sara به‌رێوبه‌ر
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 44 به يامه كان : 101 2009-11-22 ته‌مه‌ن : 33
| Subject: دروستكردنى گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى وزه‌ى خۆر له جیهاندا Wed Jul 20, 2011 6:38 pm | |
| سلاو ئازیزانم خۆشه‌ویستانی یانه‌ی كوردان فه‌رموو ئێوه‌و ئه‌م بابه‌ته هیوام جێگه‌ی سوود بێت له ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكى ده‌ستكراوه به كارى دروستكردنى گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى وزه‌ى خۆر له جیهاندا ، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له 1000 میگاوات به‌رهه‌م بێنێت . ئه‌م ژماریه یه‌كسانه به‌و كاره‌بایه‌ى كه له‌لایه‌ن وێستگه‌ى ناووه‌كى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، وه پێویستى 750 هه‌زار خانوو له كاره‌با دابین ده‌كات ، وه پڕۆژه‌كه له وێستگه‌ى بلایس بۆ وزه‌ى خۆر له بیابانى مۆهافى له باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ویلایه‌تى مرایا به‌هۆى پشت به‌ستن به وزه‌ى خۆر ده‌ستكراوه به دروستكردنى . هه‌روه‌ها بڕیاریشه له ساڵی 2013 پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت . به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال ، ئه‌م وێستگه‌یه به گه‌وره‌ترین جۆرى ئه‌م وێستگه‌یه داده‌نرێت له جیهاندا ، وه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى جیهان كه ئێستا له‌كاركردندایه ده‌كه‌وێته شارى ئیشبیلیه‌ى ئیسپانى ، كه تواناى به‌رهه‌مهێنانى 150 میگاوات هه‌یه . هه‌روه‌ها به‌هاى تێچووى وزه‌ى خۆر له كالیفۆرنیا نزیكه‌ى له به‌هاى ئه‌و وزه‌یه‌ى له وێستگه‌ى غاز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، وه به‌هاى تێچوونى وزه‌ى خۆر له‌م پێنج ساڵه‌ى ڕابردوودا به رێژه‌ى 60% كه‌مى كردووه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاوه بووه | |
|
هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی
ژماره‌ی بابه‌ته‌كانت : 202 به يامه كان : 4 2009-06-20 ته‌مه‌ن : 37 ئمێل : https://www.facebook.com/#!/kurdan.yoo7
| Subject: Re: دروستكردنى گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى وزه‌ى خۆر له جیهاندا Thu Jul 21, 2011 8:53 pm | |
|
ده‌ست خۆش
ساراخان هه‌ربه‌رده‌وام بیت
بابه‌تێكی جوانه
ده‌بێت له كوردستانیش وا بكه‌ن
هاهاهاهاهاهاهاهاهااه
| |
|