ههریا د صا لح سه رپهرشتیاری یانه
ژمارهی بابهتهكانت : 79 به يامه كان : 101 2010-11-19 تهمهن : 35
| Subject: هێما بۆ سەرکەوتنی ئابووری و زانستی Fri Mar 11, 2011 2:12 pm | |
| تهواوكهری بهشی یهكهمی ئهم بابهته
"، دووهەم هێمای سەرکەوتنی گەیتس بوونی ئەو هیوا و ئارەزوویە بوو کە بە داهێنان هەیبوو و رێگەکانی سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک تێپەڕاندن. ئاستی حەزی گەیتس بە داهێنان و ئەفراندن خاڵی جیاکەرەوەى ئەو و رکابەرەکانی بوو. هەر لە سەرەتاوە گەیتس هەستی بەو تایبەتمەندییەى خۆی کرد و توانی ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لە جیهانی کۆمپیوتەر دا بەدی بهێنێت. لە بواری شێوەی کار و دەستخستنی داهاتدا، گەیتس بوو بە رابەرێک بەجۆرێک کە چەندین رێنمایی سرنج راکێشی خستەڕوو و لەوانە، * گەیتس نامیلکەیەکی لە کۆمپانیاکەى خۆی هەبوو کە تێیدا ناوی ئەوکەسانەى نووسیبوو کە لە زۆربەى بوارەکاندا شارەزان و بایەخێکی زۆرتری بەوان دەدا تاوەکو پسپۆڕان. واتە لە کۆمپانیاکەى گەیتس دا ئەوانەى پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر دەنووسن زۆر گرنگتر و بەڕێزترن لەوانەی کە بەڕێوەبەرن و خاوەن پلەى سەرووی ئێدارین و لەلای گەیتسیش بایەخی زۆرتریان پێ دەدرێت. ** گەیتس کارەکانی خۆی لەگەڵ گەنجەکان دەست پێدەکات و دەڵێت: "لاو و گەنجەکان حەزی زۆرتریان لە فێربوون و تێگەیشتن لە شتە نوێکان هەیە". لەوانەیە هۆکارەکانی ئەو قسەى گەیتس بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە خۆی لە تەمەنی 13 ساڵیدا توانی یەکەم کاری بازرگانی خۆی لەبواری کۆمپیوتەر ئەنجام بدات و کەسایەتییەکی ئابووری – زانستی بۆخۆی دەستەبەر بکات. *** بیل گەیتس زیاتر لە هەرکەسێک حەزی لە کاری وەبەرهێنانە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕێکی زۆری پارەى بۆ پرۆژەکانی ئابووری و بازرگانی تایبەت بە پەرەپێدان تەرخان کرد. لەو رێگەوە سیاسەتی کۆمپانیاکەى خۆی نیشاندا کە پاڵپشتی لەهەر پرۆژەیەکی ئابووری دەکات و هەوڵ دەدات پەرە بە بوارە جۆراوجۆرەکانی مەیدانی زانستی و ئابووری بدات. **** گەیتس بۆ بەدیهێنانی داهاتوو چەندین رێکاری پێشنیاز کرد و بەبۆچوونی گەیتس دەبێ بەردەوام بەدوای رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەکان دابین و لەو رێگەوە لە داهێنان بەردەوام بین. هەروەها گەیتس پێیوابوو رێگەچارەکان هەمیشە لە ئارادان و ئێمە دەبێ تەنیا دۆزینەوەیان بۆ بکەین. 3. "هەوڵ مەدە کەس بکەی بە دیلی خۆت"، گەیتس هەر لەسەرەتاوە باسی شێوازەکانی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکانی دەکات و ئامادە بووە لەپێناو سەرکەوتن و پێشگرتن لە داتەپینی کۆمپانیاکەى زۆر شت بکات. گەیتس هەروەها بڕوای وابوو کە "ئەگەر ناتوانن دوژمنەکانتان شکەست بدەن، هەوڵی کڕینیان بدەن"، و پاڵپشت بەو بۆچوونەى گەیتس توانی بەسەر هەموو رکابەرەکانی دا سەربکەوێت. بۆ ئەوەى باشتر لە سێهەم هۆکاری سەرکەوتنی گەیتس بگەین ئەو دەقەى گۆڤاری "فوروچون" دێنینەوە کە لەسەر گەیتس دەنووسێت: " هەر کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو پێویستی بە سێ کەس هەیە، کەسێکی خاوەن بیرۆکە، کەسێکی بازرگان و کەسێکی تووڕە و گرژ. گەیتس هەریەک لەو سێ تایبەتمەندییەی تێدایە و ئەو کەسایەتییەى کرد بە گەورەترین بازرگان و بەڕێوەبەر و خاوەن هەڵوێست کە تاکوئێستا جیهان کەسی لەم شێوەی بەخۆوە نەبینیوە". گۆڤارەکە هەروەها دەنووسێت: " ئەو مەسەلەیە بەرچاوتر دەبێت کە کاتێک ئەگەر گەیتس باسی رکابەری دەکات، سەرجەم رکابەرەکانی لە شوێنێک کۆ دەکاتەوە بەڵام کاتێک رکابەرەکانی باسی گەیتس دەکەن ئەوە لەوانی دیکەى جیا دەکەنەوە و بەتەنیا قسەى لەگەڵدا دەکەن. 4. "کەسانی زۆر زیرەک و شارەزا بۆ کارکردن لەگەڵتدا دامەزرێنە"، گەیتس یەکێک لەو بازرگانانە بوو کە هەستی بە زیرەکی و سەرمایەى دەروونی خەڵک دەبرد و لەوبارەوە دەڵێ: "گرنگترین بڕیارەکانی من هەمان ئەو بڕیارانەن کە لەسەر دامەزراندنی هاوکارەکانم دەدەم". هەر لە سەرەتاوە هەوڵیدا شیاوترین کەس دامەزرێنێت و لەو بڕوایەدابوو کە کۆمپانیا پێویستی باشترین جۆرەکانی مێشک و بیرکردنەوە هەیە. گەیتس وەک رێنوێنێک و لەبارەى مەرجەکانی وەرگرتن و دامەزراندنی ستاف بە بەڕێوەبەرەکانی دەڵێت: "ئەگەر کارمەندێک نەهاتە سەرکار هیچ گرفتێکمان نییە، بەڵام ئەگەر کارمەندێک هەبوو کە بەشێوەى مامناوەندی کارەکانی بەڕێوەبرد و تەنیا مەبەستی لەسەریەککردنی کارەکان و ئەرکەکانی بوو، ئەوە تووشی گرفتێکی گەورەى ئیداری هاتووین و دیارە سەرکەوتن دوورە". هاوکێشەیەکی دیکەى تایبەت بە وەرگرتنی کارمەند بۆ گەیتس یاسای ( -n - +n) واتە ئەوکارمەندانەى کە کەمتر پێویستن لەگەڵ ئەو کارمەندانە بگوڕینەوە کە بەراستی زۆرتر پێویستن، واتە ئەوانەى زیرەکن لابدەن و ئەوانەى زۆرتر زیرەکن رابگرن و بە بیانووی تەنیا زیرەکی هەوڵ مەدەن شوێنی کارەکانتان ئاڵۆز بکەن. زۆربەى ئەو کەسانەى لەلای گەیتس دادەمەزرێن راستەوخۆ لە زانکۆوە بۆ ئەو ناوەندە دێن و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بووە بە زانکۆیەکی تایبەت بە شارەزایانی زانستی کۆمپیوتەر. ستافەکانی خۆی بەشێوەی گروپ دەرهێناوە و هەر گروپەى کاری تایبەتی پێ سپێردراوە. گەیتس هەرچەند دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، بەڵام هەنوکەش رۆژانە 12 کاتژمێر کار دەکات و لەسەر ئەو دروشمەى کاری خۆی دەڕوات کە "بەسەختی کار بکەن و ئەگەر کرا سەخت تریش". لەورێگەوە کارمەندەکانی دیکە هەست دەکەن زیاتر لەهەر کۆمپانیایەکی دیکەى پێویستە لەسەر ئامانجەکانیان سوور بن. تەنانەت وەرگرتنی پشوو لە روانگەى گەیتس بە خاڵێکی | |
|