ههریا د صا لح سه رپهرشتیاری یانه
ژمارهی بابهتهكانت : 79 به يامه كان : 101 2010-11-19 تهمهن : 35
| Subject: هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی Fri Mar 11, 2011 2:05 pm | |
| سلاو
فهرموون بوبابهتیكی یتر
بهشی یهكهم
کاتێک "بیل گەیتس" ساڵی 1977 وازی لە خوێندی زانکۆ هێنا و کۆمپانیایەکی بچووکی تایبەت بە پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر دامەزراند، هیچ کەس لەوبڕوایەدا نەبوو ئەو کەسە لەتەمەنی 43 ساڵی ببێت بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان. "گەیتس" یەکێک لەو بیرتیژ و زانایانە بوو کە توانی بە خێرایی پلەکانی سەرکەوتن تێپەڕ بکات و ببێت بە گەورە پەیکەری بواری کۆمپیوتەری سەدەى بیستەم. گەیتس توانی لەسەر بیرۆکەى بەناوبانگی خۆی "بەرەو رۆژێک کە لەسەر مێزی هەر ماڵێک دەبێ کۆمپیوتەرێک هەبێت" بەردەوام بوو و کاری بۆ کرد و کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی لە ئەمەریکا گەیاندە ئەو پەڕی ناوبانگ کە خۆی خاوەنی بوو. گەیتس توانی نرخی یەک پشکی کۆمپانیاکەى (مایکرۆسۆفت) کە ساڵی 1986 تەنیا 2 دۆلار بوو تا ساڵی 1996 بۆ 105 دۆلار بەرز بکاتەوە و تاساڵی 1998 بەهای ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بۆ 262 ملیار دۆلار زیاد بکات. لەراستیدا گەیتس یەکێک لەو دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرانە بوو کە لەبواری پیشەسازی کۆمپیوتەر بلیمەت بوو و لەبواری بازرگانیشدا سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێنا و سەلماندی کەسێکی پسپۆڕ و شارەزایە. بەسەیرکردنێکی خێرای هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەو کەسایەتییە گەورەی بواری کۆمپیوتەری بوارمان بۆ دەرەخسێنێت تا لەبارەى چۆنییەتی بەدەستهێنانی پێگە و سامان و شێوازی کارکردن بۆ دەوڵەمەندبوونی گەورەترین دەوڵەمەندی جیهان زیاتر بزانین و ئاماژەى بە 10 هۆکاری سەرەکی سەرجەم سەرکەوتنەکانی "بیل گەیتس" دەکەین. 1."لە شوێنی شیاو و کاتی گونجاودا دەست بەکار بن"، یەکەم رەمزی سەرکەوتنی گەیتس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای دەستنیشانکردن و تێگەیشتن لە دەرفەتەکانی بەرز بووە. لەوانەیە ئێمە پێمان وابێت شانس و بەخت رۆڵی سەرەکی لە پێگەیشتن و سەرکەوتوویی گەیتس دا هەبووە و پێیگەیاندووە، بەڵام ئەگەر سەیری رابردووی ئەو کەسە بکەین بۆمان دەدرەکەوێت کە گەیتس گیرۆدەى بەخت نەبووە بەڵکوو لەکاتی گونجاودا کاری شیاوی ئەو کاتەى ئەنجام داوە و بەگوێرەى کاتەکان کارەکانی دەستنیشان کردوون. گەیتس کاتێک لەگەڵ کۆمپانیای ( ئای-بی-ئێم IBM ) رێککەوتنێکی مۆر کرد بەباشی هەستی بە گرنگی ئەو رێککەوتنە کردبوو و سەرجەم کات و توانای خۆی لەو بەڕێوەبەردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە سەرف کرد. رکابەری سەرەکی ئەو پەیمانەی نێوان "مایکرۆسۆفت"ی بیل گەیتس و ( ئای-بی-ئێم IBM )، کۆمپانیای "دیجیتاڵ ریسێرچ" بوو کە خاوەنی سیستەمێکی بەهێزی کۆمپیوتەری ئەوکات بوو. ناوبەری کۆمپانیای "دیجیتاڵ ریسێرچ" کە ماوەى مانگێک لە پشوو دابوو دەرفەتێکی گونجاوی بە گەیتس بەخشی تا شتەکان لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات. هەروەها گەیتس توانی سیستەمی (Q-DOS) کە لەژێر کۆمپانیاکەى دیکە دابوو بکڕێتەوە و لە کۆمپانیاکەى خۆی (مایکرۆسۆفت) بە سیستەمی (MS-DOS) بگۆڕێت و لە ئەنجامی ئەوەشدا سوودێکی زۆری دارایی بۆ گەیتس لێکەوتەوە. چون ئەوکات سەرجەم کۆمپیوتەرەکان پێویستییان بەو سیستەمە هەبوو و بە هاوکاری (ئای-بی-ئێم IBM ) توانیان بەیەکەوە بازاڕەکانی کۆمپیوتەر و پرۆگرامەکانی جیهانی کۆنتڕۆڵ بکەن. گەیتس دروشمی "دەبێ ئێمە پێوەرەکانی ستەندەردبوون دیاری دەکەین" بردە واری جێبەجێکردن، چون ئەو ستەندەردەی مایکرۆسۆفت بەسەر هەموو جیهاندا زاڵ بوو. ساڵی 1965 "گرودن مور" دامەزرێنەری کۆمپانیای "فرچایلد سمی کاندەکتر" و پاشان "ئینتەڵ" لەمیانەى یاسایەکی ناسراو بە "مور"دا پێشبینی کرد کەلوپەلەکانی کۆمپیوتەر و ئامرازە پێوەندیدارەکانی ئەو زانستە لەماوەى 10 ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و ئاماژەى کرد کە ئامێرەکانی تایبەت بە کۆمپیوتەر وەک چاپگەر، سکەنێر، کامیرا، فلاش، ماوس، سپیکەر، مۆنیتەر، هێدسێت و ... هتد ساڵانە دوو هێندە زیاد دەکات و ئەمەش گەشەسەندنێکی بەرچاوی ئابووری بۆ ئەو کەرتە زانستی - بازرگانییە لێدەکەوتەوە. یاسای "مور" هەلێکی زێڕینی بە "بیل گەیتز" و "پاول ئاڵن" بەخشی بۆ ئەوەى لەسەرکارکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سوورتر و کارامەتر بن و کاری دارشتن و نووسینەوەى پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی تێروتەسەل دەست پێبکەن بەجۆرێک کە ئەمڕۆ رێژەى 80% کۆمپیوتەرەکانی سەرمێزی بەهۆی پرۆگرامی ویندۆزی مایکرۆسۆفت کار دەکەن. ئەگەر لەچەنن رستەیەک بە کورتی باسی یەکەم رەمزی سەرکەوتنی گەیتس بکەین، پێویستە بلێین گەیتس بەگوێرەى هەلی شوێن و تواناکانی ئەوکات دەستبەکار دەبوو و کاتێکیش سەردەکەوت هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی باشتری خۆی دەدا. گەیتس درکی بەوە کردبوو کە "سەرکەوتوو کەسێکە بتوانێت پێوەر و ستەندەرد دەستنیشان بکات".هەروەها گەیتس سوودی لە هێزیش وەرگرت و بەهێزەوە توانی تەکنەلۆژیای خۆی بەسەر بازاڕدا بسەپێنێت و لەو پرۆسەیەشدا تەواو سەرکەوتوو بوو. 2. | |
|
هێمن بهرێوبهری گشتی
ژمارهی بابهتهكانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 تهمهن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: Re: هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی Sun Mar 20, 2011 6:53 am | |
| دهست خۆش ههربهردهوامبیت هیوادارم لهبابهتهكانی داهاتوو بهوێنهوه بێت بابهتهكه جوانتر دهكات | |
|