هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: پێنج حاڵه‌تی مردنی ده‌گمه‌ن له‌جیهاندا Thu Mar 31, 2011 6:39 am | |
| پێنج حاڵه‌تی مردنی ده‌گمه‌ن له‌جیهاندا له‌كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، پێنج حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی مردن تۆماركراون، كه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن: حاڵه‌تی یه‌كه‌م: له‌یه‌كێك له‌كێڵگه‌كانی میسردا، كرێكارێك ئاوێكی ساردی خواردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك مێرووی تیادا بینیوه تووشی ترس بووه‌و به‌په‌له گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و ده‌رمانی دژه مێرووی خواردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تووشی كرژبوون بووه‌و دواتر له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. حاڵه‌تی دووه‌م: (ڕۆبه‌رت هیرشی) كه كرێكاربووه له‌كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی له‌ناوچه‌ی (ئۆننغتون) ی ویلایه‌تی (بنسلڤانیا) دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بۆناو گیراوه‌یه‌كی شوكولاته گیانی له‌ده‌ستداوه. حاڵه‌ت سێهه‌م: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێك به‌ناوی (ئه‌لیكس میتشل) ته‌ماشای شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدی كردووه به‌ناوی (زی غودیر)، هێنده پێكه‌نیوه كه نه‌یتوانیوه زاڵ‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا، هه‌ربۆیه دوای نیوكاتژمێر كه‌وتووه به‌زه‌ویداو گیانی له‌ده‌ستداوه. حاڵه‌تی چواره‌م: له(وارسوا)ی پۆڵندا ژنێك دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێیوتووه ده‌یه‌وێت لێی جیا ببێته‌وه، باری ده‌روونی ئاڵۆز بووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه، له‌په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی ده‌یه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه تیایدا ژیاوه خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه، له‌وكاته‌شدا پیاوه‌كه‌ی له‌باڵه‌خانه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌و ژنه‌كه‌ی كه‌وتووه بهسهرداو به‌و هۆیه‌شه‌وه، پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ژنه‌كه‌ش هیچی لێنه‌هاتووه. حاڵه‌تی پێنجه‌م: (هنری زیغلاند) برای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی فیشه‌كێكی پێوه‌ناوه، به‌ڵام بهردارێك كه‌وتووه‌و له‌مردن ڕزگاری بووه، به‌ڵام دوای (20) بیست ساڵ (زیغلاند) چووه‌ته هه‌مان شوێن‌و ویستوویه‌تی داره‌كه ببڕێت، به‌ڵام فیشه‌كه‌كه له‌ناو داره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. | |
|