هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: بچوكترین مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ناسێنرێت Thu Mar 31, 2011 6:26 am | |
| سلاو هاورێیان ئه‌م بابه‌ته زۆر سه‌رنجی راكێشام بۆیه پێم خۆش بوو به ئێوه‌شی ئاشنا بكه‌م بچوكترین مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ناسێنرێت (ئه‌لیف قوجه‌مان) كه كچێكی توركییه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی وه‌ك بچوكترین مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی تۆمار كرد‌و ناویشی له‌كتێبی (گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان) تۆماركرا. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌سته‌ی ناوبژیوان له‌تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی نێوده‌وڵه‌تی، دوای پێوانی باڵای (ئه‌لیف)، كه درێژییه‌كه‌ی (72.6) سانتیمه‌تر بووه، به‌بچوكترین مرۆڤ له‌جیهاندا ناساندوویانه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر (سوڵتان كوسم)، كه ئه‌ویش هاوڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز توركییه، ژماره‌ی پێوانه‌یی وه‌ك درێژترین پیاو له‌جیهاندا تۆماركرد. هاوكات به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و به‌ئاماده‌بوونی (سوڵتان كوسم)، كه درێژترین پیاوه له‌جیهاندا، ئاهه‌نگێك سازكراو بڕوانامه به‌خشرایه (ئه‌لیف). (ئه‌لیف) كه یه‌كه‌م جاری بوو له‌به‌رده‌م كامێرادا ئاماده‌بێت ڕایگه‌یاند، زۆر دڵخۆشه به‌وه‌ی ناوی توركیا چووه‌ته كتێبی (گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان)، ئه‌ویش به‌درێژترین‌و بچوكترین مرۆڤ له‌جیهاندا هیوادارم به سوود بووبێت . | |
|