7.com
 
له‌كۆمپویته‌ره‌كه‌ت تووره‌ مه‌به‌
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: به‌شی كۆمپوته‌ر :: رونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان-
Jump to: