سلاو هاورێیان و خۆشه‌ویستانی یانه‌ی كوردان
قه‌ڵه‌وترین
پیاوی جیهان
/2/2012
كیس
مارتن
به‌پێی
هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان كێشی 380 كیلۆیه
و ماوه‌ی 10 ساڵه نه‌یتوانیوه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی بچێته ده‌ره‌وه.
كیس
مارتن، ته‌مه‌ن 42 ساڵ، بهقهڵهوترین پیاوی جیهان ده‌ناسرێت، له‌لایه‌ن تیمێكی
پزیشییهوه چاودێری ته‌ندروستی ده‌كرێت كه پێكهاتوون له هه‌شت پزیشكی پسپۆڕ و رۆژانه
چاودێری ده‌كه‌ن و ئاماژه بهوهشدهكهن كه رۆژانه كێشی له‌زیادبووندایه.
به‌ڵام
ژماره‌ی كۆی ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی رۆژانه سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست
به مارتن 18 كه‌سه و هه‌ریه‌ك له خوشكێك و براكه‌ی خۆی تێدایه، له‌گه‌ڵ چه‌ند
كه‌سێك بۆ هاوكاریكردنی جموجوڵپێكردنی و ستافی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی
پزیشك و چاودێرێك.
پێشتر
هاوڵاتییه‌كی مه‌كسیكی به‌ناوی مانویل ئوروبا، نازناوی قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهانی
هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پیاده‌ی كرد بۆ خوارده‌مه‌نی و جموجوڵی
جه‌سته‌ی، كێشی له‌شی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه.
مارتن
ده‌ڵێت له 20 ساڵی رابردوودا ژیانێكی زۆر سه‌ختی گوزه‌راندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ
هاوڕێیه‌كی نه‌ماوه و هیچ پۆشاكێش به‌ئه‌ندازه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و ده‌ستناكه‌وێت و
ناشتوانێت له‌شوێنی خۆی بجوڵێت و به‌رده‌وام له‌سه‌رجێگا پاڵكه‌وتووه.
مارتن،
ووتی: "سه‌رزنشتی خۆم ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا دایكم
مرد؛ له‌خه‌فه‌تا ده‌ستمكرد به‌خواردن به‌شێوه‌یه‌كی هیستیریی، هه‌موو شتێكم ده‌خوارد
و ده‌خوارده‌وه، نه‌مده‌زانی دواتر ئه‌وه چیم به‌سه‌ر ده‌هێنێت".