یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
به‌رێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت خۆت تۆمار بكه‌
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر
پاش به‌ئه‌ندام بونت تكایه‌ یاساكان بخوێنه‌وه‌
یاساكانی یانه‌بخوێنه‌
یانه‌ی كوردان
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.


به‌خێربێیت به‌رێز بۆ یانه‌ی كوردان هیوای سوود بینینت له‌ یانه‌ی كوردان
 
HomeLatest imagesSearchRegisterLog in
Similar topics

     

     مێژووی سیدەکان

    Go down 
    AuthorMessage
    هێمن
    به‌رێوبه‌ری گشتی
    به‌رێوبه‌ری گشتی
    هێمن


    ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202
    به يامه كان : 4
    2009-06-20
    ته‌مه‌ن : 37
    ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7

    مێژووی سیدەکان Empty
    PostSubject: مێژووی سیدەکان   مێژووی سیدەکان I_icon_minitimeSun Nov 14, 2010 12:19 pm


    سیدەکان یان Sidekan
    شارۆچکەیەکی خنجیلانەی سەر بە قەزای سۆرانە لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ھەولێر و کەوتۆتە رۆژئاوای ‏شاری شنۆ وە. سیدەکان کە بە ناحیەی برادۆست دەناسرێت لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرەو زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویەو دەشتانیی کەمە. باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەروەھا لە رۆژگاری دێریندا ‏رێرەوێکی گرینگی بازرگانی بووە رۆژھەڵات و رۆژئاوای پێکەوە بەستۆتەوە بە رێگەی کێلە شینەوە. ‏

    مێژووی سیدەکان

    مێژووی سیدەکان زۆر کەونارایە.. بنکەی خۆرپەرستی رۆژگاری ئۆرارتۆ لە نزیک ئەم شارۆچکەیە بووە و بە مساسر یان موصاصڕ دەناسرا ‏کە ئەمڕۆ پاشماوەکانی لە گوندی مجێسەر دا ماون. شای ئاشووریـەکان سەرگۆنی دووەم لە ٧١٤ پێش زایین ھێرشێکی لە ‏ناکاوی بردۆتە سەر پاشای موساسر ئورزانا و بەزاندوویەتی و پەرستگای پیرۆزی مساسری خاپوور کردووەو تاڵانی زێڕو زیوو و سەر و ماڵاتی دەڤەرەکەی گواستۆتەوە بو نینەوای پایتەختی ‏ئاشووریەکان.. تۆمارەکانی خرسابادی نینەوا باس لەم ھێرشەی شای ئاشوور دەکەن. نووسراوەی کێلەشین (کە ئەمڕۆ لە ‏مۆزیمی ئورمیە پارێزراوە)و نووسراوەی سەر کێلی تۆپزاوا (کە لە مۆزیمی ھەولێرە) دوو شایەتحاڵی گرینگی مێژووی ‏کەونارای سیدەکانن. لە رۆژگاری عەبباسیەکان سیدەکان بەشێک بووە لە ویلایەتی ئازەربێجان و مووسڵ و بۆ ماوەیەک یەحیا ی بەرمەکی کە والی مووسڵ و ئازەرێجان بوو سەرپەرشتی ئیدارەی باج و دەرامەتی رێرەوی کێلەشینى دەکرد. دواتر ‏کوردانی زەرزا (زەرزاری) و رەوەندی ھەدبانی رۆڵی گرینگیان ھەبوو لەم ناوچەیەدا. لە سەردەمی سەرھەڵدانی ئەییوبیەکان سیدەکان ‏بەشێک بووە لە دەوڵتی ئەییوبی و باج ودەرامەتی کێلەشین بە ھۆی میرەکانی زەرزاوە رەوانەی میسڕ دەکرا. لە کتێبی صبح ‏الاعشی دانراوی ساڵی ٨١٢ کۆچی باس لە سیدەکان و بەرازگر و کێلەشین دەکات و دەڵێت : چیای جنجرینی ھەنداو شنۆ ‏لەلای راستەوە زیدی ھۆزێکە بە ناوی زەرزا ھەروەھا باس لە دەڤەری مازکرد (بەرازگرد) و رستاق (رۆست) ومرت (ھێرت) ‏دەکات و ناوی میر حوسامەدینی زەرزاری دێنێت کە ئەوسا میری سیدەکان بووە و میر حنش کوڕی ئیسماعیلیش میری بەرازگر ‏بووە و ھاوچەرخی حوکمدارێتی ھۆلاکۆ بوونە کە پاتەختەکەی لە مەراغەو تەورێز بووە. لە رۆژگاری شەڕی دمدم سیدەکان و ‏رەواندز ھەر بەدەست ھۆزی زەرزا‌وە بوو پاشان میری سۆران داگیری کرد.. لە دوای شەڕی دمدم نەوەکانی خانی لەپزێڕین میرایەتی سیدەکان و ‏بەرازگریان پێدرا و تا لە رۆژگاری میری رەواندز (پاشای گەورە ١٨٢٠) دووبارە خرایەوە ژێر کۆنترۆڵی میرنشینی سۆرانەوە. لە ساڵی ١٨٣٧ کاتێک راولینسنی گەڕیدەی ئینگلیز گەیشتۆتە رەواندز ناوچەی برادۆست لە دۆخێکی نالەباردا بوو. پاش چەند ساڵێک لەشکری ئێران لە دیوی شنۆوە ھێرشێکی کردە سەر قەڵای سیدەکان و بۆ ماویوەک تۆپبارانیان کرد بەڵام دواتر کشانەوە بۆ ئەودیوی سنوور. لە سەرەتای سەدەی بیستەم پاش ھەرەسی شۆڕشی شێخ عوبیدوڵای نەھری ١٨٨٢ ناوچەکە شڵەقا و بووە پەناگەی چەندین خەڵکی ئورمێ و شەمدینان ، لە ١٩١٧ کاتێک لەشکری رووسیا ھێرشی کردە سەر رەواندز بەشێکی سوپای رووس وھاوپەیمانە ئاشوریەکان رژانە دیوی برادۆست. . ھیرَرشبەرانی رووس رووبەرووی بەرگری ھۆزەکان بوونەوە و ئەوکاتە لەشکری برادۆست پێکھاتبوو لە محمود خانی بێنارو عەوڵابەگی بێنار لە دیوی سیدەکانیش محمدسلیم بوو. کاتێک سمکۆ پەنای بردە بەر سیدەکان لە گوندی ژووژیلەی بناری چیای بۆڵێ گیرسایەوەو لەشکری شکاک بە ناوچەکەدا بڵاوببوون تا ساڵی ١٩٣٠ کاتێک سمکۆ گەڕایەوە ئێران ولە شنۆ شەھیدکرا. ھەر لەو ساتەدا لە لۆڵان خانەقای شێخ رەشید ناوبانگی دەرکرد و موریدێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. پاشان لە سیەکان لەگەڵ دراوسێکانی لە بارزان دووچاری کیشەو ناکۆکی بوون. . . لە سەردەمی ئینگلیزەگان لەو شوێنەی ئێستا یەکەیەکی ئیداری پێک ھات و سیدەکان کرا بە ناحیە. لە سەردەمی کۆماری مەھاباد مەحمودبەگ گەورەی ناوچەکە بوو. لە پاش ساڵی ١٩٥٨ شێخ رەشیدی لۆلان لە حکومەتی عبدالکریم قاسم ھەڵگەڕایەوەو پەنای بردە بەر ئێران ،، دواتر ناوچەکە لەلایەن شیوعیەکانی لایەنگری دەوڵەتی عیڕاق و بارزانیەکانەوە کۆنترۆڵکرا.. لە ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٥ ناوچەکە نائارامیەکی زۆری بەخوە بینی و لە ساڵی ١٩٧٨ پاش پەیدابوونی مەفرەزەکانی پێشمەرگە لە ھەکاری و خواکوڕک.. ناوچە‌ سنووریەکانی چۆلکران و خەڵکەکەی راگوازرانەوە ھەولێر و لە کۆمەڵگاکانی کەسنەزان و دیگەڵەو تۆپزاوە نیشتەجێکران. لە پاش ساڵی ١٩٨٤ سیدەکان بەرەیەکی گرینگی شەڕی نێوان ئێران وعیڕاق بوو.

    جوگرافیای سیدەکان

    ناوچەکە بە گشتی ھاوینان فێنک و مەیلەو گەرمە و زستانیشی ساردو بەفراویە. رێژەی بارانبارینی لە چاو ناوچەکانی تر ‏بەرزترەو و بەفر لە کێوە سەرکەژەکانیدا دەمێنێت.. ‏

    رووبارەکان

    ‏ گادەر و بۆگەن و ھاجیبەگ و نزاری و زەنا ھەر لە سیدەکانەوە سەرچاوە دەگرن. رێرەوی گادەر بەرەو شنۆ دەشتی سندووسە تا دەریای وورمی‌ و ‏ھاجیبەگ دەڕژێتە زێی گەورە لە رێزان و نزارێ و زەنا تێکەڵی ئاوی رووباری قەلەندەر دەبنەوەو ‏دەڕژێتە رووباری رەواندز و تێکەڵی ئاوی زێی گەورە ‏دەبێتەوە

    بێرم

    لە کۆپکی زۆزانەکانی برادۆست، چەند گۆمی مەزن ھەن کە جێماوەی بورکانین و بە بێرم دەناسرێن. گرینگترینیان بێرمی ‏دیندارانە. لە نێوان گوندی بیرکم و کێلەشین. ‏

    چیاکان

    بەرزترین چیای کوردستانی باشوور حەساررۆَست و کۆپکەکەی (ھەڵگورد) کەوتۆتە رۆژھەڵاتی سیدەکان. چیاکانی تر ‏بریتین لە :‏ ‏* چیای حەسەنبەگ (ھەنداو دیانا)‏ ‏* چیای رەبەنۆک و سەری بەردی ‏*گۆشینە (لە ھەنداو شارۆچکەی سیدەکان)‏ ‏* چیای بۆڵێ ‏* چیای بەربزین ‏* چیای قەلەندەر‏ ‏* چیای شەکیو ‏* چیای ئاودەلکیو ‏* سیاکۆ ‏* شەماشە ‏* ھاجەر ‏* چیاکانی خواکوڕک و بەرازگر

    دەشتەکان

    گرینترین دەشتایی ناوچەی سیدەکانی برادۆست : بریتین لە دەشتی ھێرت و دەشتی بەرازگر. ‏

    گوندەکان

    * ئارێ- ئاکوان- ئالانە- ئالموشی سەروو- ئالمووشی خواروو- ئالوَکان- ئالەدوا- ئالەکا- ‏ئاوبرا- ئینەمسید
    * باجارا- ‏باسەکانی خواروو- باسەکانی سەروو –بالەکە- برەپیر- بزنکرە- ‏بلەسەنان -بن ھەوراز- بناوانوَک- بناویلوَک‏- ‏بنپەریزە- بندەر- بنکەور- بنی- رەشکین- ‏بوزینە- بوَزان- بوَلی –بیرتە- بیرکوَل –بیجوانا- بیرکمە- بیروَشمە –‏بیزەفەران- بیژان- ‏بیسوَت – ھاومار- بیسوَک -بیسیو -بیقەپوشک‏ –بیکوَل- بیمەسوران- بیواسی خواروو - ‏بیواسی ‏سەروو- بەرچیخە-بەردەسوَر- بەرگرد- بەرمیزە-بەروَژە-بەرەبوَز-بەنان-بەنان-بەنی
    * ‏پارەو-پاشپال-‏پونگستا-پیرا برایم-پیربەینان-پیرکان-پیرەکە-پیخە-پەنجار-تالستا-تالین-‏تالەجار-تاوکان-تاوکە-‏توَبزاوە-تیروان-تەلان
    * جورجا-جوَخین گەلا-جوَنەرە-جەرا-چنارین-‏چناری-چونسە-چوَرت-چەمەلوا-خاستوَ-خراوا-‏خشوَلا-خنیرە-خوماری-خوماریە-خوَراگر-‏خوَران-خەترە-خەروانە-خەزنە-خەلیفان
    * داسنی-دالە-دایلا-دوستانا-‏‏(دوستانا – دەشتی ‏ھیرت)-دوورەملک‏-دوَلا-دوَلھەلوَ-دوَلەبیران-دیاناوا-دیریشکا-دیری-دیوین-دەراو-دەراوی ‏‏خواروو-دەراوی سەروو-دەرھوَل-(دەرھوَل – دەشتی ھیرت)-دەریا سوَر-دەریا لوَک-‏دەریان-دەحلە کوش-دەلاوا-‏دەھوَلا-رکاوا
    * رکاوە-رووسوَر-رەسول ئوَمەرا-زراوک-زیارەت-‏زیلوَی-زیرکان-زەروا-ژووژیلە-ژیلیا-سارداو-‏سالاریا-سپیارا-سپیگا-سپینداری-سمخەیلا-‏سماقە-سنین-سویکینە-سوَریا-سوَرەزەویا-سیدا-سیدەکان ‏‏(شارۆچکە)-سیران-سیروَ-سی ‏کوچکە-سەربیش-سەرگردسەروو
    * شابکی-شاناشا-شکیرا-شکەن-شناو-‏شوَشنەی ‏خواروو-شوَشنەی سەروو-شیوان-شیوەسان-شیوەسەقەر-شیوەگەرمی خواروو-‏شیوەگەرمی سەروو-‏شیوەن-شیخ رەش-شیخان-شیلکان-شەمزینە کەلا-شەمەرما
    * ‏عەرەب کوَلا-قەلیتان-کانی باز-کانی بەناو-‏کانی چنار-کانی شعبان-کانی مەلا-کانیە ‏رەش-کاولا-کاولوَک-کاولە باس-کوژینە-کویرەکە-‏کویکان-کوَسپەتەنگ‏-‏کوَلیت-کوَلیتان-‏کیلەگا-کەتینە-کەرزاوا-کەژەک‏-کەلوَیە-کەلەک‏-کەلەولا-کەمەک‏-‏کەندە ھوَلا-کەونە ‏سیدەکان-کەونە گوند –کەوەرت
    * گردموسەک‏-گرکەبەن-گلە رەش-گوراکوَری-‏گوربەتراش-‏گورەشا-گولیژگە-گویزە قولی-گوَڕا-گوَرا-گوَرابیی-گوَرمەمک‏-گوَرەدیم-گەرەپیچ‏-گەلان ‏‏گەردی
    * لوَکان-لوَلان-لیتان-لیرەبان-لیلکان-مارە مەلا-مالایەر-مالە مەلا-مالەدەر-ماونا-ماوەتاوەی ‏خواروو-‏ماوەتاوەی سەروو-ماوەرد-مجیسەر-مغار-موسلوَک-میرزیت-مینای خواروو-مینای ‏سەروو-میرگەرەش-مەرگەوەروَکی ‏خواروو-مەرگەوەروَکی سەروو-مەزرە-مەلا بادین-‏مەمدیا-مەیدان
    * ناوداروَک-ناوروَین-ناومیرگان-ناوەروان-نزاری-‏نیکەوە-نەیا-ھارونە-ھوَرەیس-‏ھوَلی-ھیردەن-ھیشم-ھەتکای خواروو-ھەتکای سەروو-ھەجری-ھەدنیی خواروو-‏‏ھەدنیی سەروو-ھەرین-ھەویلان-ھەیات- وسوان.








    Back to top Go down
    https://kurdan.yoo7.com
     
    مێژووی سیدەکان
    Back to top 
    Page 1 of 1
     Similar topics
    -
    » مێژووی جێژنی گه‌وره‌ی کورد ، نه‌ورۆز

    Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
    یانه‌ی كوردان :: به‌شی په‌رتووك :: مێژوو-
    Jump to: