یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeSearchMemberlistRegisterLog in

Share | 
 

 بارودۆخی بازاره‌کانی کوردستان

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
هه‌ریا د صا لح
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌
سه‌ رپه‌رشتیاری یانه‌


ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 79
به يامه كان : 101
2010-11-19
ته‌مه‌ن : 27

PostSubject: بارودۆخی بازاره‌کانی کوردستان   Fri Mar 11, 2011 3:57 pm

بابزانین بارودوخی بازاره‌كانی هه‌ریمی كه‌ردستان چونه‌


فه‌رمون




دوای ئازاد کردنی ئێراق له‌ 2003 دا کوردستان کرانه‌وه‌یه‌کی تری به‌خۆوه‌ بینی له‌ رووی زیادبوونی جموجۆڵی ئابوری ،ئه‌مه‌ش به‌ هۆی هاتنی کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ کوردستان هه‌م بۆ بنیات نانه‌وه‌ی کوردستان وه‌ وه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنک بۆ به‌گه‌ر خستنی سه‌رمایه‌که‌یان وه‌ هه‌ندێک سه‌رمایه‌داری ناوخۆش سه‌رمایه‌کانیان وه‌گه‌رخست له‌ هه‌ندێلایه‌ندا، لێره‌دا ئه‌رکی حکومه‌ت زیاتر بوو‌ بۆ ئاگادار بوون ده‌رباره‌ی گرتنه‌ به‌ری سیاسه‌تی باشتر له‌مڕبنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان وه‌ چاودێریه‌کی ورتر پێویسته‌ له‌سه‌ر بازارو وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی سه‌رمایه‌کی له‌و وڵاته‌ وه‌گه‌رده‌خات یان کاری بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێم ده‌گرێته‌‌ ئه‌ستۆ ، چونکه‌ پێشتر ئه‌و جموجۆڵه‌‌ ئابوریه‌ی که‌ هه‌بوو زیاتر له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بوو به‌ شێوه‌یه‌کی سنوردار به‌ڵام ئێسا چالاکیه‌که‌ فراوانتر بووه‌ وڵاتانی غیر دراوسێشی گرتۆته‌وه‌ بێگومان پێویسته‌‌ حکومه‌ت سیاسه‌تی ئه‌وه‌ تۆ بگرێته‌ به‌ر بۆئه‌وه‌ی کۆترۆڵی بازاری ره‌ش بکات تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ گاداربوون له‌ ره‌وشی بازار به‌ هه‌موو جۆره‌کانی ، گومانی تێدانییه‌ کوردستان تازه‌ ده‌یه‌وێت پێ بنێته‌ گه‌شه‌کردن، وڵاتی تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوش کۆنترۆڵیه‌کی تۆکمه‌تری ده‌وێ تا بتوانرێت رێگه‌ له‌ فه‌وزا ئابوریه‌کان بگرێت.

لێره‌دا ده‌بینین کوردستان تا ئێستا رێبازێکی ئابوری ئه‌وه‌تۆی نه‌گرتۆته‌به‌ر وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی له‌و فه‌وزائابوریه‌ رزگاری بێت به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌ره‌و رێبازێک له‌ رێبازه‌کانی ئابوری هه‌نگاوی ناوه‌‌ ، ده‌پرسین ئایا شتێک له‌ ئاراده‌هه‌یه‌ به‌ناوی لیبرالیزمی ئابوری له‌ کوردستان ؟ چونکه‌ به‌پێی ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی که‌ ده‌کرێت رۆژانه‌ له‌ میدیاکانی کوردستان ‌له‌ باره‌ی بازاری ئازاد جێی ئاماژه‌و باسکرنه‌ که‌ بازار ئازاد بێت که‌واته‌ ئابوری کوردستان به‌ره‌و لیبرالیزمی ئابوری هه‌نگاو ده‌نێت ! چونکه‌ کۆڵه‌گه‌ی لیبرالیزم بازاری ئازاده‌ ، وه‌ ده‌پرسین گه‌ر لیبرالیزمی ئابوری له‌ ئارادابێت ده‌بێت که‌مترین ته‌ده‌خولی حکومه‌ت هه‌بێت له‌ بواری بازارو جموجۆڵی ئابوری ،به‌ڵام ته‌ده‌خولاتی حوکمه‌ت له‌ کوردستان دا زۆره‌، وه‌ سه‌رمایه‌ی کوردستان به‌ده‌ست چه‌ند که‌سێکی دیاری کراوه‌وه‌یه‌ ، به‌شێکی زۆریش له‌ که‌رته‌کان تا ئێستا له‌ ده‌ست حکومه‌ته‌ له‌ که‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێک بواردا هه‌نگاو نراوه‌ بۆ به‌تایبه‌ت کردن ، ئه‌وه‌ی ڵێره‌ دا بۆته‌ جێی تێرامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ رێچکه‌ی ئابوری کوردستان به‌ چ ئاراسته‌یه‌ک هه‌نگاو ده‌نێت وه‌ حکومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌کان به‌ چ ئاراسته‌یه‌ک بێت.

وه‌ ئه‌و تێکه‌ڵیه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ ئابوری کوردستان له‌ باره‌ی به‌نگه‌شه‌ی بازاری ئازاد له‌لایه‌ک ، وه‌ زۆری ته‌ده‌خولی حکومه‌ت وه‌ له‌ لایه‌ک تر ده‌ستاو ده‌ست کردنی سه‌رمایه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند سه‌رمایه‌دارێکی دیاریکراو ، له‌ به‌رژه‌وه‌نی چ چینێکی کۆمه‌ڵگا دا ده‌شکێته‌وه‌؟

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت به‌ کارێکی ئیجابی ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ بێت که‌ کاری قۆرخکردن ئه‌نجامم ده‌ده‌ن یان هه‌رکارێکی تری دژ به‌ بناماکانی بازاری ئزاد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ‌ له‌ و بارو دۆخه‌ی ئێستای ‌ بازاره‌کانی ئابوری کوردستان به‌تایبه‌ت به‌رزیو نزمی نرخ و هێنانی که‌لو په‌لی به‌سه‌ر چو وه‌ هێنانی ده‌ستی کاری بییانی له‌لایه‌ن هه‌ندێک کۆمپانیای تایبه‌ت به‌و بواره‌ ، که‌واته‌ پێویستی به‌ چاودێریه‌کی زیاتری حوکمه‌ته به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌هێنانی ده‌ست کاری بیانی چونکه ده‌بینرێت له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای ئازاد کردن ئه‌و کۆمپانیایانه‌ ژماره‌کی زۆری کرێکاری بیانیان هێنا بۆکوردستان ئاشکرایه‌کوردستان به‌بێ بونی کرێکاری بیانی رێژه‌ی بێکاری به‌رزه‌ به‌تایبه‌ت بێکاری شاراوه‌ که‌چی ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رزتر بۆته‌وه‌ به‌ هاتنی کرێکاری بیانی که‌ له‌سه‌ر حسابی تاکی کورد به‌کرێیه‌کی که‌م کارده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین ڕژه‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نیکارکردندا سه‌رگه‌ردان و بێکارن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ده‌رچوی زانکۆکان و په‌یمانگه‌کانن .

هه‌ڵبه‌ت هاتنی ئه‌وکرێکاره‌ بیانیانه‌ به‌دوو شێوه‌ کار له‌ ئابوری کوردستان ده‌کات یه‌که‌میان زۆر بونی بێکاریه‌ که‌ پێشتر ئاماژه‌م پێدا دووه‌میان چونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی ناو خۆیه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌وکرێکارانه‌ که‌ده‌ینێرنه‌وه‌ بۆ خێزانه‌کانیان چونکه له‌وکاته‌دا کوردستان و عێراق به‌گشتێ له‌ بواری بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریه‌‌ وه‌ پێوسته‌ پاره‌یه‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ که‌رتی تری ئابوری وه‌گه‌ر بخرێت وه‌له‌لایه‌کی تر چونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراو ده‌بێته‌ هۆی لاسه‌نگی له‌ ته‌رازوی پێدان ( میزان المدفوعات ).

هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گئترێت له‌باره‌ی بازاری ئازاد ده‌بێت له‌ ئێستادا هه‌نگاوه‌کان سنور داربێت تا بتوانرێت ڕێگه‌ له‌ بازاری ره‌شبگیرێت وه‌ ڕزگار بون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ ئابوریه‌ی که‌ روی له‌ بازاره‌کانی کوردستان کردوه‌ حوکمه‌ت بێ لایه‌نانه‌ چاره‌سه‌ر بۆ که‌رته‌کان و ىازار بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازێکی دیاری ئابئری له‌ کوردستان ببینێڕت به‌ @ @ @ No Idea Crying or Very sad Shocked Cool Laughing santa cherry Basketball
Back to top Go down
 
بارودۆخی بازاره‌کانی کوردستان
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
یانه‌ی كوردان :: هه‌مه‌ره‌نگ :: زانیاری ئابووری-
Jump to: