سلاو خوشكانی به ریز فه‌رموون شاجوانی جیهان بناسن
به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆر له قوتابیان و دایكان و ئافره‌تان و به‌رپرسیارانی ئه‌و شاره ، له ئاهه‌نگی كۆتایی یه‌كێ له قوتابخانه‌كانی كچان له شاری ( دمام ) ی ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه كه به بۆنه‌ی كۆتای هاتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كه‌یان سازیان دابوو ، ده‌ستكرا به بڕگه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه ، یه‌كێك له بڕگه‌كان به‌ناوی شاجوانی جیهان (ملكه جمال العالم ) بوو ، له‌گه‌ڵ ووتنی ناوی بڕگه‌كه هه‌موو ئاماده‌بووان واقیان وڕما...
له‌ناكاو: منالێكی كچی یانزه ساڵان كه سه‌رتاپای له‌شی داپۆشرابوو هیچ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی به‌ده‌ره‌وه نه‌بوو، به ده‌ركه‌وت و هاته سه‌ر شانۆ.....
به‌ڕاستی بڕگه‌یه‌كی سه‌یر بوو.....
ده‌زانن چی ڕوویدا ؟ دایكان فرمێسكیان ڕشت ، قوتابیان دڵیان پێی خۆش‌بوو ، پێكه‌نین و خۆشی له ڕوویان ده‌باری و ده‌ستیان كرد به ته‌كبیر ( الله أكبر..... )
به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه شاجوانی حه‌قیقی...
هه‌موو ئافره‌تێكی موسڵمانی باڵاپۆش ( محجبه ) كه پابه‌ند بێت به داوێن پاكی و خۆداپۆشین ، پارێزراوه ، گه‌وهه‌رێكی پڕ بایه‌خه ، گوڵێكی پیرۆز و بۆنداره.
شاجوانانی جیهان كاتێ ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی سی ساڵی لۆمه‌كراو ده‌بن ، به چاوی سووك سه‌یر ده‌كرێن ، له بیر ده‌كرێن و به دوای ساویلكه‌یه‌كی تر ده‌گه‌ڕێن تا بیخه‌نه نێو ئه‌م یاریه‌وه.....
ئه‌ی خوشكه‌كه‌م ، بزانه جوانی ڕاسته‌قینه‌ت له خۆداپۆشین و داوێن پاكیت دایه ، وه بزانه جوانی ده‌ڕوا و نامێنێت ، گه‌نجی به‌ره‌و پیری و پوكانه‌وه ده‌چێت ، وه بزانه ڕۆژێ دا دێت هیچ شتێ به هانات نایه جگه له كار و كرده‌وه‌كانت و پاكی دڵ و له خوا ترسانت نه‌بێت...
خوشكه‌كه‌م ، ئافره‌تان ،ژنان ، ئه‌م هه‌له‌ت له‌پێشه و وه‌ره خۆت ناونووس بكه ، ناوت بخه‌ره نێو لیستی شاجوانانی جیهان . گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ لای (خوا ، پێغه‌مبه‌ر ، ئیسلام ، موسڵمانان ) شاجوان بیت نه‌ك لای خه‌ڵكێكی تری ئاره‌زوو په‌رست كه‌تا گه‌نجی و كاریان پێته شاجوانی به‌ڵام كه پیربووی و كاریان پێت نه‌ما دێوه‌زمه‌یه‌كی سامناكی.